ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یانه‌ی نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنێكی به‌نرخی له‌سه‌ر حسابی پ.هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا

ساجد كه‌مال – سلێمانی
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووهه‌می خولی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی كوردستاندا له‌یاریگای زانكۆ نه‌ورۆز و پ.هه‌ولێر رووبه‌روی یه‌ك بوونه‌وه‌
هه‌ردوو یانه‌ به‌ئامانجی به‌ده‌ستهینانی سی خالی یارییه‌كه‌و بۆ خۆرزگاركردنیان له‌مه‌ترسی دابه‌زین ده‌ستیان به‌یاری كرد
له‌سه‌ره‌تادا فشاره‌كانی نه‌ورۆز زیاتر بوون له‌خوله‌كی 10ی سه‌ره‌تایی تایمی یه‌كه‌مدا محمد سه‌لیم له‌ یانه‌ی نه‌وۆز هه‌لیكی ئاسانی گۆلی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام هه‌مان یاریزان بۆ قه‌ره‌بووی هه‌له‌كه‌ی له‌خوله‌كی 22دا له‌لیدانی سه‌ره‌وه‌ گۆلی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
وه‌ڵامی فه‌رهه‌نگ وریا له‌یانه‌ی پیشمه‌رگه‌ی هه‌ولیر خیرا بوو دوای تیبه‌رینی 3 خوله‌ك گۆلی به‌رامبه‌ری هینایه‌وه‌.
یانه‌ی نه‌ورۆز به‌م ئه‌نجامه‌ رازی نه‌بوو به‌رله‌كۆتایی تایمی یه‌كه‌م دیاری صابر له‌خوله‌كی 39 گۆلی دووهه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، سه‌رئه‌نجام تایمی یه‌كه‌م به‌ 2-1 گۆلیك له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ورۆز به‌كۆتا هات.
بۆ ده‌ستپیكی تایمی پیشمه‌رگه‌ی هه‌ولیر ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی ریك خسته‌وه‌ چه‌ند گۆرانكاریه‌كشی ئه‌نجام دا، به‌ڵام وه‌لامی یانه‌ی نه‌رۆز به‌تۆمار كردنی گۆل بووـ كاتیك یاریزان ئاكۆ نوری له‌خوله‌كی 63 له‌لیدانیكی راسته‌وخۆی گۆلی سیهه‌می و كۆتایی بۆیانه‌كه‌ی تۆمار كرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆله‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ زۆر هه‌ولی دا گۆل تۆمار بكات، یانه‌ی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام بوو له‌پاریزگاری كردن له‌گۆله‌كه‌ی و ناو به‌ناو هیرشی پیچه‌وانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی باڵانسی گۆله‌كانیان زیاد بكه‌ن و سه‌رئه‌نجام یاری به‌ 3-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ورۆز به‌كۆتا هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ نه‌ورۆز كۆی خاله‌كانی كرده‌ 14خال خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی حه‌وته‌می ریبه‌ندی و پ.هه‌ولیرش دوای شكسته‌كه‌یان پله‌كانی كۆتاییان له‌گه‌ل یانه‌ی شیروانه‌ به‌ 13 خال به‌ش كرد.

(هه‌واڵه‌که‌ له‌ پێگه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌)

 

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان