ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند بۆچونێکی هەڵە لەسەر خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری کە باشترە ڕاستی بکەیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بۆچونێکی هەڵەیە لەسەر خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری کە باشترە ڕاستی بکەیتەوە:

 

-خاوەن خووە پێچەوانەکان بۆیەک دەگونجێن

-ئەم قسەیە ڕاست نییە و توێژینەوەکان سەلماندویانە کە زیاتر ئەو کەسانە لەگەڵ یەک گونجاو بوون کە لە زۆر شتدا لە یەکەوە نزیک بوون.

 

 

-هاوسەرەکەت بۆ دەگۆڕێت

-هەندێک  خوڕەوشت هەیە لە کەسەکاندا ناگۆڕێت بۆیە باشترە هەوڵ نەدەیت و نەیکەیت بە کێشە

 

 

-خۆشەویستی بەسەردەچێت

-توێژەینەوە زانستیەکان سەلماندویانە کە ئەو هەستەی پیاوێکی پیر بۆ پیرێژنەکەی هەیە هەمان هەستە کە گەنجێک بۆ خۆشەیوستەکەی هەیە.

 

-دەکرێت بە یەکەم بینین بکەویتە داوی خۆشەویستی

-لە ڕووی زانستی ئەمە هەڵەیە، کچ بۆ ئەوەی دڵنیابێت کوڕێکی بەدڵە پێویستی بەوەیە لانیکەم ٦ جار تەماشای بکات، ئەو کاتەش تەنها بەدڵی دەبێت نەک خۆشی بوێت.

ریکلام

خۆشەویستی

چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵەی جێندەریی، کە باشترە ئیتر وازی لێبهێنیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵەی جێندەرییە، کە باشترە ئیتر وازی لێبهێنیت، چونکە بۆچونێکی هەڵەیە لەسەر ڕۆڵی ژن و پیاو و جیاوازیەکانیان:

 

– هەر پیاو دەبێت پارە بدات! 

کاتێک ژنان دەیانەوێت ڕۆڵیان هەبێت و زیاتر بتوانن قسەڕۆشتوو بن، پێویستە بەرپرسیارێتی زیاتریش لەئەستۆ بگرن.

 

– پیاو ناتوانێت چاوی خۆی بگرێت! 

زۆرجار پیاوان لەگەڵ هاوسەرەکانیاندان و هەر تەماشای کچ و ژنی دیکە دەکەن و دەڵین چاو ناگیرێت، ئەمە بۆچونیکی هەڵەیە و ژنان پێویستە ڕێگەی پێنەدەن!

 

– ژن و بەڕێوەبردنیان نەوتووە! 

ئەمەش یەکێکە لە خراپترین و هەڵەترین بۆچونەکان، چونکە توانای بەڕێوەبردن بە خوێندن و ئەزموون و لێهاتوویە نەک ڕەگەز!

 

– پیاو نابیت بگری! 

بەپێی توێژینەوەکان پیاویش بەهەمان ڕێژەی ژنان خەفەت و بێزاری و توڕییان هەیە، بەڵام ئەوان زیاتر هەستەکانیان دەشارنەوە، لەکاتێکدا گریانی ئەوانیش شتێکی زۆر ئاساییە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند هۆکارێکی سەیر کە ئەگەری تەڵاق زیاتر دەکات و تۆ هەر حسابیشت بۆ نەکردووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکی سەیرە کە توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەگەری تەڵاق لەنێوان هاوسەرەکان زیاتر دەکات و تۆ هەر حسابیشت بۆ نەکردووە:

 

زەردەخەنە لە وێنەی منداڵیدا

بەپێی توێژینەوەیەک ڕێژەی تەڵاق لەو کەسانەدا کەمترە کە لە منداڵیدا لە وێنەکانیاندا پێکەنیوون و دڵیان خۆشە

 

کارکردن لە نێو ژناندا

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ئەو پیاوانەی لە نێو ژناندا کاردەکان (بەپێچەوانەشەوە)، ئەوا بەڕێژەی ١٥٪ ئەگەری تەڵاق و جیابوونەوە تێیاندا زیاترە.

 

دایک ببینە و کچ بخوازە

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو دایکانەی لە ژیانی هاوسەرگیری شکستیان خواردووە، ئەگەر زۆرە کچەکانیشیان هەمان شێوە بن

 

خەوتن کەمێک بە جیا

توێژینەوەیەکی دیکە سەلماندویەتی کە ئەو هاوسەرانەی لەسەر یەک سیسەم کەمێک دوور لەیەک دەخەون کەمتر جیادەبنەوە، چونکە خەوتنیان ئاسوودەترە

 

 

عاشقە و ماشقەی تازە

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەی زانستی ئەو ژن و مێردە تازانەی لەسەرەتای هاوسەرگیریان زیاد لە پێویست خۆشەویستی و ڕۆمانسیەت بۆیەک دەردەبڕن، ناتوانن تا سەر لەو کارە بەردەوام بن و ساردبوونەوەشیان لەوە دەبێتە هۆی جیابوونەوەیان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٥ تاکتیک کە بەکاردەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنت لە پەیوەندیدا

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی ئەو کەسانەن کە دەیانەوێت لە پەیوەندی خۆشەیوستیدا هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەلاتی خۆیاندا بێت جا هەندێکجار پیاوان وا دەکەن و هەندێکجاریش ژنەکان:

 

– بەناوی گرنگیپێدانەوە چاودیری وردت دەکەن و دەیانەوێت بزان چرکە بە چرکە لەکوێیت و چی دەکەیت.

– کارە خراپەکانی خۆیان بە ناوی خۆشەویستیەوە دادەپۆشن.

– هەوڵدەدات ستایل و جۆری جلوبەرگ و شتەکانت بەو جۆرە لیبکەن کە خۆیان دەیانەوێت.

– هەوڵدەدات بە خێزانەوە بتبەستێتەوە و نەهێڵێت لە بوار پیشەییەکانی خۆتدا پێش بکەویت، بۆنمونە منداڵێکی نوێ دەخاتەوە تا زیاتر سەرقاڵ ببیت و لەکارەکەت پێش ئەو نەکەویت

 

– کۆنتڕۆڵی ئەکاونت و سۆشیال میدیاکانت دەکات و ناچاریشت دەکات زوو زوو وێنەی خۆتان دابەزێنیت، بۆ ئەوەی هەموان بیبینن کە چەند ئەوت خۆش دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان