ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

ڤیستیڤاڵی قوتابخانه‌کانی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانیی به‌سه‌رکه‌وتویی کۆتایی هات

سلێمانی ـ نزار جەزا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڤیستیڤاڵی قۆتابخانەکانی پەروەردەی ڕۆژئاوا ئه‌نجام درا و یاریزان و قوتابخانه‌ براوەکان خەڵاتیان پێبەخشرا.

لەو بارەیەوە توانا ئەنوەر، بەڕێوەبەری چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی بە(خەڵک سپۆرت)ی ڕاگەیاند :” فێستیڤاڵی یەکەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی به‌سه‌رکه‌وتویی بەڕێوەچوو، سەرەتای ڤیستیڤاڵەکە بەڕێڕۆشتنی قوتابخانەکان دەستیپێکرد، دواتر یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان ئەنجامدران، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاڵپشتی خوێندکاران و قوتابخانه‌کانیان بوین تا پڕۆسه‌که‌ به‌ سه‌رکه‌وتویی بگاته‌ ئه‌نجام”.

لەلایەکی دیکەوە ئاڤان عیزەت لێپرسراوی چالاکییە وەرزشییەکانی پەروەردەی ڕۆژئاوا، ڕاگەیاند، که‌ نزیکی 250 قوتابخانە لەقۆناغەکانی یەک بۆ دوانزە  لە گۆڕەپان و مەیدان بەشدارییان له‌ ڤیستیڤاڵه‌که‌دا کردووه‌.

لێپرسراوی چالاکیه‌ وه‌رزشیه‌کان زیاتر دواو به‌ (خه‌ڵک سپۆرت)ی ڕایگه‌یاند  :” 67 قوتابخانە لە قۆناغە جیاوازەکان بەشداری ڕێڕۆشتنیان کردووه‌ و سه‌رجه‌میان خەڵاتی بەشداربوونیان پێده‌به‌خشرێت، 15 چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجامدا، کە لەهەریەکێکیاندا خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێهەم دابەشکران”.

ڤیستیڤاڵی وه‌رزشیی په‌روه‌رده‌کانی سلێمانی ساڵانه‌ له‌ یاریگای یانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درا (مه‌لعه‌به‌که‌)، به‌ڵام چه‌ند وه‌رزێکه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و له‌م وه‌رزه‌دا ٢٠١٨/٢٠١٩ ڤیستیڤاڵه‌که‌ له‌ یاریگای زانکۆی سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی زۆرینه‌ی قوتابخانه‌کان ئه‌نجامدرا.

           

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان