ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

پێشانگای (ئەزموونی دیار رەحمان) لە هەولێر کرایەوە و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت

خەڵک-ئارام سەردار

لە ژێر ناونیشانی (ئەزموونی دیار رەحمان) یاریزانی تۆپی پێی هەولێر و هەڵبژاردەی کوردستان، یەکەمین پێشانگای کارە وەرزشیەکان لەهەولێر لەلایەن فۆتۆگرافەری وەرزشی (ئومێد ئیبراهیم) کرایەوە.

ئومێد ئیبراهیم فۆتۆگرافەری وەرزشی سەبارەت بەپێشانگاکە و ناونیشانی پێشانگاکەی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، دوای ئەزموونی زیاتر لەشەش ساڵ لەژێر چاودێری وەزیری وەرزش و لاوان توانیم پێشانگایەک بۆ فۆتۆکانم بکەمەوە.

سەبارەت بەهۆکاری ناونیشانی پێشانگاکەی ووتی، دیار رەحمانی وەرزشوانی یاری تۆپی پێ نموونەی یاریزان و رەوشتە لەنێو یاریگا و هەروەها  پێشکەشکردنی ئەزموونێکی زۆر جوانی وەرزشی، پێم خۆش بوو ناوەکەی بەناوی ئەو یاریزانە بێت کە سەرجەم وێنەکان خۆی لە ٤١ وێنە دەبینێتەوە کە لەهۆلی گەلەری میدیا بۆ ماوەی دوو رۆژ نمایش دەکرێن.

ئەوەشی خستەروو، وێنەکان تەنها یاری تۆپی پێ نیشان نادەن بەڵکو سەرجەم ئەو وەرزشانە نیشان دەدەن کە لەهەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، گرینگیم بەهەموو یاریەکان داوە.

سەبارەت بەکەموکوڕی یان ئەو بەربەستانەی هاتونەتە بەردەمی دەڵێت، کەموکوڕی لەبەشێک لەیاریگاکان گرفتی دروست کردووە، هەروەها زۆر گرینگی دان بەوەرزشی تۆپی پێ وایکردووە جۆرەکانی تری وەرزشی فەرامۆش بکرێن یان گرنگی ئەوتۆی پێ نەدرێت.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە یاریزانی پێشوی یانەی هەولێر، (دیار رەحمان) ڕووبەڕووی نەحۆشیەکی دەگمەن بۆتەوە، ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشییەکەی لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە، نەخۆشی یاریزانەکەش زۆرترین کاردانەوەی لە باشوری کوردستان بەدوای خۆیدا هێناوە.

پێشتر یاریزان (دیار رەحمان) بۆ یانەکانی هەلێر و برووسک یارییکردووە و پێنج نازناوی خولی کوردستانی بەدەستهێناوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی لە جامی ڤیڤادا کردووە و لەگەڵ یانەی هەولێریش نازناوی خولی عێراقی بەدەستهێناوە.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان