ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان و عیراق دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە ڕوونكردنەوەیەكدا بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرمای بەهێز ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات و هەروەها هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شەپۆلی گەرماكە بەزۆری لەكاتەكانی ڕۆژدا دەبێت و لەكاتەكانی شەودا كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ئێستادا بەهۆی چالاك بوونی خێرايی با-وە، پلەكانی گەرما بەجێگیری ماونەتەوە و بوونە هۆی ئەوەی پلەی گەرما بەرزنەبێتەوە.

هاوكات، بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە جیهانیەكانی تایبەت بە كەشوهەوا وەك (ئەكواوێزەر و ئەی سی سی یو وێزەر)، شەپۆلێكی گەرمای بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكە، “ئەو شەپۆلی گەرمایە دەگاتە ٤٠ پلە لە هەرێمی كوردستان و چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت و دواتر كەمێك دادەبەزێت”.

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بارین دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی توركیا، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارین.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ناوچە شاخاوییەكان لەسەرووی 30 ملم باران دەبارێت.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە هەرێم ئەنفلۆنزای باڵندە نییە

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار كراوە و هاوكات دوێنێ شەممە ئاشكرایانكرد، نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا تەندروستی عێراق هیچ زانیارییەكانی دروست و تەواوەتیان لەسەر ئەو بابەتە ئاشكرا نەكردووە.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەندروستی عێراق بەیاننامەیەكی جێگیریان نییە لەسەر ئەو بابەتە، هەرچەندە ئەوە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بە تەندروستی هاووڵاتیانەوە، هەر شتێك بێت ئێمە ڕاگەیەنراوی لەسەر بڵاودەكەینەوە.

وتیشی”تاكو ئێستا هەندێك كێڵگەی پەلەوەر كێشەیان تێكەوتووە و دەڵێن هەندێك باڵندەیان تووشی نەخۆشی بوون، ئەگەرنا تاكو ئێستا وەزارەتی تەندروستی هیچیان بڵاونەكردووەتەوە”.

ئاشكراشیكرد، نەخۆشی باڵندە بە بەردەوامی بوونی هەیە، بەڵام ئایا ئەوە ئەنفلۆنزای باڵندەیە یان نا بابەتێكی ترە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەمان نەبووە و ئەگەر بابەتێكی لەو شێوەیە هەبێت بەدڵنیاییەوە ڕاگەیەنراومان دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەفر و باران بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە هەندێك كات لە ئێواراندا ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت وە ئاستی باران زیاتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە هەندێك ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان