ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

ئه‌فسانه‌کانی عیراق له‌ یاریی ماڵئاوایی ئه‌حمه‌د سالاردا به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ دێرینه‌کانی کوردستاندا سه‌رکه‌وتن

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌حمه‌د سالار، ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌کانی سلێمانی و نه‌ورۆز پاش ١٦ ساڵ یاریکردن ماڵئاوایی له‌ یاریگا سه‌وزه‌کانی تۆپی پێ کرد و وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ پێشکه‌شکاریه‌کانی یارییه‌کی دۆستانه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجامدرا.

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ماڵئاوایی ئه‌حمه‌د سالار له‌ یاریگای (مه‌لعه‌به‌که‌) له‌شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی به‌شێک له‌ ئه‌فسانه‌کانی عیراق و کوردستان ئه‌نجامدرا، تیایدا ئه‌فسانه‌کانی عیراق به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ئه‌فسانه‌کانی عیراق هه‌ریه‌ک له‌: ئه‌حمه‌د رازی، یوونس مه‌حموود، نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م، هاوار مه‌لا محه‌مه‌د، نور سه‌بری، ساماڵ سه‌عید، باسم عه‌باس، حه‌بیب جه‌عفه‌ر، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌فسانه‌کانی کوردستان چه‌ندین ناوی زه‌نگۆڵه‌دار به‌شداریان کرد ناودارترینیان پێکهاتبون له‌: سه‌فا نووری، محه‌مه‌د خۆشناو، كاروان محه‌مه‌د، سه‌میر بابۆ، پرسیار عه‌بدولره‌زاق، رافد به‌دره‌دین، جاسم محه‌مه‌د حاجی، محه‌مه‌د حه‌مه‌خان.

پرۆفایلی ئه‌حمه‌د سالار

ـ له‌ 1985 له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌ دایكبووه‌.

ـ له‌ 1999 له‌ یاریگای یانه‌ی ئاشتی ده‌ركه‌وت

ـ له‌ 2001 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی كه‌مال سه‌لیمی پێشوه‌وه‌ كردووه‌

ـ له‌ 2004 درێسی یانه‌ی سلێمانی پۆشیوه‌

ـ دووجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی عێراق

ـ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وتووه‌

ـ یاری بۆ یانه‌كانی، پێرسی پێشوو و زێره‌ڤانی ئێستا، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، نه‌ورۆز كردووه‌.

ـ له‌ وه‌رزی 2006 ـ 2007 گۆڵكاری خولی كوردستان بووه‌

ـ له‌ 2007 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عیراق كراوه‌

ـ له‌ 2010 گۆڵكاری سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی كوردستان بووه‌

ـ گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی سلێمانییه‌ به‌ 130 گۆڵ

ـ له‌ خوله‌كانی كوردستان 45 گۆڵی تۆمار كردووه‌

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان