ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بۆ پارێزگاریكردن لە سوتانی ئۆتۆمبێلەكەت ئەم رێنماییانە رەچاو بكە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی وزرەو سامانە سروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هۆشداری سوتانی ئوتۆمبێل دەدات‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەوڵبدەین لەكاتی گەرمادا بەنزینی محەسەنی تێبكەیت، چونكە لەكاتی پلەی گەرمای بەرزدا ئەو بەنزینە باشترە.

دوێنێ لە شاری هەولێر ئۆتۆمبیلێك گڕی گرت‌و هاووڵاتیانیش بۆ خراپی جۆری بەنزینی دەگێڕنەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان چەندین ئۆتۆمبێل سوتان‌و سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیش چەند ریێنماییەك بۆ پارێزگاریكردنی لە ئۆتۆمبێلەكان دەخاتەڕوو.

غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی وزەو سامانەسروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، دەبێت لەكاتی فولكردنی ئۆتۆمبێلەكەتدا روبعێكی تەنكیەكە بە بەتاڵی بهێڵیتەوە، چونكە بەنزینی ئێمە مادەی چاككەرەوەی تێدایەو لەپلەی گەرمی بەرزدا دەبێت بەهەڵم‌و دواتر دەبێت بەغازو دەبێت شوێنێكی بەتاڵ هەبێت ئەو غازەی تێدا جێ ببێتەوە.

دەشنوسێت، بەنزین سیفاتێكی هەیە وەك مواسەفات پێی دەوترێت فاپۆرپرێژەر، دەبێت بەنزینی هاوینە لەبەینی چل‌و پێنج بۆ شەست بێت، ئەگەر لەو رێژەیە زیاتربێت ئەوە لەهاویناندا بەشێكی زۆری ئەو بەنزینە دەبێت بەغاز‌و ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە فول بێت ئەوە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر فیول پەمپەكەو ناتوانێت وەك خۆی كاربكات‌و زەختی غازەكە كاریگەری لەسەری دەبێت، دووەمیش ئەوەیە كەغازەكە شوێنی نەبوو ئەوە دێتەدەرەوەو دەسوتێت، كەواتە دەبێت بۆ رێیی دوور چەند جارێك قەباغی بەنزینەكە بكەیتەوە بۆئەوەی غازەكەی دەرچێت‌و رۆژانەش بەشێوەی ئاسایی دووجار بیكەرەوەو بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت سەلامەت بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لەكاتی گۆڕینی فیول پەمپدا دەبێت شتێكی ئەسڵ بكڕیت، فیول پەمپی بازرگانی نەكریت، بۆئەوەی نەسوتێت‌و نەبێت بەكێشە بۆت، بەتایبەت كاتێك ئۆمبێلەكە بەنزینی تێدانەبێت ئەوە گەرم دەكات‌و دەسوتێت.

ئاشكراشیدەكات، بەهیچ شێوەیەك نابێت ئۆتۆمبێلەكەت گڵۆپی بەنزینی بكەوێتە ئیش، چونكە ئەگەر فیول پەمپ لەناو بەنزیندا نەبێت ئەوە گەرم دەكات‌و دەسوتێت، یان خەڵتەی بەنزینەكە دەبات‌و دەوەستێت.

غالب محەمەد دەشنوسێت، لەكاتی دەسكاریكردنی فیول پەمدا دەبێت لەسەری پاترییەكەوە كارەباكەی دەربێنیت بۆئەوەی هیچ تەزویەكی پێنەگات، هەروەها هەوڵبدەین لەكاتی گەرمادا بەنزینی محەسەنی تێبكەیت، چونكە لەكاتی پلەی گەرمای بەرزدا ئەو بەنزینە باشترە لەوەكانیتر، بەڵام دەبێت محەسەن بێت‌و باوەڕ پێكراوبێت، لەگەڵ ئەوەش دەبێت معەتەرو چەرخی غاز لەئۆتۆمبێلەكەتدا نەبێت بۆئەوەی نەتەقێت‌و نەبێت بەكێشە بۆتان.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کیا لۆگۆی نوێ و دروشمی براندی جیهانی ئاشکرا دەکات

خەڵک

Kia Motors Corporation لۆگۆی نوێی کۆمپانیا و دروشمی براندی جیهانی ئاشکرا کرد ، کە نیشانەی گۆڕینە بوێرەکەی کۆمپانیاکەیە و بە ئامانجێکە نوێ و سەردەم.

لۆگۆی نوێ گوزارشت لە خواستەکانی کیا دەکات بۆ دامەزراندنی پێگەی سەرکردایەتی لەپیشەسازی گواستنەوەی دوارۆژ ،بەنوێکردنەوەی نزیکەی هەموو ڕووە بازرگانییەکەی.

لۆگۆکە هێمایە بۆ ئامانجی مۆرکی نوێی کیا و ئەو بەهایانەی کە بەڵێن دەدات لەڕێگەی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی داهاتوو پێشکەش بەکڕیاران بکات و ئەو ئەزموونانەی کە ئەم توانایانە هەیانە، کیا بەڵێنی براندەکەی مۆر دەکات بە پەرەپێدانی لۆگۆیە نوێیەکەی بۆ ئەوەی لە واژۆیەکی دەستنووس بچێت بە هێڵێکی ڕیتمی ، نەشکاوی لۆگۆکە پابەندبوونی کیا دەگەیەنێت بۆ ئیلهامکردنی خەڵک ، لە کاتێکدا کە هاوسێییەکەی متمانە بە خۆ کردن نیشان دەدات .

ئاماژە بەرزەکانی لۆگۆیەکە ، ئارەزووی بەرزبونەوەی کیا بۆ براندەکە بەرجەستە دەکات وە لەوە گرنگتر ئەوەی پێشکەشی کڕیارەکان دەکات .


هۆ سانگ سۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای کیا، وتی:”لۆگۆی نوێی کیا گوزارشت لە پابەندبوونی کۆمپانیاکە دەکات بە بوون بە ئایکۆنێک بۆ گۆڕانکاری و داهێنان”،: پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلەکان بە ماوەیەکی خێرای گۆڕانکاریدا تێپەڕ دەبێت، کیا بە شێوەیەکی چالاک دەگوزەرێت و خۆی لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە دەگونجێنێت لۆگۆی نوێمان گوزارشت لە خواستی ئێمە دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بە کڕیارەکان ببەخشن لە کاتێکدا کە جوڵەیان پێویستی بە گەشەسەندن هەیە، هەروەها بۆ کارمەندەکانمان بۆ ئەو بەرەنگاریانەی کە لە پیشەسازیەکی خێرادا رووبەرووی دەبنەوە”

لۆگۆ نوێیەکە لەکاتی نمایشکردنی پێوانەیی پیرۆتەکنیکی ئاسمانی سەرووی ئینچیۆنی کۆریا دا ئاشکرا کرا لە ڕووداوەکەدا 303 پایرۆدرۆن بینرا کە سەدان یاری ئاگرینیان لە نمایشێکی هونەریی هاوکاتدا دەستپێکرد، سەرەتایەکی نوێی کیایان داگیرساند و ئاهەنگیان گێڕا بەر ئەم کۆمەڵە ڕیکۆردە نوێیەی جیهانی گینیس بۆ Most unmanned aerial vehicles (UAVs) کە لە یەک کاتدا یاری ئاگرین دەست پێ دەکەن’ نمایشی سەرسوڕهێنەر لە کەناڵی کیا یوتیوب جیهانی دا دەبینرێت: https://youtu.be/s61_IsjqLzc

ئامانج و ستراتیژییەکی نوێی براند لە 15 ی کانوونی دووەم ئاشکرا بکرێت
جگە لە لۆگۆیەکی نوێ، کیا دروشمی نوێی براندە جیهانیەکەی خۆی ئاشکرا کرد، ‘Movement that inspires’وردەکاریی لەسەر ستراتیژی نوێی براندە نوێیەکەی کیا ، لەوانە مەبەستی براند و فەلسەفە و هەروەها بەرنامە بۆ هێڵی بەرهەمی داهاتووی کیا ، لە ڕێگەی ڕووداوی ‘ New Kia Brand Showcase ‘ ەوە هاوبەش دەکرێت کە لە کاتژمێر 09 : 00 بە کاتی ستانداردی کۆری لە ڕۆژی هەینی 15 ی کانوونی دووەمی 2021 ( 01 : 00 CET ، 15 ی کانوونی دووەم / 16 : 00 PST ، 14 ی کانوونی دووەم ) بەڕێوە دەچێت . دەکرێت لە کەناڵی کیا گلۆباڵ یوتوب سەیری ئەم ڕووداوە بکرێت .
هەڵکردنی لۆگۆی نوێ دوای ڕاگەیاندنی ستراتیژی بازرگانی درێژخایەنی ” پلان س ” ی کیا لە ساڵی 2020 دا هاتووە . لە ژێر پلانی ئێس ، کیا ، لە نێو ئامانجی تردا ، ئارازووی ئەوەی هەیە کە لە بازاڕی جیهانی ئۆتۆمبێلدا پۆستی پێشەنگ وەربگرێت . ئەمەش گرنگی بە بەجەماوەریکردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و ناساندنی خزمەتگوزاری نوێی فراوان لەجوڵەی ئۆتۆمبێل ، کە بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئاسوودەیی تاک و بازاڕی ناوخۆ دانراوە .

کۆمپانیای کیا مۆتۆرس
کۆمپانیای کیا مۆتۆرس (www.kia.com) دابینکەری ئەزموونی درووستدردنی ئۆتۆمبێلی جیهانییە کە ئارەزووی ئیلهام کردنی کڕیاکانیەتی بە هۆی ئۆتۆمبێلەکانی، کیا لە ساڵی 1944 دامەزراوە، زیاتر لە 75 ساڵە لە پیشەسازی ‘گواستنەوە و گەیاندن (جوڵە)’ دایە لەگەڵ 52 هەزار کارمەند لەسەر ئاستی جیهان و ئامادەبوونی زیاتر لە 190 بازاڕ و کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە شەش وڵات، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە نزیکەی سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا دەفرۆشێت کیا پێشەنگی بەناوبانگبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پاتری کارەبایی دەکات و گەشە بەمەودای خزمەتگوزارییەکانی دەدات و هانی ملیۆنان کەس دەدات لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگەکانی گواستنەوە و گەیاندن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

واتساپ: زانیاریيەكانت ڕادەستبكە یان ئەژمارەكەت دابخە

خەڵك- بەشی هەواڵ
“ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی ئێوە لەنێو (DNA)ماندایە”.. ئەمە بەشێكە لە پێناسەی واتساپ بۆ سیاسەتی تایبەتمەندی كە دەیبەخشێتە بەكارهێنەرانی، بەڵام بۆ زۆێك ڕەنگە وانەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی (جادجست ناو)، واتساپ مەرجی نوێی پەیوەست بە سیاسەتی تایبەتمەندی نوێكردەوە كە ئەپەكەی ڕێكدەخات، لە چوار شەممەی ڕابردووشدا نامەیەكی بۆ بەكارهێنەران نارد و تێیدا ڕەزامەندی فەیسبوك و هاوبەشەكاتنی تێدایە بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكانی واتساپ، دوایین وادەی ڕەزامەندییەكەش لە 8ی مانگی شوباتی داهاتووە، بەپێچەوانەوە بەكارهێنەر ئەژمارەكەی لەدەستدەدات، ئەمەش وایكرد زۆرێك لە بەكارهێنەران، (واتساپ) بسڕنەوە و ڕوو لە ئەپەكانی تر بكەن.

بەدوور لە كاردانەوەكان بەرانبەر بەو ڕاگەیاندنەی واتساپ، زانینی سروشتی گۆڕانكارییەكە و كاریگەریی و واتاكانی، ڕەنگە ببێتە مایەی باشتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵیدا.

(جادجست ناو) دەڵێت، نامەكان لە واتساپدا دەمێننەوە، بەو واتایەی نامە و وتوێژەكان پارێزراودەبن، لای بەكارهێنەرانیش ئەو نامەیە دەركەوتووە كە ئەبدەیتی بنەڕەتی دەكرێت و زانیاریی زیاتر لەبارەی خزمەتگوزارییەكانییەوە لەخۆدەگرێت، وێڕای چۆنیەتی چارەسەركردنی زانیارییەكانی بەكارهێنەران و سەیڤكردنی وتوێژەكان لەسەر فەیسبوك و شێوازی چالاكییە بازرگانییەكان و بەكارهێنانی خزمەتگوزارییەكانی تر، لەگەڵ زانیارییەكانی تایبەت بە چۆنیەتی بەشداریی لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ پێشكەشكردنی زانیاریییەكان لەڕێی یەكخستن لەڕێی بەرهەكانی كۆمپانیای (فەیسبوك).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆشداریی دەدرێت لەبارەی كردنەوەی ئەم لینكە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، هۆشداریی دەدات لەبارەی بوونی مەترسییەكی لە لینكی “فایەر فركس Firefox” بۆ ئامێرەكانی ئەندرۆید و وFirefox، وFirefox ESR.

بەپێی ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، دەكرێت هێرشبەر كەلێنەكان بقۆزێتەوە و بەرنامە گڵاوەكان جێبەجێ‌ بكات، جەختیشی لەسەر پێویستی ئەبدەیتكردنەوە كردۆتەوە.

ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، خۆی وەك ناوەندێك دەناسێنێت كە كار بۆ پتەوكردنی ڕۆڵی وڵاتەكە دەكات لە بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی بەرانبەر بە ئاسایشی سیبریانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان