ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

جیاوازی نێوان هاوسەرگیری کۆن و نوێ چییە؟ لێرە بیخوێنەرەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جیاوازی نێوان هاوسەرگیری کۆن و نوێیە کە بە شێوازێکی کۆمیدیانە نوسراوە:

 

*جاران خەڵک کە ئەچوو بۆ داوای ژن دەستێک جلی کوردی جوانی لەبەر ئەکرد هەتا سەرەوە قۆپچە دائەخرا ئەووت برا (دەفتەر خدمەیە) هاهاها بەس ئێستا کە ئەچێت بۆ داوای ژن کراس هەتا خوارەوە قۆپچەی کراوەتەوە ئەڵێی لە شەڕا قۆپچەی پچڕاوە
……………………………………
* جاران خەڵک شوی ئەکرد هەموو طەلەبیاتی حەیاتی بریتی بوو لە (کەوایەکی خەسوو تەقێن) سێ جوار سەلک سابونی پشیلە و کراسێکی (پۆپەشمین) و سنوقێکی کەو (کە جل و جێگای تیا هەڵئەگیرا) و تەواو ئاوبێنە و دەست بشۆ ، ئێستا برا کە شوو ئەکەن ئەمە سەد لیرە مارەیی و پەنجا پێشەکی و سەفەرێکی ئەنتالیا و کامل ناوماڵ و گسکێکی کارەبایی (کە بەقەد دووسەد لیرە بەس عەزاب بەدەست گسکی کارەباییەوە ئەچێژی)
…………………………………..
*جاران خەڵک ئەچوو بۆ عەسکەری لە پیسترین وەحدە دووساڵ خزمەتی ئەکرد لە جنوب ، ئەنجا هەروەها بێتەوە شەڕی (سوریا و عێراق) ، شەڕی (ئێران عێراق)، شەڕی (کوێت و عێراق) و شەڕی (کەنداوی یەک)و (کەنداوی دووی) ئەبینی ئەنجا بە هەزار حاڵ ژنیان ئەیایە ، ئەیانووت زەحمەتە ماڵ و مناڵی پێ بەخێو بکرێ هاهاهاها ، ئێستا کار و کاسپی بووە بە پەبجی کەچی داوای ژن ئەکات
………………………………………
* برا جاران رایەڵەی پەیوەندی نێوان خزم بە هێز بوو کە ئەچوی بۆ داوای ژن ، هەر لە دەرگای حەوشەوە تا ئەگەشتیتە دیوەخان و ژووری میوان ئەووت لە دەوری ئەبطاڵ یاری ئەکەیت و گۆڵت کردووە سەد ماچیان ئەکردی ، نەنکی بوک وەکو موشەمای ئازار ئەنوسا بەو لا ڕومەتەتا ئەووت کەڵە شاخت بۆ ئەکا ،

ئێستا ئەچی بۆ داوای ژن ، یەک دوو سناپت لەگەڵ ئەگرن و ئیتر دەست ئەکەن بە زەمکردنت .
………………………………………

*جاران خەڵکەکە برا ئیماندار بوو هەر لەناو قەوم و قیلە سەد مەلا و مامۆستای ئاینی تیا بوو کەئەچووی بۆ داوای ژن هەر لەوێ بە بێ هیچ تەکالیفێک خزمێکی خواناس مارەی ئەبڕین ، ئێستا مامۆستا بە سەیارەی ئاخر مۆدێل ئەچیت بەشوێنیا ، بە سەیارەی ئاخر مۆدێل ئەیبەیتەوە ، قوتویەک نوقڵی ماکنتۆشی بۆ ئەپێچیتەوە و پەنجا هەزاریشی ئەدەیتێ کەچی هێشتا نارازیە

جا ئەڵێ قسە قسە ئەهێنێ (مامۆستایەک ژنی مارەبڕیبوو ئیتر دوای لە کاتی بردنەوەیا ، ووتوبویان مامۆستا حەقی مارەبرینەکە چەند ئەکات ؟ مامۆستاش وتبووی (٣) وەرەقە ، زاواش ووتبووی مامۆستا بۆ خاتری خوا سێ وەرەقە زۆر زۆرە ، مامۆستاش وتبووی کوڕی خۆم بڕوا بکە هیچ زۆر نیە ، چونکە من بەرخێکم لێ مارە بڕیوی بەسێ وەرەقە هاهاهااها)
……………………………………..
*جاران ئەیانووت کوڕ کە ژن ئەهێنێت قەڵەو ئەبێت چونکە بوک دەست رەنگین بوو برا ئەمە (دۆینە) بوو ئەمە قەرەخەرمان بوو ئەمە دۆغڵەمە و سەروپێ و دۆکوڵیو و زائیدەن سێ نەوع نان و کەلانە و ناوشکێنە ی ئەزانی ، ئێستا لە فاست فوود و هێلکەو ڕۆن بترازێ یەک چێشتی باش نازانن ، بۆیە هەرچی زاواهەیە لە شەش مانگی یەکەم ئەڵێی لە کەمپی نازیەکان ڕایکردووە ، هەرچی زاوا هەیە ملی ئەبێت بە سۆندەی سپلیت
………………………………
*جاران برا پیاو کە دەستگیراندار بوو لە فاو یان ناصریە عەسکەر بوو چل شەو جارێک دا ئەبەزی و تەنها یەک ڕۆژ دەستگیرانەکەی ئەبینی و یەک دنیا خۆشەویستی لە نێوانیان بوو ، ئێستا هێشتا مارەی نەکردووە ، بە یانی خوا ڕۆژ ئەکاتەوە وەکو دوو شەش لە ماڵی خەزوری ئەکەوێت ، بەزۆریش ناڕواتەوە ، کەچی دوای مانگێک ئەبێت بەشەڕ
…………………………….
*جاران ئەچوی بۆ داوای ژن چوار خاڵ و دوو مام و سێ ئامۆزای هەردوو بنەماڵە ئامادەی مەجلیسەکەبوون ، مەجلیس بەهای خۆی هەبوو بۆیە کە کوڕ و کچ کێشەیەکیان ئەبوو ئەتزانی لە گەڵ کێ قسە بکەیت ، ئێستا ئەچیت بۆ داوای ژن ،مەجلیسەکە هیچ هەیبەتێکی نیە حەوت هەشت رەفیقی کچەکە و چوار پێنج هاورێی کورەکە و یەک دوو خزمەتکاری بەنگلادیشی و نیپالی لەگەڵ خۆیان ئەبەن دواتر کە کێشەیان بۆ دروست ئەبێ نازانی لەگەڵ کێ قسە بکەیت (دۆسێیەکی مەحکەمەم لابوو نیپاڵیەک تیایدا کرابوو بەشاهید ئەی ووت کاکە بە خوا من کورو کچ نەدی ، تەنها برمە خوارد) هاهاها
…………………………………………………………
هەموو مرۆڤێک بەرهەمی سەردەمەکەی خۆیەتی هەندێکجار بەراوردکردنی سەردەمێک بە سەردەمێکی تر کارێکی هەڵە و ناتەندروستە ،

حەمدی ووتەنی :-

(نەقس و کەماڵی خەڵفی جیهان موعتەبەر نییە
هەردوو موحەققەقە کە بەدستی زەواڵ ئەچێ)

بەڵام هێشتا ئەوە هیچ لەو راستیە کەم ناکاتەوە کە جاران تا ئەڵقەیەکت ئەکردە دەستی بوک ئەووت برا کانوێلای بۆ دا ئەنێن رووی ئەکرد بەو دیوا لە شەرما ، بەڵام ئێستا ڕۆژی دەجار بە سناپ ئەوکەن بە شتی سەیر سەیر

 

نوسینی: هێمن عەبدولقادر

ریکلام

بەزمەسات

هێلین ئاوات بۆ خانەوادەی کەریم کابان: لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن دەکەم

خێزان

پاش ئەوەی کچە مۆدێل و ڕاگەیاندکار هێلین ئاوات  سوكایه‌تى به‌ هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرد، ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە.

لەبەرامبەر ئەوەدا هێلین  ڕایگەیاند کە ئەو مەبەستی سوکایەتی نەبووە و لەسەر ئەو کارەی لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن لە خانەوادەی ئەو هونەرمەندە و هەواداران و گوێگرانی دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە لایەن هونەرمەندانیشەوە کەمپینێک بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارە ڕاگەیەندرا و هونەرمەند سه‌فین خه‌راجیانى داوایکرد ئەو سوکایەتییە ڕابگیرێت و لەم ساتەوە بەو جۆرە لە ماتۆر بوترێت « سێ چەرخە»

لای خۆشیانەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند”ئەو کچە لەسەر ئەو قسانەی لە سۆشیال میدیا کردبوی لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندان، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.”

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت “کچەكە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرا بەپێی ماددەی دوی خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بەندە و  لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنی کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنییە کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت:

 

بەم جۆرە منداڵەکانت هیچکات یاری چاوشارکێ نادۆڕێنن

 

ڕێگەیەکی نهێنی

ژورێکی نهێنی لە ماڵی هاوڕێکەمدا

شوێنێکی ئاوات پێویست نییە؟

دەرگای نهێنی

هاوسەرەکەم ئەو ژورە نهێنیەی درووستکرد کە خەونی پێوە دەبینی

وامزانی زۆر کتێب دەخوێنیتەوە

سڵاو، خۆمان بشارینەوە؟

ژورە نهێنیەکە

 

بانقێکی باش

 

-خۆت جوان ناکەیت؟

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چۆن بەپێی جۆری ڕوخسارت کڵاوی گونجاو هەڵدەبژێریت؟ بۆ زستان پێویستە!

خێزان

له‌ وه‌رزی زستاندا زۆرێك له‌ خانمان كڵاو به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌پێی جۆری ڕوخسارت كڵاو هه‌ڵبژێریت، چونكه‌ دواتر ڕه‌نگه‌ كڵاوه‌كه‌ت له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆكارێك بۆ كه‌شخه‌یت، جوانیه‌كه‌ت تێكبدات، هه‌ر بۆیه‌ په‌ڕه‌وی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان