ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حەشدی شەعبی بۆ (خەڵك): دوو سەركردەی داعش لە كەركوك دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی عیراق، دوو سەركردەی ڕێكخراوی داعش لە كەركوك دەستگیردەكەن، بەرپرسێكی حەشدی شەعبی میحوەری باكووریش دەڵێت: “ئەو دوو سەركردەیە گروپیان هەبووە و بەنیازی ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی بوون”.

عەلی حسێنی، وتەبێژی حەشدی شەعبی میحوەری باكوور، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی هەواڵگری هێزەكانی حەشدی شەعبی لەڕێگەی سەرچاوەكانییەوە توانی شوێنی ئەو دوو كەسە دیاری بكات، لەپاش دەركردنی یاداشتی دەستگیركردن لەلایەن دادوەرییەوە، توانرا دوو سەركردەی ڕێكخراوی داعش لەنێو شاری كەركوكدا دەستگیر بكرێن”.

بە وتەی عەلی حسێنی، “ئۆپەراسیۆنەكە بە هاوبەشی بوو لەنێوان هەواڵگری حەشدی شەعبی و هەواڵگری ناوخۆیی و لیوای 61ی هێزە عیراقییەكان”.

وتەبێژی حەشدی شەعبی دەڵێت: “ئەو دوو سەركردەیەی داعش گروپیان هەبووە، بۆیە دڵنییان لەوەی، كە پیلانیان هەبووە تەقینەوە و كاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەڵام لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و لە دوای لێكۆڵینەوەكانیش وردەكارییەكان بۆ میدیاكان دەخەینەڕوو”.

سەركردەكەی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە دەستگیركراوەكان بیانی بن و وتی، “ئەو دوو سەركردەیەی داعش، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران، عیراقین”.

ناوبەناو هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە كەركوك و دەوروبەری، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی داعش ئەنجام دەدەن، ئەم ئۆپەراسیۆنانەش تا ئەندازەیەكی زۆر بوونەتە مایەی كەمكردنەوەی مەترسی هەڕەشەكانی ڕێكخراوەكە لەسەر دانیشتوانی ناوچەكە و هێزە ئەمنییەكان.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان