ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

به‌رشلۆنه‌ وه‌رزی نوێی ده‌ستپێکردووه‌ و ڤاڵڤێردی ناچاره‌ کار له‌سه‌ر (١٠) خاڵی گرنگ بکات !

خه‌ڵک سپۆرت

له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ چه‌ندین بۆندی نوێی واژوکردووه‌ و له‌هه‌مان کاتدا چه‌ندین یاریزانیشیان ئاراسته‌ی یانه‌کانی تر کردووه‌، ئه‌وه‌ش ده‌رگای گۆڕانکاری گه‌وره‌ به‌ڕووی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنه‌ردا ده‌کاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، به‌هۆی گۆڕانکاریه‌کانه‌وه‌ ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنه‌ر پێویسته‌ ئاماده‌سازی به‌هێزتر بۆ وه‌رزی نوێ بکات، سه‌ره‌تا متمانه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ هه‌موو هیوایه‌کیان به‌ چنینه‌وه‌ی نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانه‌، هه‌روه‌ها ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی وه‌رزی ڕابردوو کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه‌.

به‌پێی ڕۆژنامه‌که‌، ڕاهێنه‌ری ناوبراو ناچاره‌ کار له‌سه‌ر ئه‌م (١٠) خاڵه‌ی خواره‌وه‌ بکات:

  • پێگه‌ی به‌رگری باڵی ڕاست: له‌نێوان سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ و نیڵسۆن سیمیدۆ ده‌بێت یه‌کێکیان وه‌ک سه‌ره‌کی ده‌ستنیشان بکات.
  • پێگه‌ی به‌رگری باڵی چه‌پ: له‌م پێگه‌یه‌دا ته‌نها جۆردی ئه‌لبا بونی هه‌یه‌، پێویسته‌ یاریزانێکی نوێی وه‌ک شوێنگره‌وه‌ بۆ دابین بکرێت.
  • پێگه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگری: چه‌ندین یاریزانی وه‌ک ڤێرمایلین و تۆماس مۆریۆ ماڵئاواییان کردووه‌، پێویسته‌ له‌نێوان ئومتیتی و لانگلێت و پیکێ دووانه‌ی سه‌ره‌کی ده‌ستنیشان بکات.
  • گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر سیستمی کۆن: ١٦ ساڵه‌ به‌رشلۆنه‌ له‌ پلانی (٤ – ٣ – ٣) دانه‌بڕاوه‌، له‌هه‌مان کاتدا گریزمان په‌یوه‌ندی به‌ پێکهاته‌که‌وه‌ کردووه‌ وئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نایمار له‌ ئارادایه‌، پێویسته‌ ڕاهێنه‌ر کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر سیستمه‌ کۆنه‌که‌ بکات و هێڵی هێرشبه‌ریش به‌هۆی زۆری ناوه‌کانه‌وه‌ ڕێکبخاته‌وه‌.

  • سیستمی خولانه‌وهی‌ به‌ته‌مه‌نه‌کان: چه‌ندین یاریزانی وه‌ک پیکێ و ئه‌لبا و بۆسکێتس و مێسی و ڕاکیتیچ و سوارێز و ڤیداڵ به‌ته‌مه‌ندا ڕۆچوون، پێویسته‌ سیستمی خولانه‌وه‌ له‌پێناو حه‌وانه‌وه‌یاندا به‌کاربخات.
  • پێگه‌ی دی یۆنگ: چه‌ندین ناوی گه‌وره‌ له‌ ناوه‌ندی بارسا بونیان هه‌یه‌، پێویسته‌ کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکات به‌ چ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی فرانکی دی یۆنگ‌ بکاته‌وه‌.
  • بۆندی نایمار: ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆنده‌ ئیمزا بکرێت ته‌واوی پلانه‌کان پێچه‌وانه‌ ده‌کاته‌وه‌، ڕاهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌که‌ پێویسته‌ پلان بۆ ئه‌و دۆخه‌ دابڕێژێت و قه‌ناعه‌ت به‌ هه‌ندێک له‌یاریزانه‌کانی بکات که‌ کورسی یه‌ده‌گ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ پشتگوێ خراون.
  • دۆخی عوسمان دیمبیلی: تائێستا مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامبونی دیمبیلی یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه‌، ده‌بێت ڕاهێنه‌ر پلانێکی هه‌بێت بۆ شوێنگرتنه‌وه‌یی و کارکردن بۆ به‌کارخستنی سیستمێکله‌حاڵی فرۆشتنیدا.
  • گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌: ڤاڵڤێردی پێش هه‌موو شتێک پێویسته‌ متمانه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌ و نازناوه‌کان بچنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی ده‌بێت بۆ وه‌رزه‌کانی داهاتوو، پێویسته‌ وێنای شکسته‌کانی له‌به‌رچاوی هانده‌ران بسڕێته‌وه‌.
  • سه‌رۆکی یانه‌: هه‌موو شتێک سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌کان و بڕیاره‌ ئیدارییه‌کان له‌سه‌ر سه‌رۆکی یانه‌ وه‌ستاوه‌، ئه‌گه‌ر ڤاڵڤێردی بیه‌وێت جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه‌ و ئه‌و یاریزانانه‌ی بۆ دابین بکه‌ن که‌ داواکراون، ئه‌وا پێویسته‌ له‌م وه‌رزه‌دا نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌وشێوه‌یه‌ گره‌وه‌که‌ ده‌باته‌وه‌.

ڕاپۆرت و شیکاری

باشترین ئەو ڕاهێنەرانەی بێکارن و چاوەڕێی ئۆفەری یانەیەکی گەورە دەکەن

خەڵک سپۆرت

قەیرانی کۆرۆنا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی بواری تۆپی پێی لاوازکردووە، وایکردووە یانەکان زیاتر سەرقاڵبن بە کێشە داراییەکانەوە و گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لەبیربکەن.

هەندێک لە یانەکان بیر لە توندوتۆڵکردنەوەی پێکهاتەکانیان بە یاریزانی نوێ دەکەنەوە، هەندێکی تریشیان کێشەیان لە پڕۆژەی یانەدا بۆ دروستبووە و دەیانەوێت لەسەر ئاستی ڕاهێنەر گۆڕانکاری بکەن.

لێرەدا ناوی ئەو ڕاهێنەرانەمان بیردەکەوێتەوە، کە لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە و حاڵی حازر بێکارن و چاوەڕوانی ئۆفەر و داواکاری یانەیەک دەکەن تا دووبارە بگەڕێنەوە نێو یاریگاکان:

  • ماوریسیۆ پۆچتینۆ: دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەی تۆتنهام پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە نەکردووە، ناوبراو ڕاهێنەرێکی فەلسەفی بەتوانایە و پێکهاتەیەکی ئاگرینی بۆ یانە زەبەلاحەکەی لەندەن بونیادنا، دوو وەرز لەمەوبەر توانی بگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و نازناوەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ لەدەستدا.

 

  • ماسیمیلیانۆ ئالێگری: دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەی یوڤانتۆس، پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە نەکردووە، لەماوەی کارکردنی لە ئیتاڵیا توانی لەگەڵ یوڤانتۆس کۆنتڕۆڵی تەواوی خولە ناوخۆییەکان بکات، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکان نەیتوانی ئامانجەکانی بپێکێت، دووجار گەیشتە یاریی کۆتایی لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ و لەهەردوو فاینەڵەکەدا بە بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دۆڕا.

 

  • ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی: دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەی بەرشلۆنە پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە نەکردووە، لەماوەی ڕاهێنانی لە بارسا توانی کۆنتڕۆڵی خولە ناوخۆییەکان بکات، بەڵام بەهۆی شکستی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەژێر فشاری هاندەرانی یانەدا دوورخرایەوە، شێوازی ڕاهێنانی بۆ زۆرینەی یانەکانی ئیسپانیا گونجاوە.

 

  • ئارسین ڤینگەر: دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەی ئارسیناڵ پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە نەکردووە، یەکێکە لە ڕاهێنەرە مێژووییەکانی خولی ئینگلتەرا و یانەی ئارسیناڵ، زۆرترین ماوە لە پۆستی ڕاهێنانی تۆپچییەکانی لەندەن بەردەوامبووە، سەرباری تەمەنە زۆرەکەی، بەڵام دوو وەرز زیاترە چاوەروانی ئۆفەری یانەیەکی گەورەیە.

 

  • ئونای ئیمیری: دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەی ئارسیناڵ پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە نەکردووە، یەکێکە لە ڕاهێنەرە بەتواناکان و سەرباری شکستی لە یانەکانی پاریس سانت جێرمان و ئارسیناڵ، بەڵام لەگەڵ یانەکانی ڤالانسیا و سڤیلیە باشترین ئەنجامەکانی تۆمارکردووە، سێجار نازناوی یوروپالیگی لەسەریەک بەدەستهێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

کریستیانۆ دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید؟ گواستنەوەکە مەحاڵ نییە و کێشە لەبیرکردنەوەی یاریزانەکەدایە

خەڵک سپۆرت

ماوەیەکە دەنگۆی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵییەوە بۆ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهێزبووە، سەرچاوەکان پێیان وایە گەڕانەوەی ئەفسانە پرتوگالییەکە بۆ مەدرید جوڵەیەکی مەحاڵ نییە.

کریستیانۆ لە هاوینی ٢٠١٨وە یانەی ڕیاڵ مەدریدی بەجێهیشتووە و پاش چنینەوەی چەندین نازناو و دەستکەوتی بەکۆمەڵ و تاکە کەسی لەئێستادا خەون دەبینێت لە ئیتاڵیا هەمان ئەو دەستکەوتانە بچنێتەوە.

خواستی جەمسەرەکان

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، کە گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی یوڤانتۆسەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید مەحاڵ نییە.

چەندینجار ئادو ئاگێری ڕۆژنامەوانی مەدریدی و هاوڕێی نزیکی ئەفسانە پورتوگالییەکە ڕایگەیاندووە، کە کریس خەون دەبینێت دووبارە بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، هەروەها کات و وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ی بە گونجاو وەسفکردووە بۆ کۆتاییهێنان بەم پڕۆسەیە.

ئاگێری ڕایگەیاندووە :” هیچ شتێک لەبواری تۆپی پێدا مەحاڵ نییە، بەڵکو کریستیانۆ لە کۆتا کلاسیکۆدا بەگەڕانەوەی بۆ مەدرید پەیامێکی ئاڕاستەی ئیدارەی ڕیاڵ و هاندەرانی کرد، خەون دەبینێت بگەڕێتەوە و دۆخەکەش لەبارە بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی، بەو مەرجەی یاریزانەکە و ئیدارەی ڕیاڵ ئامادەبن بۆ ئەم جوڵە مێژووییە”.

ڕووە داراییەکان

لەڕووی داراییەوە کریستیانۆ بەتەنها لەم وەرزەدا بڕی (٥٨) ملیۆن یورۆ لەڕێگەی سپۆنسەرەکانی و سپۆنسەرەکانی یانەی یوڤانتۆسەوە داهاتی هەبووە.

ئەگەر ئەم ڕێژەیەش لەگەڵ بڕی (٣٢) ملیۆنی موچەکەیدا یەکبخرێت (٩٠) ملیۆن یورۆ دەکات، ئەوەش ئەو نرخەیە کە یانەی شاهانە دەبێت پێشکەشی یاریزانەکەی بکات، یاخود زیاتر پێشکەشبکات ئەگەر بیەوێت لە چنگی یانەی یوڤانتۆس دەریبکەن.

بیرکردنەوەی کریستیانۆ

ئادو ئاگێری هاوڕێی کریستیانۆ دەڵێت :” کریستیانۆ لەو یاریزانانەیە کە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید سەدان دەستکەوت و نازناوی بەدەستهێناوە، ئێستا دەیەوێت هەمان شت لە یوڤانتۆس دووبارە بکاتەوە، کێشەکە ئەوەیە ئەم یاریزانە لە جۆرە یاریزانانەیە کە لە نیوە ڕێگادا دەستبەرداری خەونەکانی نابێت، بەڵكو دەیگەیەنێتە ئەنجام پاشان هەنگاو دەنێت”.

بەپێی ووتەکانی ئاگێری، کریستیانۆ خەونی چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خەڵاتە تاکە کەسییەکانی وەک زە بێست و بالۆن دۆرە بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە.

بۆیە قورسە بە ئاسانی و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بگەڕێتەوە بۆ مەدرید و لە نیوە ڕێگا یانەی یوڤانتۆس بەجێبهێڵێت.

هەروەها یانەی یوڤانتۆسیش خواستی لەسەر گواستنەوەی نییە، چونکە بەهۆیەوە سەدان ملیۆن دۆلار سودی داراییان کردووە و مەحاڵە بتوانن یاریزانێک بەو کێشە وەرزشیی و داراییەوە دابین بکەن، بۆیە چاودیڕی دۆخەکە دەکەن و لەهەر ساتێکدابێت دەرگا بەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدرید دادەخەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

کێ توشی کۆرۆنا بووە؟ ئەو یاریزان و ڕاهێنەرانەی خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە

خەڵک سپۆرت

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی چینەوە ڕووەو کیشوەری ئەوروپا جوڵەی کردووە و ماوەی مانگێکە وڵاتانی کیشوەری پیر بەدەست ڕێژەی توشبووانەوە دەناڵێنن.

بوارە وەرزشییەکان بەتایبەت تۆپی پێ یەکێکە لەو بوارانەی زیانی بازرگانی گەورەی بەرکەوتووە، بەوپێیەی چەندین خول و پاڵەوانێتی لەترسی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگیراون و تەنانەت باس لە دواخستن و هەژمارنەکردنی ئەنجامەکانی ئەم وەرزە دەکرێت.

لەهەفتەی ڕابردوو بۆ کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە، چەندین یاریزان و ڕاهێنەر و کەسایەتی لە یانەکانی ئەوروپا توشی ڤایرۆسە کوشندەکە بوون و چەندین یانە و یاریزانیش خراونەتە کەرەنتینەوە.

کام خولانە ڕاگیراون؟

سەرجەم خولە ئەوروپییەکان لەنمونەی چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ، هەروەها خولە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا پەکیانکەوتووە و ڕاگیراون.

هەندێک لە خولەکان لەنمونەی بۆندزلیگی ئەڵمانیا ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی یارییەکان دەکەن لەسەرەتای مانگی داهاتوو، لە خولی ئیسپانیاش ماوەی دوو هەفتە دیاریکراوە و لە خولەکانی دیکەش کاتێک دیارینەکراوە.

کام یاریزانانە توشبوون؟

دانێلی ڕوگانی بەرگریکاری یانەی یوڤانتۆس، مانۆلۆ گابیادینی یاریزانی یانەی سامپدۆریا و چوار یاریزانی دیکەی ئەو یانەیە کە پێکهاتوون لە: عومەر کولی، ئالبی ئاکدال، ئانتۆنیۆ لاگۆمینا، مۆرتن تۆرسبی  لە یانەی فیورنتیناش دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لە ئەڵمانیا سێ یاریزانی یانەی هانۆڤەر کە لە خولی پلە دوو یاریی دەکات، بەهەمان شێوە تێستەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

لە ئیسپانیا یاریزانێکی باسکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و مارتن ئۆرتیگای بەڕێوەبەری یانەی لیگانێس، بەڵام لە خولی ئینگلتەرا بارودۆخەکە هاوشێوەی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی کتوپڕ قورسبوو.

مایکڵ ئارتێتا ڕاهێنەری ئارسیناڵ و هۆدسۆن ئۆدۆی یاریزانی چێڵسی و دەنگۆی توشبوونی چەندین یاریزانی دیکەش هەیە، کە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا یەکلایی دەبێتەوە.

ئەو یانانەی چالاکییەکانیان وەستاندووە

یانەکانی لیڤەرپوڵ، ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، فیۆرنتینا، سامپدۆریا، ئینتەرمیلان، یوڤانتۆس چالاکییەکانیان بەفەرمی وەستاندووە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان یاریزنانیان خستۆتە کەرەنتینەوە، یانەکانی (NBA) ئەمریکاش بەهەمان شێوە چالاکییەکانیان ڕاگرت بەتایبەت دوای توشبوونی گۆبێرتی یاریزانی فەرەنسی تیمی یوتاجاز.

وەرزشەکانی تر

هەردوو جەولەی یەکەمی پێشبڕکێی جیهانی فۆرمولا ١ دواخراون، خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکاش بەهەمان شێوە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ چالاکییەکانیان وەستاندووە.

خولەکانی تێنسی سەرزەوی ئیندیانا وێلس و مەیامی و چەندین خول و پاڵەوانێتی تر لەو بوارەشدا ڕاگیراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان