ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

دووباره‌… تۆنی بیلو به‌ پێنج جه‌وله‌ کۆتایی به‌ پاڵه‌وانی پێشوی جیهان هێنا !

دوێنێ له‌شاری له‌نده‌ن ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌نێوان تۆنی بیلوی بۆکسێنه‌ری به‌ریتانی و داڤید های هاونیستیمانی ئه‌نجامدرا، تیایدا بیلو دووباره‌ سه‌رکه‌وتنی تۆمار کرد.

له‌سه‌ره‌تاوه‌ تۆنی بیلو به‌شێوه‌یه‌کی لاواز ده‌رکه‌وت و داڤید های پاڵه‌وانی پێشوی کێشی قورسی جیهان لێدانه‌کانی ئاڕاسته‌ کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو های ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له‌ جه‌وله‌ی سێیمه‌وه‌ توانا جه‌سته‌ییه‌کانی له‌ده‌ستدا و له‌به‌رامبه‌ردا بیلوی ٣٥ ساڵ ده‌یان لێدانی به‌هێزی ئاڕاسته‌ کرد.

له‌ جه‌وله‌ی پێنجه‌مدا بیلوی پاڵه‌وانی (ده‌بلیو بی ئۆ)ی ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ لێدانێکی کوشنده‌ی ئاڕاسته‌ کرد (که‌ی ئۆ) و چیتر ده‌یڤید های توانای ئه‌وه‌ی نه‌ما به‌ پێوه‌ بوه‌ستێت و که‌وت به‌زه‌ویدا، دوای ئه‌وه‌ی ناوبژیوان لێی نزیکبویه‌وه‌ و چه‌ند پرسیارێکی ئاڕاسته‌ کرد ناوبراو سه‌رجه‌میانی به‌هه‌ڵه‌ وه‌ڵام دایه‌وه‌ و ناچار ناوبژیوان به‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی بلو کۆتایی پێهێنا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ های ڕایگه‌یاند :” بیلو لێزانانه‌ یاریی کرد، چه‌ند جوڵه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی به‌کارهێنا بووه‌ بۆی سه‌رکه‌وتنی”.

له‌به‌رامبه‌ردا بیلو ڕایگه‌یاند :” های پاڵه‌وانێکی مێژوییه‌و بیگومان بردنه‌وه‌ لێی ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه‌، من ئاماده‌باشی ته‌واوم کردبوو تا له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دووه‌میشدا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ردا تۆمار بکه‌م”.

تۆنی بیلو له‌دایکبوی شاری لیڤه‌رپوڵه‌ و ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵه‌، له‌ژیانیدا ٣٣ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و ٣٠ بردنه‌وه‌ و ٢ دۆراندن و ١ یه‌کسانبونی تۆمار کردووه‌.

ریکلام

جیهانی

درێسەکەی مایکڵ جۆردان بە 320 هەزار دۆلار فرۆشرا

خەڵک – وەرزش

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە ناوەندی مەزادی (بێڤەرلی هیڵز) درێسە تایبەتەکەی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکایی مایکڵ جۆردان، بە 320 هەزار دۆلار فرۆشراو بوو بە گرانترین پارچەی یادگاریی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو مەزادەکە تۆمارکرا.

 

خانەی مەزادی گۆلێن لە (بێڤەرلی هیڵز)، ڕایگەیاندووە؛ فرۆشتنەکە ڕیکۆردێکی جیهانی بۆ مەزادکردنی درێسەکەی جۆردان تۆمارکرد، کە تەمەنی بۆ ساڵی 1984دەگەڕێتەوە.

 

ئەو خانەی مەزادە زیاتر لە 500 پارچە یادگاری دەگمەنی تێدایە، هەر لەوچوارچێوەیەدا درێسێکی باسکەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا فرۆشرا، کە نرخەکەی 192 هەزار دۆلار بوو.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دوای 15 ساڵ وازهێنانی لە بۆکسێن، تایسۆن بەرامبەر جۆنز یەکسان بوو

خەڵک – وەرزش

مایک تایسۆنی ئەمریکایی، پاڵەوانی کێشی قورس، کە 15 ساڵە دەستبەرداریی یاریی بۆکسێن بووە، لە رووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ رۆی جۆنز، نیشاندا کە هێشتا هێزێکی زۆری هەیە کاتێک پاش چاوەڕوانیەکی زۆر گەڕایەوە بۆ ناو گۆڕەپانی بۆکسێن و لە نمایشێکی ڕکابەریدا بەرامبەر ڕۆی جۆنزی ڕکابەری وەستایەوە و بە پێچەوانەی پێشبینییەکان یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتایی هات .

شەوی ڕابردوو لە کۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، یارییەکی خێرخوازی لە نێوان تایسۆن و جۆنز بەڕێوە چوو، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی کۆمەک بوو بۆ هەژاران، و یارییەکە لە هەشت خولدا خۆی بینییەوە، کە سەرەنجام بە یاکسان بوون کۆتایی هات.

دوای یارییەکە تایسۆنی 54 ساڵ وتی ” دڵخۆشم بەم نمایشەو بەردەوامبوونم لەم چالاکییە وەرزشیانەدا، ئەمڕۆ هەستم بەوەکرد کە هێشتا هێزو تواناکەی جارانم هەر ماوە”.

دوا یاریی پیشەیی تایسۆن 15 ساڵ لەمەوبەر بوو، کە تێیدا بە کێڤن ماکبرایدی ئیرلەندی دۆڕا، بەڵام لە کۆتایی یاریەکەدا تایسۆن کۆنترۆڵی جۆنزی 51 ساڵی کردبوو .

تایسۆن وتیشی”ئەمە زیاتر لە یارییەکە، ئێمە گرنگی بە کارە مرۆییەکان دەدەین و یارمەتی خەڵک دەدەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای 150 خولەک وەرزشکردن دەکات

خەڵک – وەرزش

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوا لە گەنجاون و تازە پێگەیشتووان دەکات لە هەفتەیەکدا لایەنی کەم 150 خولەک چالاکی وەرزشی بۆ باشی جەستەیان ئەنجام بدەن.

لە یەکەم ڕێنماییدا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بۆ یەکەمجار رێکخراوی تەندروستی جییانی داوا لە تازە پیگەیشتووان دەکات بە لایەنی کەمەوە لەهەفتەیەکدا 150 خولەک لە کاتیان تەرخان بکەن بۆ چالاکی جەستەیی، کە بۆ تەندروستی دەروونی و پاراستنی یادگەو بەهێزی بەرگرییان لە سەروەختی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گرنگ و پڕ بایەخە.

 

ڕێکخراوەکە پێشنیاری ئەوەی کردووە، کە منداڵان و نەوجەوانان بە ڕێژەی یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا وەرزش بکەن و کات لەبەردەم شاشەی تەلەڤزیۆنەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا کەم بکەنەوە .

 

لە ئێستادا رێکخراوەکە کەمپەینی “هەموو جووڵەیەک گرنگە” ی دەستپێکردووە و دەڵێت، بۆ ئەوەی بەر لە نەخۆشی بگرن و تەمەنیان زیاتر بێت پێویستە خەڵکی لەهەموو تەمەنێک قەرەبووی چالاکییە جەستەییە ناچالاکەکەیان بکەنەوە .

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە بەتەمەنەکاندا لە چوار کەس، یەک کەس و لە پێنج هەرزەکاریش چوار یان بە پێی پێویست چالاکی جەستەیی ئەنجام نادەن، کە بریتین لە ڕۆیشتن بە پێی و پاسکیل سواری.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکە، زیادبوونی چالاکی جەستەیی نەک تەنیا یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 و شێرپەنجە، بەڵکو نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و یادەوەری باشتر دەکات و مرۆڤ لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان