ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی گەرمای هاوینە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم و چەند پسپۆڕێكی بواری كەشناسی جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەكەنەوە و ئاماژە بەوەدەكەن، كە چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە كەركووك پلەی گەرما بۆ 44 پلە بەرزدەبێتەوە.

ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی شەممەوە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە و لە كەركوك دەگاتە 44 پلەی سەدی.

ڕاشیگەیاندووە، لە هەولێر پلەی گەرما دەگاتە 43 پلە و لە سلێمانی دەبێتە 41 پلە و لە دهۆك دەگاتە 42 پلەی سەدی.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەلاری، شارەزا لە بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی دروستبونی تۆپەڵە هەوایەكی گەرمی خەماسینی زەریای هندی و ئاڕاستەی هاتنی بەرەو ناوچەكانی باشوری كوردستان و ڕۆژهەڵات و باكوری ئێران، پلەكانی گەرما بەڕێژەی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

وتیشی، “لەناوچەكانی گەرمیان و باشوری گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە و لە سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە و هەولێر و بادینان-یش بەهەمان شێوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگاتە نزیكەی 46 پلە سەدی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك كات بای باشور هەڵدەكات و گڕەیەكی بیزاركەر و ناخۆش دروست دەكات و ئاسمان ناڕوون دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، چەقی گەرمی شەپۆلەكە دەكەوێتە نێوان دوو شەممە بۆ سێ‌ شەممەی هەفتەی داهاتوو، كە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك كەش بەگەرمی دەمێنێتەوە.

هاوكات، سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك دەڵێت: “لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلی گەرما زۆربەی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە بەشێك لە ناوچەكان پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی”.

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بارین دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی توركیا، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارین.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ناوچە شاخاوییەكان لەسەرووی 30 ملم باران دەبارێت.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە هەرێم ئەنفلۆنزای باڵندە نییە

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار كراوە و هاوكات دوێنێ شەممە ئاشكرایانكرد، نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا تەندروستی عێراق هیچ زانیارییەكانی دروست و تەواوەتیان لەسەر ئەو بابەتە ئاشكرا نەكردووە.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەندروستی عێراق بەیاننامەیەكی جێگیریان نییە لەسەر ئەو بابەتە، هەرچەندە ئەوە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بە تەندروستی هاووڵاتیانەوە، هەر شتێك بێت ئێمە ڕاگەیەنراوی لەسەر بڵاودەكەینەوە.

وتیشی”تاكو ئێستا هەندێك كێڵگەی پەلەوەر كێشەیان تێكەوتووە و دەڵێن هەندێك باڵندەیان تووشی نەخۆشی بوون، ئەگەرنا تاكو ئێستا وەزارەتی تەندروستی هیچیان بڵاونەكردووەتەوە”.

ئاشكراشیكرد، نەخۆشی باڵندە بە بەردەوامی بوونی هەیە، بەڵام ئایا ئەوە ئەنفلۆنزای باڵندەیە یان نا بابەتێكی ترە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەمان نەبووە و ئەگەر بابەتێكی لەو شێوەیە هەبێت بەدڵنیاییەوە ڕاگەیەنراومان دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەفر و باران بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە هەندێك كات لە ئێواراندا ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت وە ئاستی باران زیاتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە هەندێك ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان