ناوخۆیی
پاڵهوانێتی بالەی کچانی یانەکانی کوردستان بە بەشداری (١٣) یانە دەستی پێکرد

خەڵک-ئارام سەردار
یاریەکانی تۆپی بالەی کچانی یانەکانی کوردستان بەبەشداری ۱۳ یانە دەستی پێکردوو و یانەکانیش بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشبوون.
کۆمەڵەی یەکەم شەش یانە لەهەردوو پارێزگای هەولێر ودهۆک پێکدێن بریتین لەیانەکانی (ئافرەتانی هەولێر، ئەکاد، سەنحاریب، کۆیە، تەقتەق، ئامێدی)، ڕۆژانە لە سێ کاتی جیاواز لەهۆڵی یانەی ئەکاد یاریەکان ئەنجام دەدرێن.
لەڕۆژی یەکەمی یاریەکان، هەریەکە لە یانەکانی ئەکاد، تەقتەق و کۆیە براوە بوون، یانەی تەقتەق بەسێ گێمی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی ئامێدی سەرکەوتووبن، هەروەها یانەی کۆیە بەرامبەر سەنحاریب بە سێ گێم بەرامبەر گێمێک براوە بوون.
لەیاری سێهەمیشدا کچانی یانەی ئەکاد بەرامبەر ئافرەتانی هەولێر سەرکەوتنیان تۆمارکرد.
بۆ ئەم وەرزە ڕیزبەندی یانەکان دیاری دەکرێت، یانەیەک لەکۆمەڵەی یەکەم و دوو یانەش لەکۆمەڵەی دووەم، بۆ ریزی پلە یەک دادەبەزێت، دە یانەش وەک یانەی نایاب دەمێننەوە، لەهەر کۆمەڵەیەکیش ۳ یانە بۆ قۆناغی بژاردە سەردەکەوێت، کە بڕیارە یاریەکانی لەدهۆک ئەنجام بدرێت.
ناوخۆیی
هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .
وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.
ناوخۆیی
یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار
پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.
ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.
لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.
ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.
ناوخۆیی
خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال
رێكخراوی رۆژنامهنووسانی وهرزشی جیهان بۆ ساڵی سێیهم پێشبركێی باشترین كاره رۆژنامهنووسیهكان ئهنجام دهدات .
به پێی بڵاوكراوهیهكی رێكخراوهكه ، بۆ تهواوی رۆژنامهنووسانی وهرزشی له وهرزی ئهمساڵ دهتوانن له پێشبركێی چهندین بابهتی رۆژنامهوانی بهشداری بكهن و كارهكانیان بۆ رێكخراوهكه بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە
تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.
به پێی بڵاوكراوهكه پاش شۆرلیست كردن و تهماشاكردنی بهرههمه رۆژنامهوانیهكان له مانگی ١٠ی ئهمساڵ ناوی سێ یهكهمی تهواوی بهرههمهكان ئاشكرا دهكرێت، كه خهڵاتی یهكهم له ٨٠٠٠ دۆلار دهبێت و خهڵاتهكانی تریش له ٣٠٠٠ دۆلار دهبێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.