ناوخۆیی
یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/8/2019 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌نایابى لاوان و پله‌یه‌ك و نایابى فوتساڵى كچان ئه‌نجامدرا، دواى گفتوگۆیه‌كى چڕ و پڕ ده‌ستكرا به راكێشانى تیروپشك بۆ هه‌ر چوار خولى نایاب و نایابى لاوان و پله‌یه‌ك و نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، ئه‌م بڕیارانه‌یش درا:
أ- به بۆنه‌ى ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێی چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا به لێبوردنى گشتى بۆ سه‌رجه‌م سزاكانى سڕ كردن و غه‌رامه‌كردنى سه‌ر (یانه‌كان، كارگێرییه‌كان، ستافى هونه‌رى، یاریزانان، سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانان)، به هیواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى به به‌ر لێبوردنى گشتى كه‌وتوون هه‌ڵه‌كانیان دووباره نه‌كه‌نه‌وه و ئامانجیان خزمه‌تكردن و پێشكه‌وتنى وه‌رزشى كوردستان بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ى سزاكانیان له‌سه‌ر نه‌ماوه هه‌ڵه بكاته‌وه، سزاكانیان توندتر و قورس‌تر ده‌بێت.
ب- ده‌ستپێكى خوله‌كانى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
• خولى نایابى كوردستان 24/10/2019.
• خولى نایابى لاوانى كوردستان 25/10/2019.
• خولى پله‌یه‌كى كوردستان 27/11/2019.
• خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان 13/12/2019.
2- سه‌رجه‌م یاریزانانى له دایكبووى 2000 كه بۆ تیپى لاوانى یانه‌كان یارییان كردووه، ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یارى ده‌كه‌ن، جگه له‌م سێ یاریزانه‌ى یارى بۆ تیپى لاوانى یانه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان پێشتر بڕیارى له‌سه‌ر دابوو.
3- له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك رێگه به سێ یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى پارێزگه‌كان ده‌درێت، كه یارى بۆ یانه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى پارێزگهى خۆیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆى هه‌یه یه‌ك یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم یارى بۆ بكات.
4- له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێی چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، گۆڕانكارییه نوێیه‌كانى یاسایی تۆپی پێ له خوله‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
5- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى چالاكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، وانه‌ى یاساكانى تۆپی پێ به راهێنه‌ران و یاریزان بگوترێته‌وه، كه له سێ كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت.
6- بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ى خولێكى ناوبژیوانى له شارى زاخۆ.
7- داوا له نوێنه‌رانى یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانى قۆناغى كۆتایی خولى پله‌یه‌كى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 7/9/2019 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ، به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى قۆناغى كۆتایی، له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
8- له وه‌رزى 2019/2020 له خوله‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستان، مه‌رجه راهێنه‌ر یان یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر له ره‌گه‌زى مێینه بێت.
9- بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ى خولى راهێنه‌رایه‌تى فوتساڵ، بۆ ئه راهێنه‌رانه‌ى بڕوانامه‌یان نییه.
10- هه‌ر خولێكى راهێنه‌رایه‌تى ئاسیایی (c) له هه‌ر شارێكى كوردستان بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێشتر ره‌زامه‌ندى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى له‌سه‌ر نه‌درابێت، هه‌ر راهێنه‌رێك به‌شدارى تێدا كردبێت كار به بڕوانامه‌كه‌ى ناكرێت.
11- سه‌رجه‌م ستافى هونه‌رى یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌كى كوردستان، پێویسته بڕوانامه‌ى راهێنه‌رایه‌تى باوه‌ڕپێكراوى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه مافى راهێنه‌رایه‌تى نابێت.
ناوخۆیی
هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .
وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.
ناوخۆیی
یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار
پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.
ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.
لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕ‌و و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.
ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.
ناوخۆیی
خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال
رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .
به پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە
تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.
به پێی بڵاوكراوه‌كه پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه رۆژنامه‌وانیه‌كان له مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.