ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

نه‌ورۆز له‌ گرێبه‌ستێكی مێژووی نزیك ده‌بێته‌وه‌

سلێمانی -هه‌رێز جه‌مال

یانه‌ی نه‌ورۆز نزیكه‌ له‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی كه‌لوپه‌لی وه‌رزش بۆ دابینكردنی درێسه‌كانی ئه‌و برانده‌ جیهانه‌ بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی تیپه‌ جیاوازه‌كانی یانه‌كه‌ی .

جێگر عه‌بدولڵا ،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند، یانه‌ی نه‌ورۆز وه‌ك یه‌كه‌م یانه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان نزیكه‌ له‌ گرێبه‌ستی كۆتایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای jomaـی ئیسپانی بۆ كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی و گفتوگۆی گرێبه‌سته‌كه‌ش له‌ كۆتایی نزیكه‌و ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێك دروست نه‌بێت له‌ رۆژانی داهاتوو له‌ رێو ره‌سمێك هه‌ردوولا گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی نه‌ورۆز وتیشی، كۆمپانیا ئیسپانیه‌كه‌ براندێكی به‌هێزه‌كه‌و پێداویستی وه‌رزشی و سپۆنسه‌ری زۆرێك له‌ یانه‌و هه‌ڵبژارده‌كانی به‌هێزه‌كانی جیهانه‌ وه‌ك مه‌كسیك یانه‌كانی ڤیاریال و ئیسپانیۆل و دێربی كاونتی ئینگلیزی .

به‌ده‌ر له‌ سپۆنسه‌ریكردنی كه‌لوپه‌ل و درێسه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز ، كۆمپانیاكه‌و یانه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ستۆرێكه‌وه‌ به‌ هه‌مان كوالیتی درێسی یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی بۆ هانده‌ران دابین ده‌كه‌ن به‌ سیستمێكی جیهانی ده‌توانن له‌ كرینی سودمه‌ند بن .

یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ پر جه‌ماوه‌رترین یانه‌ی له‌ رووی هانده‌رانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی داده‌نرێت و بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵیش له‌ خولی نایاب به‌شداره‌و بریاریشه‌ به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق بكات .

 

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان