ماڵداری
لەدانانی مانیکور ئاگاداری ئەم هەڵانە بە چونکە ناشرین دەردەکەوێت!

خێزان
زۆرێک لە خانمان بۆ جوانکاری مانیکور بۆ پەنجەیان دەکەن، کە چەندین رەنگ و شێوازی جیای هەیە و بۆتە مۆدەیەکی باو، بەڵام ئایا کام رەنگە بۆیان گونجاوە.
لە هەڵبژاردنی ڕەنگی مانیکور پێویستە لە ئەو ڕەنگانە دوربکەویتەوە کە وادەکات پیر دەربکەویت، چونکە یەکێک لەو ناوچانەی ئاستی تەمەنت دیاری دەکات دەستەکانت.
خراپترین ڕەنگەکان بۆ مانیکور پڕتەقاڵی و پەمەی تۆخ و مۆرە، هەر بۆیە لەم ڕەنگانە دوربکەوەرەوە و لەجیاتی ئەوە ڕەنگە کراوەکان هەڵبژێرە کە ڕەنگی سروشتی پێستت ناشارێتەوە بەتایبەت ڕەنگەکانی پەمەی کاڵ و بێجی و سپی کرێمی یاخود لەماع.
باشترین شێوەی هەڵبژێردراویش بۆ مانیکور کە دەستەکانت سروشتی دەربخات شێوەی هێلکەییە.
ماڵداری
قەیسی وشک و هەنگوین تێکەڵبکە و گیراوەیەکی بۆ مووی روخسارت لێ درووستبکە، زۆر کاریگەرە

خێزان
به‌شێك له خانمان كێشه‌ی بونی موویان هه‌یه له ده‌وروبه‌ری لێویان كه وه‌ك سمێڵێكی ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر بۆ لابردنی مووه‌كه به‌كارده‌هێندرێت.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ لابردن و نه‌هێشتنی ئه‌و مووه گیراوه سروشتیه‌كانه كه چه‌ند جۆرێكیی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌كێكه له باشترین و گونجاوترین گیراوه‌كان.
پێداویستیەکان:
-نیو كوپ قه‌یسی وشك
-کەوچکەچایەک هەنگووین
قەیسیە وشکەکە جوان بیشێله تا ده‌بێته هه‌ویرێك، دواتر ههنگوینەکەی تێبكه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ویره‌كه‌دا جوان تێكی وه‌ربده بیده له‌و شوێنه‌ی ڕوخسارت كه ده‌ته‌وێت مووه‌كه‌ی نه‌مێنێت و بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 خولهك پێوه‌ی به‌جێ بهێڵه، پاشانیش به ده‌سته‌كانت بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌كێك بڵاوی بكه‌ره‌وه و دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆره‌وه.
ماڵداری
تا ئێستا هێلكه‌ت كوڵاندووهو ئه‌و پارچه لیمۆیهت تێنه‌كردووه؟ كارێكی نادرووسته!

خێزان
كاتێك هێلكه ده‌كوڵێنین خه‌ممان ئه‌وه‌یه كه توێكڵه‌كه‌ی به‌باشی لێنه‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌و كاره ئاسان ده‌بێت گه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م تاكتیكه به‌كار بهێنیت.
له كاتی كوڵاندنی هێلكه‌دا یه‌ك پارچه‌ی بچوك لیمۆ بكه‌ره ناو ئاوه‌كه‌وه، ئیدی پاش ئه‌وه زۆر به ئاسانی و جوانی توێكڵه‌كه‌ی لێده‌بێته‌وه.
گه‌ر هه‌ر لیمۆشت له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ده‌توانیت كهوچكهچایهك سۆده‌ی تێبكه‌یت و هه‌مان ڕۆڵ ده‌بینێت.
ماڵداری
بۆ کابانەکان: گەر هێلکەت لێبڕا دەتوانیت مۆز بەکاربهێنیت و هەمان تامی هەیە

خێزان
كاتێك ده‌ته‌وێت كێك یان كولینچه یان هه‌ر كارێكی دیكه‌ی هه‌ویركاری دروستبكه‌یت و له‌ناكاو پێی ده‌زانیت كه هێلكه‌ت نه‌ماوه، ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای ئێمه ئاسانه.
ده‌توانیت له جیاتی هێلكه مۆز به‌كار بهێنیت و دڵنیاش به له‌وه‌ی كه تامی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ناگۆڕێت و هه‌ر هه‌مان شێواز ده‌بێت گه‌ر خۆشتریش نه‌بێت.
بۆ قهبارهكهش له جیاتی هه‌ر یه‌ك هێلكه‌یه‌ك كه ده‌ته‌وێت بیكهته ناو كاره ههویریهكهتهوه، نیو مۆز وردبكه و بیكه‌ره ناوی.