هەواڵەکان
ژیان لە بەڕیتانیا چیرۆکی کچە ئێزیدیەکان دەگێڕێتەوە

خێزان
خانمە ئەکتەری کورد ژیان موبریگ سەرقاڵی بەشدارکردنە لە فیلمێکی نوێی کوردیدا بەناوی (زەینەب) کە بەم زوانە بڵاو دەکرێتەوە.
ژیان لەبارەی فیلمەکەیەوە دەڵێت” ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە کچێکی ئێزدی و چیرۆکی ژیانی دەکات لە پاش هەڵهاتن لە دەستی داعش، فیلمەکە لە وڵاتی بەریتانیا وێنەی گیراوە و لە نووسینی ئاوات عوسمانە و دەروێش عومەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە”
ژیان عەلی لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٤ـەوە لە وڵاتی دانیمارک ژیان بەسەر دەبات و هەر لە ئەورووپاش دەستی کردووە بە کاری هونەری.
هەواڵەکان
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی: گەر فریای پەروەردە نەکەوین، سلێمان هەڵشۆی جێگەی کەریمی عەلەکە دەگرێتەوە

خێزان
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە دۆخی پەروەردە دەگرێت لە هەرێم و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت”کەدەڵێین چارەنووسی نەتەوەکەمان بەندە بەپەروەردە، کۆڵەکەی سەرەکی پەروەردەش مۆراڵە، کەمۆرالیش نەبوو لێبوردەیی و دڵسۆزی وخۆشەویستیش نابێت”
ئەو وتوشی”دوای 28 ساڵیش لە حکومڕانی خۆماڵی پەروەردە بەئەم ئاستە گەیشتووە، کەواتە زۆر ئاساییە کەبەرھەمی ئەو پەروەردەیە ئەو گەنج و مێردمنداڵانەبن کەلەسەر کۆتر ھەڵدان یان فول لایت یان پەبجی یان نەمانی سەرو پێ یەکتری خەڵتانی خوێن بکەن و باسو خواسی ڕۆژانەمان سەروپێ و قاز دزین بێت!”
کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژە بەوەش دەکات کە”ئەگەر فریای پەروەردە نەکەون، ئەوا لەداھاتوو لەم کوردستانە خێرنەدیوە شتی وا ڕوودەدات لەقوتوی ھیچ عەتارێک بوونیان نەبووەو نابێت و سلێمان هەڵشۆیی و ھاوکارەکانی جێگەی کەریمی عەلەکەو پیرەمێردو خانی و محوی و مەلای گەورەو علی کەمال و جلالی سام ئاغاو حاجی رزگاری جەراح ….ھتد دەگرنەوە، سەرەتاکەشی دەرکەوتووە.”
هەواڵەکان
درامایەکی نوێی کوردیی و مێژووی بەرهەمدەهێندرێت

خێزان
درامایەکی نوێی کوردیی جیاواز بەناوی (کێخوا سێوێ)، بەرهەم دەهێندرێت کە لە چەشنی مێژووییە.
دەرهێنەری کارەکە ‘حەسەن عەلی’ـیە، چەندین ئەکتەری بەنێوبانگی کورد و عەرەب و جیهانی بەشداریان تێدا کردووە و حەمە عەلی خان و سۆلاڤ شەیدا و چەندین ئەکتەری دیکە ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت.
حەسەن عەلی ڕایگەیاندووە”لەم ڕۆژانەدا سۆلاڤ شەیدا خەریکی ڕاهێنانێکی سەختە بۆ ئەسپ سواری لە دراماکە، ئەم درامایە ئەزمونێکی زۆر گرنگ و سەخت دەبێت بۆ سۆلاڤ، نواندن لەم جۆرە ڕۆلانە ئەکتەرێکی بەهێز و بەتوانای دەوێت، وەک سۆلاڤ، کە لەهەموو ڕووەکانەوە توانایی و ئامادەیی تێدایە بۆ ئەم رۆڵە سەختە”.
هەواڵەکان
یەکێک لە تەقەکەرەکان: وتیان سەروپێ نەماوە، بۆیە بوو بە شەڕمان و یەکی مەخزەنێک فیشەکمان تەقاندووە نەک ٥٠٠

خێزان
یهكێك لهو كهسانهی تهقهی له سهروپێخانەیەکی گهڕهكی تهیراوهی ههولێر كردووه پاش دەستگیرکردنی ئاماژە بەوەدەکات کە کێشەکە لەسەر ئەوەبووە کە شاگردەکە وتویەتی “سهروپێ نهماوه”
ئاشتی عهبدولعهزیز کە یەکێکە لە تەقەکەرەکان دەڵێت” بهیهكهوه چووینه سهروپێخانهیهك، هاوڕێكهم بووه دهمهقاڵی لهگهڵ یهكێك له شاگردهكانی سهروپێخانهكه، كه گوتی “سهروپێ نهماوه”، دواتر بووه شهڕمان، به (20) كهس زۆر به توندی له ئێمهیان داوه، بۆیه ئێمه رۆیشتین و دواتر گهڕاینهوه و تهقهمان لێیان كرد”.
ئاشتی وتوشیەتی”ههر یهكێكمان تهنیا یهك مهخزهن فیشهكمان تهقاندووه نەک وەک ئەوەی باسدەکرێت ٥٠٠ فیشەک تەقێندرابێت”