ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیوەندی بە خێزانەوە هەیە
سەرۆكایەتی كۆمار پرۆژە یاسایەك ڕەوانەی پەرلەمان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی كۆمار پرۆژەی یاسای بەكژاچوونەوەی توندوتیژی خێزانی ڕەوانەی پەرلەمان دەكات بۆ مەبەستی پەسەندكردن، ئامانج لەو پرۆژە یاسایەش كە ڕەوانەی پەرلەمان كرا،پاراستنی خێزان و بە تایبەت ژنان و كچان و بەدوورگرتنیانە لە هەر جۆرە توندوتیژییەك بە بیانووی بەها كۆمەڵایەتییەكان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكرایەوە و كۆپییەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە” پرۆژەكە بریتییە لە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بە ناونیشانی لیژنەی باڵا بۆ بەكژاچوونەوەی توندوتیژی خێزانی كە وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سەرۆكایەتی دەكات هاوكات پێكهێنانی بەڕێوەبەرایەتییەك لە خۆ دەگرێت بە ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان لە وەزارەتی ناوخۆ كە چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئەركەكانی لە دەقی پڕۆژە یاساكەدا هاتووە بەجۆرێك فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی پسپۆڕی لە بواری كاروباری خێزانی هەبێت سەرۆكایەتی دەكات و ماوەی لێپرسراوێتییەكەی لە پێنج ساڵ كەمتر نابێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” دادگایەكی تایبەت لە لایەن ئەنجومەنی دادوەری باڵاوە پێكدەهێنرێت یاخود لە چەند شوێنێكی تریش لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانی توندوتیژی خێزان دەكرێت، هاوكات پرۆژە بڕیارەكە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پەیوەست دەكات بە كردنەوەی ناوەندەكانی داڵدەدان بە قوربانیانی توندوتیژی خێزانی لە بەغدا و تەواوی پارێزگەكانی تر لە پێناو پارێزگاریكردن لێیان و گەڕانەوەیان بۆ ناوخێزان، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستییەكان، رێكخراوە ناحكومییەكانی تایبەت بەو بوارەش مافی كردنەوەو بەڕێوەبردنی سەنتەرەكانی داڵدەدانیان دەبێت بە ئاگاداری و ڕەزامەندی هەردوو وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ، ڕێگەش بە دادگاكان دەدرێت كە بڕیاری پارێزگاریكردن دەر بكەن بۆ كەیسێكی لە ناكاو”.

لە بەشێكی تری پرۆژە ياساكەدا، ئاماژە بە نێوەندگیری و ئاشتبوونەوە كراوە لە نێوان قوربانییەكەو سكاڵا لەسەر كراو لە ڕێگەی ڕاگرتنی ڕێكارە یاساییەكان، دژ بەو لایەنەی كە توندوتیژییەكەی كردووە.

توندوتیژی خێزانی، بەتایبەت دەرهەق بە ژنان و كچان لەنێو كۆمەڵگەی عیراقی، یەكێكە لەو كێشە كۆمەڵایەتییانەی تائێستاش بەردەوامە و چارەسەرێكی ڕەیشەیی بۆ بنبڕكردنی دانەنراوە، ئەم جۆرە پرۆژە یاسایانەش، فاكتەرێكی یاریدەر دەبن بۆ كەمكردنەوەی ئەو جۆرە كێشانەوە و هەوڵدان بۆ نەهێشتن و بنبڕكردنیان لەنێو كۆمەڵگەدا.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان