تەندروستی
ئەم گیراوەیە درووستبکە و بیدە لە ڕوخسارت، مووە زیادەکان بنەبڕ دەکات!

خێزان
مووی دهموچاو له لای خانمان كێشهیهكی گهورهیهو زۆر كات پارهیهكی زۆر له لابردنیدا خهرجدهكهن، بهڵام ئهمهی خوارهوه ماسكێكی سروشتیه كه دهتوانیت به ئاسانترین شێوه كۆتای بهو مووه بهێنیت.
پێكهاتهی گیراوهكه پێكهاتوه له 1 كهوچك ههنگوین و نیو كهوچك ئاردی شۆڤان و 2 كهوچكی چا ئاوی لیمۆی تازه.
ئهم پێكهاتهیه تێكهڵی یهكدی بكهو بیده لهو ناوچانهی مووی پێوهیه، پاش 15 خولهك گیراوهكه له روخسارت لێبكهرهوه و بۆ ماوهی مانگێكیش ههفتانه 3 جار ئهم كاره دوباره بكهرهوه.
تەندروستی
٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:
-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.
-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە
-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.
-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.
-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە
-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.
-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.
تەندروستی
٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان
دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.
-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.
-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.
-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.
-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.
– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.
-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.
تەندروستی
٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان
خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە بهجۆرێك كه نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕهتبكهیتهوه، ئهمهی خوارهوه بهشێكه له سودهكانی:
– یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
– یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
– تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
– بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.