ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/10/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

1- هه‌ر یانه‌یه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تۆمار بكات، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێردرێت تا ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ له‌ ساتی به‌رێوه‌چوونی چالاكییه‌كان بوو، ئه‌وا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م یانه‌یه‌ی سكاڵای تۆمار كردووه‌ به‌ ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تیپی به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ ئێستادا سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌مان تۆمار كردووه‌، ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ نه‌كشێنێته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ری جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام یانه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ سكاڵا له‌ لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌مان تۆمار بكه‌ن.

2- رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 18/10/2019 له‌ كاتژمێر 7:00 ـی به‌یانی، تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و تیۆری بۆ ناوبژیوانانی سلێمانی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

• (35) ناوبژیوان به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام (28) ناوبژیوان مافی به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كانی ده‌بێت، به‌ مه‌رجێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتووبن.
• سه‌ركه‌وتووانی پله‌یه‌ك (18) ناوبژیوان.
• سه‌ركه‌وتووانی پله‌دوو (10) ناوبژیوان.

3- ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1/12/2019 تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

4- هه‌ر یاریزانێك مافی ده‌ستبه‌ردار بوون (استغنا‌و) به‌ مه‌رج وه‌ربگرێته‌وه‌، كار به‌ مه‌رجه‌كان ناكرێت.

5- یاریزانانی فوتساڵی كچان، جگه‌ له‌ یاری فوتساڵ بۆیان نییه‌ هیچ یارییه‌كی دیكه‌ له‌ یانه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، جگه‌ له‌ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان نه‌بێت.

6- ئاگاداری یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاره‌زووی به‌شدارییكردنی له‌ خولی پله‌یه‌كی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 هه‌یه‌، به‌ نووسراوی فه‌رمی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، دواین كات بۆ وه‌رگرتنی نووسراوه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ 19/10/2019 ده‌بێت.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان