ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19/10/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

1- خولی راهێنه‌رایه‌تی فوتساڵ، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 9/11/2019 به‌ سه‌رپه‌رشتی وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی (شه‌مس حوسێن محه‌ممه‌د) له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.

2- داوا له‌ یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی فوتساڵ ده‌كه‌ین ناوی راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر به‌ نووسراوی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن، كه‌ مه‌رجه‌ یه‌كێكیان یان هه‌ردووكیان له‌ ره‌گه‌زی مێ بێت، دوا مۆڵه‌ت رۆژی شه‌ممه‌ 2/11/2019 ـیه‌.

3- داوا له‌ یانه‌ پله‌نایه‌به‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ نووسراوی فه‌رمی ناوی راهێنه‌رێك بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بنێرن، كه‌ مه‌رجه‌ له‌ ره‌گه‌زی مێ بێت، دوا مۆڵه‌ت رۆژی شه‌ممه‌ 2/11/2019 ـیه‌.

4- رۆژی دووشه‌ممه‌ 21/10/2019 كاتژمێر 10:00 ـی به‌یانی، له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌نجام ده‌درێت، مه‌رجه‌ سه‌رپه‌رشتیار (یاریزان یان راهێنه‌ر یان ناوبژیوان) ـی تۆپی پێ بووبێت له‌ ئاستی یانه‌كان و، له‌ ئێسته‌دا ده‌سته‌ی كارگێری هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیش سه‌ركه‌وتوو بێت.

5- باجی تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی، بۆ وه‌رزی 2019/2020 ته‌نیا به‌ فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی ده‌درێت، كه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی یارییه‌كاندا له‌ پشت هێلی كۆتایی یاریگه‌كان ئاماده‌بن و كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.

6- سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانی چالاكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ شوێنی شایسته‌ بۆ راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی و وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كان (ڤیدیۆیی) له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ دابین بكه‌ن.

7- یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 24/10/2019 له‌ كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

8- یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی لاوانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، له‌ رۆژی هه‌ینی 25/10/2019 له‌ كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

9- راهێنەر و سەرپەرشتیاری تیپ و یاریزانانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی جیهان، ناتوانن له‌ یانه‌كه‌ی خۆیان یان له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ کار بکەن و یاری بكه‌ن، تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی یاری یانه‌كه‌یان و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان كۆتایی دێت، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م یارییه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌م كێشه‌یه‌ به‌ دوورن و ئاگادار نین، ته‌نیا راهێنه‌ری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌ستی له‌ یارییكردن به‌ ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌ هه‌بووه‌ تێوه‌گلاوە، بۆیه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تا گه‌یشتن به‌ هه‌موو راستییه‌كان و ورده‌كارییه‌كان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان