ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەرهەنگێکی کوردی نوێ و بەهێز بەردەست خرا بۆ مۆبایل

خەڵک-

فەرهەنگی کارزان ئەدڤانست، زیاتر لە ١٥٠ رەنگ لەگەڵ ڕەنگی پشتەوە بە دورەنگ تاریک ڕوناک و زۆرترین ووشە، زۆرترین تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت.

لەم بەستەرەوە بۆ ئەندرۆید دایبگرن.

لەم بەستەرەوە بۆ ئایفۆن(ئای ئۆ ئێس) دایبگرن.

No photo description available.

ئەم فەرهەنگە پێکهاتووە لە چەند بەشێکی سەرەکی و لاوەکی، بەشە سەرەکییەکان بریتین لەم چەند بەشەی خوارەوە:

بەشی فەرهەنگەکان
بەشی کویز(یاری)
بەشی بابەتەکان(پۆست)
بەشی ڕکابەرییەکان(چالنج)
بەشی لایڤ

بەشە لاوەکییەکان بریتین لەم چەند بەشەی خوارەوە:
بەشی ووشەی رۆژ
بەشی ڕێکخستنەکان
بەشی ووشە دڵخوازکراوەکان
بەشی چالاکردنی فەرهەنگ
بەشی هەژمار(پڕۆفایل)

بەشە سەرەکییەکان

بەشی یەکەم فەرهەنگەکان
ئەم بەشە پێکهاتووە لەچەند فەرهەنگێک کە بریتین لە:

فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی
فەرهەنگی کوردی بۆ ئینگلیزی
فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی
فەرهەنگی فرمانە نائاساییەکان
فەرهەنگی فرمانە ئاساییەکان

فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ١١٠،٠٠٠ سەد و دە هەزار ووشە لەخۆدەگرێت کە بریتین لەم بەشانە
(پزیشکی – چاپگەری – ئامار – بیرکاری – زەویزانی – کیمیای نەوت – نەوت – هونەر – گەرمی بزووتن – گشتی)
زیاتر لە ٧٠،٠٠٠ حەفتا هەزار ووشە شێوازی خوێندنەوەی بەریتانی و ئەمریکی لەگەڵدایە.
زیاتر لە ٦٠،٠٠٠ شەست هەزار ووشە جۆرەکەی لەگەڵدایە وەک noun. verb. adj..
زۆربەی ووشەکان رونکردنەوەی بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵدایە، گرنگی ئەم بەشە لەوەدایە هەندێک جار ئەو مانایەی کە دەتەوێت لە کوردییەکەدا دەستت ناکەوێت دەتوانیت لە ئینگلیزییەکەیەوە دەستت بکەوێت، وە هەر ووشەیەکی ئینگلیزیش ماناکەیت نەزانی تەنها پەنجە بدە لە ووشە ئینگلیزیەکە راستەوخۆ مانا کوردییەکەی و ڕونکردنەوە ئینگلیزیەکەیت دەداتێ.

هەر لەم بەشەدا دەتوانیت لەرێگەی بەکارهێنانی کامێرەوە وێنەی لاپەرەیەکی ئینگلیزی بگریت یاخود نوسراوێکی ئینگلیزیی پاشان پەنجە بدەی لەو ووشەیەک زۆر بەخێرای بۆت ئەکاتە کوردی واتە پێویست ناکات هیچ ووشەیەک بنوسیت.

فەرهەنگی کوردی بۆ ئینگلیزی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ هەشتا هەزا ووشە لەخۆدەگرێت بۆ هەر ووشەیەکی کوردی زیاتر لە مانایەکی ئینگلیزی هەیە، وە هەر مانایەکی ئینگلیزی دەتوانیت هەر لە شوێنی خۆیدا بە پشت بەستن بە فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردییەکە مانای تەواوەتی ببینیت لە هەمانکاتیشدا دەتوانیت گوێبیستی دەنگی ووشەکە ببیت بە هەردوو شیوازی بەریتانی و ئەمریکی، وە کیبۆردێکی کوردی تایبەتی خۆی لەگەڵدایە بۆ گەران بەدوای ووشەکاندا.

فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ١٥٠،٠٠٠ سەد و پەنجا هەزار ووشە لەخۆدەگرێت ، هەر ووشەیەک رونکردنەوەی تەواوەتی لەگەلدایە، کاتێک پەنجە لە ووشەیەک ئەدەیت بەشێکی نویت بۆ ئەکاتەوە کە رونکردنەوەی ئەو ووشیە لەخۆدەگرێت بە زمانی ئینگلیزی، ئەگەر مانای هەر وشەیەکت لە رونکردنەوەکەدا نەزانی تەنها پەنجە لە ووشەکە بدە ئەتباتە لاپەرەیکی تر کە رونکردنەوەی تەواوەتی ئەو ووشەیە لەخۆدەگرێت.

دەتوانیت لە بەشی ریکخستنی فەرهەنگەکە ماناکوردییەکەشی چالاک بکەیت تاوەکو ئەو ووشەیەی کە پەنجەی لێ دەدەیت مانا کوردییەکەشی ببینیت.

فەرهەنگی کردارە نائاساییەکان
ئەم بەشە زۆریینەی کردارە نائاساییەکان لەخۆدەگرێت بە هەمووشێوازەکانییەوە وەک
(base , s-form , ing-form , Past Simple , Past Participle)

فەرهەنگی کردارە ئاساییەکان
ئەم فەرهەنگە زیاتر لە ٦٠٠٠ شەش هەزار کردار لەخۆدەگرێت بە هەمووشیوازەکانییەوە وەک
(base , s-form , ing-form , Past Simple , Past Participle)
بەگشتی ٢٤،٠٠٠ بیست و چوار هەزار ووشە زیاترە.

بەشیی کویز (یاری)
لەم بەشەدا دەتوانیت ئینگلیزییەکەت باشتربکەیت، رێگەیەکی باشی مەشق کردنە بۆ باشترکردنی ئینگلیزییەکەت لە رێگەی پێشبرکێکردن لەگەڵ کاسانیتر بە ئۆنلاین ، رکابەری هاورێکانت بکە بە ئەنجامدانی یاری لەگەڵیاندا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ باشترکردنی گرامەر، بە ئەنجامدانی هەر کویزێک چەند خاڵێک بەدەست ئەهێنیت بەپێ تواناو لێهاتووی خۆت، ئەم بەشە لەچەند بەشێک پێکاتووە کە بریتین لە:

بەشی بابەتەکان (پۆست)
رۆژانە چەندین بابەت لەسەر زمانی ئینگلیزی تێدا بڵاودەکرێتەوە لە لایەن کەسانی شارەزا لە زمانی ئینگلیزی، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ باشترکردنی ئینگلیزییەکەت ، دەتوانیت لایک و کۆمێنت لەسەر بابەتەکان بکەیت و پرسیار بنوسیت.

بەشی ڕکابەرییەکان (چالنج)
ئەم بەشە پێک هاتووە لە رکابەری نێوان بەکارهێنەرانی فەرهەنگەکە، مامۆستاکانی ئەم فەرهەنگە ڕۆژانە چالنج ی بەکارهێنەران ئەکەن بە دانانی چەند بابەتێکی ئاڵۆز کە لە هەمان کاتدا فێرکاریە، بەکارهێنەرانیش ئەتوانن وەڵام بۆ ئەو رکابەرییانە بنوسن، پاش تەواوبونی کاتی رکابەرییەکە چەند براوەیەک دەست نیشان دەکریت.

بەشی لایڤ
لەم بەشەدا هەرجارەی شارەزایەکی بواری زمانی ئینگلیزی یاخود مامۆستایەک دەربارەی بابەتێک ئەدوێت بەشێوەیەکی راستەوخۆ ، بینەرانیش لەڕێی لێدوانەوە (کۆمێنت) ئەتوانن پرسیاربکەن.

بەشە لاوەکییەکان
بەشی وشەی رۆژ
لە لاپەرەی یەکەمی فەرهەنگەکەدا هەموو رۆژێک وشەیەکی نوێت پیشان دەدات، بە نۆتیفیکەیشن(ئاگادار کەرەوە) ئاگادارت دەکاتەوە.

ئەو ووشانەی بۆ ئەم بەشە دیاریکراون بریتین لەو ووشانەی کەزۆر بەکار ئەهێندرێن، لە بەشی ریکخستنی ئەم بەرنامەیە ەتوانیت ئەووشانە بگۆریت بە ووشە دڵخوازکراوەکان (واتا ڕۆژانە لەبری ووشەی رۆژ وشە دڵخوازکراوەکانت پشان دەدات کە لەبەشی فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی دڵخوازتکردوون)

بەشی ڕیکخستنەکان
ئەم بەشە پێکهاتووە لە چەند بەشێک کە بریتین لە بەشی ئاگارکردنەوەکان و بەشی دەرکەوتن کە چەند گۆڕانکاریەک لەخۆ دەگرێت گرنگترینیان ئەمانەن:
گۆڕینی رەنگی برنامەکە کەزیاتر لە ١٥٠ رەنگی تێدایە
گۆڕینی فۆنتی کوردی
گۆڕینی فەرهەنگەکە لە دۆخی رووناکەوە بۆ تاریک
گۆڕینی زمانی فەرهەنگەکە بۆ کوردی یاخود ئینگلیزی

بەشی ووشە دڵخوازکراوەکان
ئەو ووشانەی لە ناو فەرهەنگەکاندا دڵخوازی دەکەیت لەم بەشەدا پشانت دەدات.

بەشی چالاکردنی فەرهەنگ
لەم بەشەدا دەتوانیت فەرهەنگەکە چالاک بکەیت، ئەم فەرهەنگە بەشێوەیەکی خۆرایی دەتوانیت مانای لە سەدا ٣٠ وشەکان ببینیت، بۆ چالاک کردن سود لەو زانیاریانە وەربگرە کە لەم بەشەدا نوسراوە.

بەشی پرۆفایل (هەژمار)
بۆ ئەوەی بتوانیت فەرهەنگەکە چالاک بکەیت و بەشداری بکەیت لە بابەتی ناو پۆستەکان و بینینی لایڤ ئەوا پێوییستە هەژمارێکی تایبەت بەخۆتت هەبێت لە رێگەی فەیس بوک یاخود جی مەیل.
لەم بەشەدا دەتوانیت ناو و وێنە و بایۆی هەژمارەکەت بگۆریت، دەتوانیت هەموو ئەو چالاکییانەی تێدا ببینیت کە ئەنجامت داون وەک یاری کردن، لایک کردن ،کۆمێنت کردن و ڕکابەرییەکانت.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کیا لۆگۆی نوێ و دروشمی براندی جیهانی ئاشکرا دەکات

خەڵک

Kia Motors Corporation لۆگۆی نوێی کۆمپانیا و دروشمی براندی جیهانی ئاشکرا کرد ، کە نیشانەی گۆڕینە بوێرەکەی کۆمپانیاکەیە و بە ئامانجێکە نوێ و سەردەم.

لۆگۆی نوێ گوزارشت لە خواستەکانی کیا دەکات بۆ دامەزراندنی پێگەی سەرکردایەتی لەپیشەسازی گواستنەوەی دوارۆژ ،بەنوێکردنەوەی نزیکەی هەموو ڕووە بازرگانییەکەی.

لۆگۆکە هێمایە بۆ ئامانجی مۆرکی نوێی کیا و ئەو بەهایانەی کە بەڵێن دەدات لەڕێگەی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی داهاتوو پێشکەش بەکڕیاران بکات و ئەو ئەزموونانەی کە ئەم توانایانە هەیانە، کیا بەڵێنی براندەکەی مۆر دەکات بە پەرەپێدانی لۆگۆیە نوێیەکەی بۆ ئەوەی لە واژۆیەکی دەستنووس بچێت بە هێڵێکی ڕیتمی ، نەشکاوی لۆگۆکە پابەندبوونی کیا دەگەیەنێت بۆ ئیلهامکردنی خەڵک ، لە کاتێکدا کە هاوسێییەکەی متمانە بە خۆ کردن نیشان دەدات .

ئاماژە بەرزەکانی لۆگۆیەکە ، ئارەزووی بەرزبونەوەی کیا بۆ براندەکە بەرجەستە دەکات وە لەوە گرنگتر ئەوەی پێشکەشی کڕیارەکان دەکات .


هۆ سانگ سۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای کیا، وتی:”لۆگۆی نوێی کیا گوزارشت لە پابەندبوونی کۆمپانیاکە دەکات بە بوون بە ئایکۆنێک بۆ گۆڕانکاری و داهێنان”،: پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلەکان بە ماوەیەکی خێرای گۆڕانکاریدا تێپەڕ دەبێت، کیا بە شێوەیەکی چالاک دەگوزەرێت و خۆی لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە دەگونجێنێت لۆگۆی نوێمان گوزارشت لە خواستی ئێمە دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بە کڕیارەکان ببەخشن لە کاتێکدا کە جوڵەیان پێویستی بە گەشەسەندن هەیە، هەروەها بۆ کارمەندەکانمان بۆ ئەو بەرەنگاریانەی کە لە پیشەسازیەکی خێرادا رووبەرووی دەبنەوە”

لۆگۆ نوێیەکە لەکاتی نمایشکردنی پێوانەیی پیرۆتەکنیکی ئاسمانی سەرووی ئینچیۆنی کۆریا دا ئاشکرا کرا لە ڕووداوەکەدا 303 پایرۆدرۆن بینرا کە سەدان یاری ئاگرینیان لە نمایشێکی هونەریی هاوکاتدا دەستپێکرد، سەرەتایەکی نوێی کیایان داگیرساند و ئاهەنگیان گێڕا بەر ئەم کۆمەڵە ڕیکۆردە نوێیەی جیهانی گینیس بۆ Most unmanned aerial vehicles (UAVs) کە لە یەک کاتدا یاری ئاگرین دەست پێ دەکەن’ نمایشی سەرسوڕهێنەر لە کەناڵی کیا یوتیوب جیهانی دا دەبینرێت: https://youtu.be/s61_IsjqLzc

ئامانج و ستراتیژییەکی نوێی براند لە 15 ی کانوونی دووەم ئاشکرا بکرێت
جگە لە لۆگۆیەکی نوێ، کیا دروشمی نوێی براندە جیهانیەکەی خۆی ئاشکرا کرد، ‘Movement that inspires’وردەکاریی لەسەر ستراتیژی نوێی براندە نوێیەکەی کیا ، لەوانە مەبەستی براند و فەلسەفە و هەروەها بەرنامە بۆ هێڵی بەرهەمی داهاتووی کیا ، لە ڕێگەی ڕووداوی ‘ New Kia Brand Showcase ‘ ەوە هاوبەش دەکرێت کە لە کاتژمێر 09 : 00 بە کاتی ستانداردی کۆری لە ڕۆژی هەینی 15 ی کانوونی دووەمی 2021 ( 01 : 00 CET ، 15 ی کانوونی دووەم / 16 : 00 PST ، 14 ی کانوونی دووەم ) بەڕێوە دەچێت . دەکرێت لە کەناڵی کیا گلۆباڵ یوتوب سەیری ئەم ڕووداوە بکرێت .
هەڵکردنی لۆگۆی نوێ دوای ڕاگەیاندنی ستراتیژی بازرگانی درێژخایەنی ” پلان س ” ی کیا لە ساڵی 2020 دا هاتووە . لە ژێر پلانی ئێس ، کیا ، لە نێو ئامانجی تردا ، ئارازووی ئەوەی هەیە کە لە بازاڕی جیهانی ئۆتۆمبێلدا پۆستی پێشەنگ وەربگرێت . ئەمەش گرنگی بە بەجەماوەریکردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و ناساندنی خزمەتگوزاری نوێی فراوان لەجوڵەی ئۆتۆمبێل ، کە بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئاسوودەیی تاک و بازاڕی ناوخۆ دانراوە .

کۆمپانیای کیا مۆتۆرس
کۆمپانیای کیا مۆتۆرس (www.kia.com) دابینکەری ئەزموونی درووستدردنی ئۆتۆمبێلی جیهانییە کە ئارەزووی ئیلهام کردنی کڕیاکانیەتی بە هۆی ئۆتۆمبێلەکانی، کیا لە ساڵی 1944 دامەزراوە، زیاتر لە 75 ساڵە لە پیشەسازی ‘گواستنەوە و گەیاندن (جوڵە)’ دایە لەگەڵ 52 هەزار کارمەند لەسەر ئاستی جیهان و ئامادەبوونی زیاتر لە 190 بازاڕ و کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە شەش وڵات، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە نزیکەی سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا دەفرۆشێت کیا پێشەنگی بەناوبانگبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پاتری کارەبایی دەکات و گەشە بەمەودای خزمەتگوزارییەکانی دەدات و هانی ملیۆنان کەس دەدات لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگەکانی گواستنەوە و گەیاندن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

واتساپ: زانیاریيەكانت ڕادەستبكە یان ئەژمارەكەت دابخە

خەڵك- بەشی هەواڵ
“ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی ئێوە لەنێو (DNA)ماندایە”.. ئەمە بەشێكە لە پێناسەی واتساپ بۆ سیاسەتی تایبەتمەندی كە دەیبەخشێتە بەكارهێنەرانی، بەڵام بۆ زۆێك ڕەنگە وانەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی (جادجست ناو)، واتساپ مەرجی نوێی پەیوەست بە سیاسەتی تایبەتمەندی نوێكردەوە كە ئەپەكەی ڕێكدەخات، لە چوار شەممەی ڕابردووشدا نامەیەكی بۆ بەكارهێنەران نارد و تێیدا ڕەزامەندی فەیسبوك و هاوبەشەكاتنی تێدایە بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكانی واتساپ، دوایین وادەی ڕەزامەندییەكەش لە 8ی مانگی شوباتی داهاتووە، بەپێچەوانەوە بەكارهێنەر ئەژمارەكەی لەدەستدەدات، ئەمەش وایكرد زۆرێك لە بەكارهێنەران، (واتساپ) بسڕنەوە و ڕوو لە ئەپەكانی تر بكەن.

بەدوور لە كاردانەوەكان بەرانبەر بەو ڕاگەیاندنەی واتساپ، زانینی سروشتی گۆڕانكارییەكە و كاریگەریی و واتاكانی، ڕەنگە ببێتە مایەی باشتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵیدا.

(جادجست ناو) دەڵێت، نامەكان لە واتساپدا دەمێننەوە، بەو واتایەی نامە و وتوێژەكان پارێزراودەبن، لای بەكارهێنەرانیش ئەو نامەیە دەركەوتووە كە ئەبدەیتی بنەڕەتی دەكرێت و زانیاریی زیاتر لەبارەی خزمەتگوزارییەكانییەوە لەخۆدەگرێت، وێڕای چۆنیەتی چارەسەركردنی زانیارییەكانی بەكارهێنەران و سەیڤكردنی وتوێژەكان لەسەر فەیسبوك و شێوازی چالاكییە بازرگانییەكان و بەكارهێنانی خزمەتگوزارییەكانی تر، لەگەڵ زانیارییەكانی تایبەت بە چۆنیەتی بەشداریی لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ پێشكەشكردنی زانیاریییەكان لەڕێی یەكخستن لەڕێی بەرهەكانی كۆمپانیای (فەیسبوك).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆشداریی دەدرێت لەبارەی كردنەوەی ئەم لینكە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، هۆشداریی دەدات لەبارەی بوونی مەترسییەكی لە لینكی “فایەر فركس Firefox” بۆ ئامێرەكانی ئەندرۆید و وFirefox، وFirefox ESR.

بەپێی ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، دەكرێت هێرشبەر كەلێنەكان بقۆزێتەوە و بەرنامە گڵاوەكان جێبەجێ‌ بكات، جەختیشی لەسەر پێویستی ئەبدەیتكردنەوە كردۆتەوە.

ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، خۆی وەك ناوەندێك دەناسێنێت كە كار بۆ پتەوكردنی ڕۆڵی وڵاتەكە دەكات لە بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی بەرانبەر بە ئاسایشی سیبریانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان