ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

لەبەر پێنج هۆکار، ئەگەر ئارسیناڵ ئەنچلۆتی بکڕێت دەگەڕێتەوە لوتکە

کارگێڕی یانەی ئارسیناڵ ماوەیەکە ئونای ئیمیری ڕاهێنەریان دوورخستۆتەوە و لەجێگەی لیۆنبێرگ بەشێوەی کاتیی دەستبەکار بووە، شارەزایان پێیان وایە کارلۆ ئەنچلۆتی باشترین هەڵبژاردەیە لەبەردەم کاربەدەستانی یانە ئینگلیزیەکەدا.

ئەنچلۆتی تەمەن (٦٠) ساڵ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی ناپۆلی پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیای دەستەبەر کرد، بەڵام لەم وەرزەدا بەهۆی کێشە کارگێڕیەکان و تێکچوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیدارەی ناپۆلی کەوتۆتە بارودۆخێکی ناهەموارەوە و تائێستا لەپلەی حەوتەمی ڕیزبەندیدان و لەکۆی (١٤) یاریی تەنها پێنج بردنەوەیان تۆمار کردووە.

لەلایەکی ترەوە یانەی ئارسیناڵ لەململانێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ی “پریمەرلیگ” لە ئاستێکی مامناوەنددا بوون و لەکۆی (١٤) یاریی تەنها چوار بردنەوەیان بەدەستهێناوە و لەپلەی نۆیەمدان، ئەگەریش هەیە لەحاڵی بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکاندا دووچاری قەیرانی قوڵتربن.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لەنێو سەرجەم ڕاهێنەرانی جیهاندا کارلۆ ئەنچلۆتی لەبەر (پێنج هۆکار) شایستەترینە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری تۆپچیەکانی شاری لەندەن، هۆکارەکانیش بریتین لە:

  • شارەزایی لە پریمەرلیگدا هەیە و لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک ڕاهێنەری چێڵسی جێگەی گوس هیدینگی هۆڵەندی گرتەوە، پلەی سێیەمی خولەکەی بەدەستهێنا، دواتر نازناوی خولی ناوخۆ و “فا کاپ”ی کۆکردەوە، کاتێک ماڵئاوایی لە بلوزی لەندەن کرد ڕێژەی بردنەوەکانی لەڕیزبەندی ڕاهێنەرانی خولەکەدا سێیەم بوو.

  • براوەی نازناوەکانە، بەپێچەوانەی ئارسیناڵەوە کە (١٦) ساڵە هەگبەی نازناوەکانی بەتاڵە، مێژووی ئەنچلۆتی بۆ یانە ئینگلیزیەکە گونجاوە و بەوە ناسراوە کە لە چنینەوەی نازناوەکاندا شارەزایە و ١٢ خولی ناوخۆی لە چوار خولی جیاواز و سێ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی لەگەڵ میلان و ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێناوە.
  • لە گەڕاندنەوەی ئاستی یاریزانان و هاندانی ئەستێرەکاندا بەتواناترینی بوارەکەی خۆیەتی، لەبارەیەوە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و کریستیانۆ و چەندینێکی تر ڕایانگەیاندووە، ئەگەر بارودۆخی نەخوازراو نەبوایە حەزیان بەوە بووە بۆ هەتا هەتایە لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرەدا کاربکەن.
  • تاکتیکی دیاریکراوی نییە و لەگەڵ بارودۆخەکاندا گۆڕانکاری دەکات، بەپێچەوانەی ئونای ئیمیری ڕاهێنەری پێشوو کە تەنها بە یەک شێوازی هێرشبەری یاریی دەکرد و لەڕووی بەرگریەوە لاواز بوو، ئەنچلۆتی پاڵپشت بە پلانی (٤ – ٤ – ٢) یاریی دەکات و جۆری ئەو یاریزانانەی کاریان پێدەکات بەراورد بە یاریزانانی ئارسیناڵ زۆر گونجاوە.
  • دەتوانێت کاریگەری لەسەر نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانە گەورەکان دروست بکات و یاریزانی گەورەتریش پەلکێشی ڕیزەکانی گانەرز بکات، لەپێشوودا ئەندازیاری کڕینی چەندینێکی وەک جەیمس ڕۆدریگێز و گاریس بەیل و تیاگۆ سیلڤا و لوکاس مۆرا و ڕۆناڵدینیۆ بووە.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان