ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پێنج رێگری سیاسی دەرەكی لەبەردەم حكومەتە نوێیەكی ئەردۆغان

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

سەرۆكی توركیا بەنیازە لەماوەی خولی سەرۆكایەتی ئەمجارەیدا كۆمەڵێك بابەت بەتایبەت بابەتی پێكدادانەكان لە سوریا و پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیا و دۆخی پەنابەران تاوتوێ بكات و چارەسەریان بكات.

ئاژانسی ئیسنا لە ئاژانسی فەرەنساوە لە راپۆرتێكدا سەبارەت بە رێگرییە سیاسییە دەرەكییەكانی بەردەم ئەردۆغان نوسیویەتی، ئەردۆغان كە دوێنێ سوێندی یاسایی خوارد بە نیازە لە رۆژانی داهاتوودا و بەتایبەت لە دانیشتنی ناتۆدا لە بروكسل ئامادەبێت كە بڕیارە لە 11و12ی ئەم مانگەدا ببەسترێت و پێشبینیش دەكرێت، لە پەراوێزی كۆبونەوەی ناتۆدا، ئەدۆغان لەگەڵ ترەمپ و ئەنگێلا مێركڵ كۆببێتەوە.

ئەو پێنج خاڵەی كە ئەردۆغان دەیەوێت لە كاتی سەرۆكایەتی خۆیدا گرنگی پێ بدات، لەمانە پێك دێن:

 

پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا
توركیا لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا كۆمەڵێك بابەت دەوروژێنێت، بەتایبەت هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ كوردانی رۆژئاواو لەخۆگرتن‌و پارێزگاریكردنی لە فەتحوڵڵا گولەن كە لای توركیا گرنگی زۆری پێدەدرێت و بە ئەنجامدانی كودەتاكەی ساڵی 2016 تۆمەتباری دەكات.
بەڕێوەبەری نوسینگەی (GMF)ی ئەمریكی لە ئەنقەرە لەوبارەوە رایگەیاند، حكومەتی نوێی ئەمریكا بە ئومێدەوە دەیەوێ ئەم بابەتانە لەگەڵ ئەمریكا چارەسەر بكات.


یەكێك لەو كێشانەی كە لەنێوان ئەمریكا و توركیادا بوونی هەیە هاوكارییەكانی ئەمریكایە بۆ یەپەگە، چونكە توركیا ئەم گروپە بە رێكخراوێكی تیرۆریستی دەناسێنێت و پێی وایە وابەستەی پارتی كرێكارانی كوردستانن كە لە ساڵی 1984 لە دژی حكومەتی توركیا لە چالاكیدان.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، ئەمریكا بەهۆی توڕەییەكانی توركیاوە پێیباشە لەگەڵی رێكبكەوێت و ناردنی فڕۆكە سەربازییەكانی F-35 نیشانەی ئەو نەرمیەیە كە ئەمریكا لەبەرانبەر توركیا دەینوێنێت بۆ رێكەوتن.

پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیا
ئەردۆغان و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆك كۆماری روسیا رێكەوتنێكی پۆلاینیان كرد لەبەرانبەر ئامانجێك كە مەبەستیانە ئاشتەوایی لەنێوان هەردوو وڵات دروست ببێت.
پێشتر واشنتن نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبەرانبەر توركیا كە موشەكی 400-S لە روسیا دەكڕێت

دوای سەركەوتنەكانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكانی توركیا، پۆتین پیرۆزبایی لەناوبراو كردو ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانیشی بە “بەهێزی سیاسی گەورە”ی ئەردۆغان وەسف كرد.
گەورە لێكۆڵەری بەرنامەی خوێندنەوەكانی رێگای ئاوریشم لەو بارەوە رایگەیاند، ئەردۆغان لە كۆتاییدا ناچار دەبێت ئەمریكاو روسیا یەكێكیان هەڵبژێرێت، و هەر لایەنێكیش كە هەڵیدەبژێرێت، بەهای هەڵبژاردنەكەی وەردەگرێت.

پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوریا
لەكاتی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە سوریا تا ئێستا، توركیا یەكێك بووە لە ركابەرە سەرسەختەكانی بەشار ئەسەدی سەرۆك كۆماری سوریاو هەموو گفتوگۆیەكی راستەوخۆی لەگەڵ دیمەشق رەتكردوەتەوە، بەڵام لەبەرانبەر 3.5 ملیۆن پەنابەری سوری لە توركیا بوونیان هەیە و پارێزگارییان لێدەكات.
ئارون ئاشتاین لێكۆڵەری باڵای ئەنجومەنی ئەتلەنتیك رایگەیاند، توركیا لەبەرانبەر حكومەتی ئەسەد رێگایەكی دۆزیوەتەوە كە لە رێگای روسیاوە سوود و دەستكەوتی بۆ وڵاتەكەی دابین دەكات، بەڵام ئەو دەستكەوتانەی نابنە هۆكارێك بۆ گۆڕانكاری دەسەڵاتدارێتی ئێستای سوریا.

پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا
یەكێتی ئەوروپا لەدوای كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی 2016 و سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن حكومەتی توركیاوە، رەخنەی زۆری لە ئەنقەرە گرت بەتایبەت بەهۆی بەردەوامی راگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی لە توركیا، یەكێتی ئەوروپا داوای لە توركیا كرد دۆخی نائاسایی لە وڵات هەڵبگرێت‌و كۆتایی پێبهێنێت.
ئوزدم سانبرك دیپلۆماتكاری توركیا لەو بارەوە رایگەیاند، بە بۆچونی ئەو، خولی بەرژەوەندییەكان دەستی پێكردەوەو ئەم پەیوەندییانە لەچاو رابردوو گەیشتووەتە جێگایەكی باشتر.
توركیاو یەكێتی ئەوروپا لە ساڵی 2016 رێكەوتنێكیان بۆ رۆیشتنی پەنابەران بۆ ئەوروپا واژوو كرد، كە لەلایەن گروپەكانی مافی مرۆڤەوە رەخنەی زۆری لێگیرا، بەڵام هاوكاری كەمكردنەوەی رۆیشتنی پەنابەرانی داوەو هەرچەندە رێكەوتنەكە بوونی ماوە بەڵام ئەردۆغان بەرێكەوتنێكی لاواز وەسفی دەكات.

خواستە جیهانییەكان
لەماوەی ساڵانی رابردوو سیاسەتی دەرەوەی ئەردۆغان چەند لایەنە بووە، بەشێوەیەك بزووتنەوەكانی فەلەستینییەكان‌و كەمینە موسڵمانەكانی سەرتاسەری جیهان بە قارەمانیان ناساندووە.
ناوبراو چەندین جار هۆكار بووە بۆ كۆكردنەوەی رێبەری موسڵمانان و لە سەرەتاكانی ئەمساڵ سەرۆكی وڵاتانی ئیسلامی كۆكردەوە بە ئامانجی رێگریكردن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ترەمپ كە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بگوازێتەوەو هەروەها بۆ رێگریكردن لە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل.

ئەو وڵاتانەی كە زۆر بە خێرایی پیرۆزباییان لە ئەردۆغان و سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە كرد بەتایبەت كە پێیان وابوو سیاسەتەكانی دەرەوەی توركیا سیاسەتێكی نێوەندگیرییان هەبووە، نیكۆلاس مادور سەرۆك كۆماری فەنزەوێلا و عومەر بەشیر سەرۆك كۆماری سودان یەكەمین كەسێك بوون كە پیرۆزباییان لە توركیا كرد.

لێكۆڵەرەوان پێیان وایە ئەردۆغان رووبەرووی كێشەگەلێك دەبێتەوە، مەگەر ئەوەی كەسانێك بەكاربهێنێت كە هەم سیاسەتی دەرەكی بزانن، هەم مەیلی ئەوەیان هەبێت كە راستی و واقیع بە ئۆردوگان بگەیەنن، نەك ئەوەی ئەردۆغان خواست و ئارەزووی لەسەری هەیە.

دوێنێ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی سوێندی یاسایی خوارد كە زۆرێك لە سەرۆكانی وڵاتە جیاوازەكان بەشداری مەراسیمەكەی بوون و شەوی رابردووش ئەردۆغان كابینەی حكومەتەكەی راگەیاند، كە لە 17 وەزارەت پێكهاتووە و یەكێك لە وەزیرەكانیش زاواكەی خۆیەتی كە وەزیری داراییە.
چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەردۆغان گرنگییەكی زۆر بە زاواكەی دەدات بەشێوەیەك بە نیازە بیكاتە جێگری خۆی، هۆكارەكەشی بۆ گرنگی رۆڵی ئەو دەگێڕنەوە لە شكستپێهێنان بە كودەتاكەی ساڵی 2016.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە سیستمی سیاسی و حوكمڕانی لە توركیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سیستمی سەرۆكایەتی گۆڕاوەو لە ئێستادا دەسەڵاتەكانی ئەردۆغان زۆر لە جاران زیاتر بووە.

 

وەزیرەكانی حكومەتی توركیا بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان
عەبدولحەمید گول وەزیری داد
زەهرا زمرد سلچوك وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی
محەمەد قەساب ئوغلو وەزیری وەرزش و لاوان
فاتیح دونمز وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكان
سلێمان سویلو وەزیری ناوخۆ
محەمەد ئارسوی وەزیری فەرهەنگ و گەشتیاری
خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری
یاشار گولر سەرۆكی گشتی سوپا
موستەفا وارانك وەزیری تەكنەلۆژیا و پیشەسازی
فەخرەدین كجا وەزیری تەندروستی
زیا سلچوق وەزیری فێركردن
بەكر پاك دمیرلی وەزیری دارستان و ژینگە
برات ئالبایراك وەزیری دارایی و خەزێنە
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوە
روحسار پكجان وەزیری بازرگانی
جاهد توران وەزیری پەیوەندییەكان
موراد كوروم وەزیری شارەوانی

جیهان

گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی ترەمپ دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێش باڵەخانەی كۆنگرێس لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێكساس دەستیپێكرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكاییەكە، بەشداربووانی گردبوونەوەكە چەكیان پێیە لە جۆری دەمانچە و بۆمب و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییە ئەمنییەكان لە ویلایەتی تێكساس بۆ بەرەوڕوبوونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان.

رۆژی هەینی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی هۆشداری دا لە ئەگەری بوونی بۆمب لەنێو خۆپیشاندەرانی دژی دانانی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی چوار شەممە.

بەپێی بڵاوكراوەی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف بی ئای كە تۆڕی دەنگۆباسی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردووەتەوە، مەترسیەكی گەورە لەسەر پیاوانی ئاسایش و رەوشی گشتی هەیە لە حاڵی بەركارهێنانی بۆمب لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە كاتی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە 20ی ئەم مانگەدا.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی دیكەی ئێف بی ئای كە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، خۆپیشاندەران پلانیان داناوە بۆ گردبوونەوەی چەكداری لە نزیك نوسینگەكانی كۆنگرێس لە سەرانسەری ئەمریكا لە 17ی كانوونی دووهەم.

لە ئەمریكا رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بە تایبەت لە واشنتن بە هەزاران ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە.

هاوكات شەوی رابردوو چەكدارێكی لایەنگری دۆناڵد ترەمپ كە دەمانچەی پێبووە لە كاتی هەوڵی تێپەڕاندنی خاڵێكی پشكنینی كۆنگرێس دەستگیركرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران مووشەكێكی ئاڕاستەی نزیك هێزە ئەمریكاییەكان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ئاشكرایكرد مووشەكێكی ئێرانی لە زەریای هیندی لە دووری 100 میل لە فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز كەوتووەخوارەوە.

كاربەدەستانی ئەمریكایی رونیانكردەوە كە مووشەكە ئێرانییەكە بە لای كەمەوە 20 میل لە دووری كەشتییەكی بازرگانی كەوتووەتەخوارەوە، بەڵام وردەكاری دیكەیان ئاشكرانەكردووە.

فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز نزیكەی 100 میل لە دووری شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكە ئێرانییەكە بووە كە لە جۆری بالیستی بووە.

كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكە ئێرانییە لە نزیك فڕۆكەهەڵگرە ئەمریكاییەكە، هاوكاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی ئێرانە لە ناوچەی بیابانی ئێران لە نێوەڕاستی وڵات.

ئەم رووداوە هاوكاتی توندكردنەوەی فشارەكانی ئەمریكایە لەسەر ئێران و زیادبوونی مەترسی بەریەككەوتنی هەردوو وڵات بەتایبەت لە رۆژەكانی كۆتایی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە نزیكی كۆنگرێس چەكدارێك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی ئەمریكا لەنزیك گۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا چەكدارێكی دەستگیركرد.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكایی ئاشكرایكرد هێزەكانی پۆلیس پیاوێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی كۆنگرێس ببڕێت.

ئاشكراشیكرد ئەو كەسە چەكێكی لە جۆری دەمانچە پێبووە و گومانلێكراو بووە.

چەند رۆژێكە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا هۆشداری داوە بە هێزەكانی پۆلیس كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ جۆ بایدن لە ئەمڕۆ تا چوار شەممە ئەگەری دروستبوونی ناڕەزایەتی و جوڵانەوەی چەكداری هەیە لە سەرانسەری ئەمریكادا بەتایبەت لە پایتەختی ویلایەتەكان بەتایبەتتر واشنتن.

بۆ رێگری لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو لە بە هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتن بڵاوەیانپێكراوە و باری نائاسایی راگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان