ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

 (ڤیدیۆ) ماریۆ سەعید ئەو جەنگاوەرەی تۆڵەی کوردستانی لە شەڕکەرێکی تورک کردەوە  

خەڵک سپۆرت

ماریۆی کورد ئەو جەنگاوەرە کوردەی بواری (MMA)یە کە لە پاڵەوانێتیە جیهانیەکاندا بەشداری دەکات و تائێستا سێ پشتوێنی بەدەستهێناوە.

مەریوان کاروان سەعید، گەنجێکی کوردە و لەدایکبووی شاری سلێمانی گەڕەکی چوارباخە، لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە و لەو وڵاتە لە هۆڵێکی تایبەت بەخۆی مەشق بۆ ڕووبەروبونەوە جەنگییەکانی بواری (MMA) دەکات و چەندین ساڵە لەبوارەکەدا توانیویەتی سێ پشتوێنی جیهانی بەدەست بهێنێت.

لەماوەی ڕابردوودا ماریۆی تەمەن ٢٨ ساڵ بڕیاربوو ڕووبەرووی جەنگاوەرێکی تورک ببێتەوە بەناوی “بونگارد”، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەنگاوەرە تورکەکە ڕایگەیاند :” کورد کێیە؟! ئەگەر کورد هەیە، کوا هاندەرە کوردەکانت؟”.

ئەم لێدوانە خوێنی ماریۆی خرۆشاند و نزیکبوو لەوکاتەدا ڕووبەڕوی ببێتەوە، بەڵام بەهەر شێوەیەک بێت ململانێی نەتەوەیی نێوانیان بۆ نێو حەلەبەکانی (MMA ) گوێزرایەوە.

لەڕووبەرووبونەوەی نێوانیاندا کە (٢٣)ی مانگی ڕابردوو ئەنجامدرا، پڵنگە ڕەشەکەی کوردستان توانی سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرە تورکەکەیدا بەدەست بهێنێت و بە ئاڵای کوردستانەوە لەبەردەمیدا و لەبەردەم هەزاران هاندەرەیدا ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا.

ئەمەش دیمەنێکە لە سەرکەوتنەکەی سوپەر ماریۆی کوردی:

ئەو تورکە فاشیستە کە بۆ ماوەیەی یەک مانگ ڕێگلامی ئەکرد و هەڕەشەی لە یاری زانە کوردەکە کاکە ماریۆ ئەکرد ..سەرئەنجام شێرە کوڕە حەڵاڵ زادەکە کاکە ماریۆ لەپێش چاوی دنیا ڕیسوای کردو ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە..بۆ دڵدانەوەی تورکە ڕیسواکە ژنەتوورکێک مەدالیا ئەکا بەملی تورکە دۆڕاوەکەوە ..بژی کورد بژی کوردستان..

Posted by Hamed Chawshin on Tuesday, December 10, 2019

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان