ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممە 21/12/2019 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- بریاردرا بە پێکهنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆلینەوەی رووداوەکانی یاری نێوان یانەی سۆران و یانەی هەولێر لە خولی نایابی کوردستان و یاری نێوان یانەی سیروانی نوێ و یانەی زاخۆ لە خولی لاوانی نایابی کورستان .

لێژنەکە پێکهاتووە لەم بەرێزانەی خوارەوە
• هادی کەریم
• سەلام حوسێن
• دڵشاد ساڵح

2- ڕاگرتنی سەرجەم چاڵاکیەکانی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان تا تەواو بوونی لێکۆلینەوەکان ، بۆ سەڵامەتی و ڕێکخستن و بەرژەوەندی و گشتی تۆپی پێی کوردستان تا ڕێگا چارەسەرێکی گونجاو و شیاو بۆ رووداو و کێشەکانی چالاکیەکان دیاری بکرێت .

3- داوا لە سەرجەم ئەو بەرێزانەی خوارەوەی دەکەین ، ڕۆژی شەممە لە رێکەوتی 28/12/2019 کاتژمێر (11)ـی بەیانی بۆ کاری پێویست .

ا ـ سەرپەرشتیارانی یانەکانی نایاب و پلەیەکەکان و لاوانی نایاب .

ب ـ ڕاهێنەرەکانی یانەکانی نایاب و پلەیەکەکان و لاوانی نایاب .

ج ـ یاریدەدەری ڕاهێنەرانی یانەکانی نایاب و پلەیەکەکان و لاوانی نایاب .

د ـ لیژنەکانی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران و چاودێری ناوبژیوانان .

4- ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی وەرزشی ئالتون کۆپری کە پێویستە ئارمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە سەر درێسەکانیان بەروونی هەڵبواسرێت .

5- لە یاری نێوان یانەی ئاشتی و یانەی خانەقین لە خولی پلەیەکی کوردستان ، بەهۆی دەرکردنی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی خانەقین ( جەبار جومعە ).

ا ـ ڕاگرتنی بەیاوەری نەکردنی یانەکەی لە یاری داهاتوو لە نیو یاریگا
ب ـ غەرامەکردنی ناو براو بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار .

6- داوا لە سەڕۆکی یانەی وەرزشی سەیدسادق دەکەین ڕۆژی شەممە لە ڕێکەوتی 28/12/2019 کاتژمێر (12)ـی نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتیەکەمان ئامادەبێت.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان