ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

ئامادەکردنی هێلکە هێندەش ئاسان نییە، ئەم ئامۆژگاریانەی شێفەکان لە بەرچاو بگرە

خێزان

ئەو کەسانەی ئەزمونێکی باشیان لە دروستکردنی خواردندا هەیە فێری زۆر ڕێگای ئاسان و پاش دەبن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بیرۆکەی ناوازەیە لەو بارەیەوە:

 

باشترین ڕێگا بۆ ئامادەکردنی هێلکە وەک شێفەکان

-پێشتر کەمێک تاوەکە گەرم بکە، دواتر ڕۆن یان کەرەی تێبکە با جوان بتوێتەوە، پاشان ئاگرەکە کز بکە و هێلکەکە بشکێنە ناویەوە، با لەسەر ئەو ئاگرە کزە ٤ بۆ ٥ خولەک بمێنێتەوە، باشان عافیەتت بێت.

 

 

– بۆئەوەی بزانیت هێلکە تازەیە تەماشای ئەڵقەکانی دوری زەردێنەکە بکە.

-کاتی پێویستە چەنە بۆ کوڵانی هێلکە:

 

-هێلکە مەشۆرەوە، چونکە  ماددەیەکی دژە بەکتریا دەدرێت لە هێلکە و شۆردنی دەبێتە هۆی لادانی ئەو ماددەیە.

ریکلام

ماڵداری

٧ بەکارهێنانی جیاوازی بیرە کە وادەکات جارێکی دیکە بۆ خواردنەوە بەکاری نەهێنیت

خێزان

هه‌ر كاتێك وشه‌ی بیره‌ ده‌بیستیت یه‌كه‌سه‌ر خه‌یاڵت بۆ لای خواردنه‌وه‌ی ده‌چێت، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ش خواردنه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئاینه‌وه‌ رێگه‌ پێنه‌دراوه‌، بۆیه‌ ده‌توانیت له‌م بواره‌ جیاوازانه‌دا سودی لێببینیت:

 

بیره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین B و ده‌توانیت بیده‌یت له‌ قژت و چه‌ند خوله‌كێك پێی بشۆیت، دواتر قژت ڕه‌ونه‌قدار ده‌بێت!

ماسكی پیره‌ بۆ نه‌هێشتنی چرچی و له‌ناوبردنی خانه‌ مردوه‌كانی ڕوخسار زۆر كاریگه‌ره‌، 1 كه‌وچك بیره‌ له‌گه‌ل سپێنه‌ی هێلكه‌یه‌ك و 3 دڵۆپ ڕۆنی گوێز تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌ له‌ ڕوخسارت

بۆنی بیره‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی باشتر خه‌وت لێبكه‌وێت، ده‌وانیت چه‌رچه‌فی سه‌رینه‌كه‌ت به‌ ئاو له‌گه‌ل كه‌میك بیره‌ بشۆیت.

بیره‌ بكه‌ره‌ ئاوی سارده‌وه‌و قاچی تێبكه‌، به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌ پشوودان ده‌كه‌یت.

كه‌مێك بیره‌ بده‌ له‌ په‌رۆیه‌ك و كه‌ره‌سته‌ ته‌خته‌كانتی پێپاك بكه‌ره‌وه‌، زۆر به‌جوانی ڕه‌ونه‌ق ده‌داته‌وه‌.

پ

ه‌رداخێك بیره‌ دابنێ و ئه‌له‌منیۆمێكی بده‌ به‌سه‌ردا و چه‌ند كونێكی تێبكه‌، هیچ مێشوله‌یه‌ك له‌و ناوه‌ ناهێڵێت.

بیره‌ بكه‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ كۆنه‌كاندا و چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌ڕوان بكه‌، دواتر ژه‌نگه‌كه‌ی به‌ ئاسانی لێده‌بێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٦ ڕێگایی کاریگەر بۆ دۆزینەوەی زمانی هاوبەش لەگەڵ منداڵەکەت

خێزان

منداڵان جیهانێکی تایبەتیان هەیە و زۆرجار تۆ حساب بۆ هەستەکانیان ناکەیت، لەکاتێکدا ئەوان هەستیارن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ئەوەی زمانی هاوبەش لەگەڵ منداڵەکەت بدۆزیتەوە:

 

–  لە جیاتی ڕەخنەگرتنی ڕاستەوخۆ هەوڵبدە لەڕێگایی نیشاندانی لایەنە باشەکانی کاریگەری لەسەر دروستبکەیت.

– هەموو دەرگاکانی لێدامەخە و کاتێک دەتەوێت کارێک بکات هەڵبژاردنی بخەرە بەردەست با هەستبکات بڕیاری خۆشی تێدایە.

– ئەو شتانەی کە منداڵەکەت زۆر لای گرنگە ڕەنگە لای تۆ هیچ بەهای نەبێت، بۆیە ڕاستەوخۆ شتەکانی لێ قەدەغە مەکە، داوایی لێبکە کە یاریەکەی دوابخات نەک بە تەواوتی لێی قەدەغە بکەیت.

– یەکسەر هاوکاریەکانتی پێشکەش مەکە و لێبگەڕێ خۆی هەوڵبدات و دواتر کە پێویستی کرد هاوکاری بکە.

– هاوسۆزی منداڵەکەت بە و هەوڵبدە لە دونیایی ئەوەوە لە شتەکان تێبگەیت.

– بیرتن نەچێت هەموو کات بە توڕەبوون شتەکان مەکە و بە گاڵتە و گەپ پێی بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ئامۆژگاریەک لە دایکێکی تەمبەڵەوە

خێزان

Anna Bykova  پسپۆڕێکی سایکۆلۆژیە و کتێبێکی لەسەر پەروەردەی منداڵ بڵاوکردۆتەوە کە خۆی بە (دایکێکی تەمبەڵ) ناوبردووە، بەو پێیەی زیاتر هەوڵیداوە منداڵەکانی پشت بەخۆیان ببەستن، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە کە بەکاری هێناوە:

 

ڕێگری بکە لە گڕووگرتنی منداڵەکەت

-ئەو شتانە بشارەوە کە نابێت دەستیان بۆ ببات.

-با کەرەستەی ڕەنگدار و ڕەونەقدارت هەبێت بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست سەرنجی منداڵەکەت ڕابکێشیت، من یاری بچوک و هەرزان هەڵدەگرم بۆ کاتی پێویست، یاخود میزەڵدان دەتەقێنم.

-گەر شتێکی مەترسیداریان بینی، بۆنمونە موقەست، ڕێگر مەبە لەوەی دەستی لێبدەن و بزانن چییە، بەڵام دەبێت لەژێر کۆنتڕۆڵی دایک خۆیدا بێت.

-گەر ویستت منداڵەکەت واز لە یاری بهێنێت بۆ نانخواردن، هەوڵبدە ببیتە بەشێک لە یاریەکەی، بۆنمونە “با نان بدەین بە بوکەکە”، یاخود “یاریکردن بە میکانۆ دەوەستێت، چونکە کرێکارەکان پێویستیان بەوەیە پشوویەک وەربگرن”

 

 

لە کاتی گڕووگرتن

 

 

-هەوڵبدە سەرنجی منداڵەکەت بۆ شتێکی دیکە ڕابکێشیت.

-شێوازی خۆت دابنێ بۆ هێورکردنەوە، بۆنمونە فوکردن بە چاویدا وادەکات وشکبێت و فرمێسکی نەبێت، یاخود چیرۆکی بۆ بگێڕەوە یان هەر تاکتیکێکی دیکە کە دەزانیت بۆ منداڵەکەت دەست دەدات.

-ئیهمالی بکە: گەر هیچکام لەوانەی سەرەوە سوودی نەبوو ماوەیەک ئیهمالی بکە با بگری، بەڵام مەیکەرە ژورێکەوە بە تەنها، بەڵکوو خۆت لەگەڵی بە و بڵێ باشە بگری، هەرکات تەواوبویت قسە دەکەین.

 

 

خواردن پێدان

-خواردن پێداویستیەکی غەریزەی مرۆڤە، کاتێک منداڵێکی کۆرپە بیرت دەچێت شیری پێبدەیت، خۆی بە گریانی زۆر و بەرز داوای خواردن دەکات چونکە برسیەتی، هەوڵبدە هەمان تاکتیک لەگەڵ منداڵەکەشت بەکار بهێنیت.

-لێی بگەڕێ تا تەواو برسی دەبیت، پاشان خواردنی باشی بخەرە بەردەست.

-هەوڵبدە منداڵەکە لە خواردن ئامادەکردندا بەشداری پێبکەیت، بەوجۆرە باشتر دەخوات، بۆنمونە بۆ شتکڕین لەگەڵ خۆت بیبە.

-لە ڕێژەی پێویستی خۆی زیاتر خواردن مەدە بە منداڵەکەت، تا لەبەرچاوی نەکەوێت و لێی بێزار نەبێت.

 

 

چۆن هەستی خواردن لای منداڵەکەت باشتر دەکەیت؟

-هەوڵبدە لەسەر ژەمەکان ڕای بهێنیت، گەر لە ژەمەکان نانی نەخوارد مەهێڵە لە نێوان ژەمەکان وردە شت بخوات.

-شیرینی زۆر مەدە بە منداڵەکەت.

-منداڵەکەت با یاری بکات و بجوڵیت، بەو جۆرە باشتریش دەخوات.

 

 

خەواندنی منداڵ

-هەوڵبدە خەوتن وەک شتێکی خۆش نیشانی منداڵەکەت بدەیت نەک وەک سزایەک، خۆت لەگەڵیدا بخەوە و چیرۆکی بۆ بگێڕەرەوە تا خەوی لێدەکەوێت.

 

خەوتن بە تەنها

-دەتوانیت بوکەڵەیەکی لەگەڵدا بخەوێنیت تا هەست بە تەنهایی تەواو نەکات.

-کەشی خەوی ئارامی بۆ درووستبکە و با دەنگەدەنگ نەبێت

-با جێگای خەوتنەکەی خۆی هەڵی بژێرێت و بەدڵی خۆی بیکڕێت.

-هەوڵبدە جێگاکەی زۆر لێت دوور نەبێت تا دڵنیابێت هەرکات بیەوێت دەتوانێت دەستی پێت بگات و نەترسێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان