ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کۆمەڵێک زانیاری جیاواز کە کاتی خۆی لە خوێندنگە بەهەڵە پێمان وتراوە

خێزان

کاتێک لە خوێندنگە بووین کۆمەڵێک زانیاریی هەڵەمان پیدەدرا کە کاتی ئەوە هاتووە راستیەکەیتان پێ بوترێت:

 

-تەباشیر لە تەباشیر دروستدەکرێت

-زۆرێک لە تەباشیرەکان لە گەچی کانزای mineral gypsum  دروستدەکران نەک لە ماددەی تەباشیر  chalk.

 

-ناپلیۆن باڵای کورت بوو

-ئەم زانیاریەش هەڵەیە، ناپلیۆن باڵای ١.٦٩ سم بوو، کە بۆ ئەو کاتەی پیاووت فەڕەنسی زۆر باڵایەکی ئاسایی بوو لە ساڵانی ١٨٠٠.

 

-ئێمە تەنها ١٠٪ی مێشکمان بەکار دێنین

-ئەم بیرۆکەیە لە فیلمێکی هۆلیۆدەوە هات کە گەر کەسێک ١٠٠٪ مێشکی بەکار بهێنیت نائاسایی زیرەک دەبێت، بەڵام لە راستیدا ئێمە تەواوی بەشە جیاوازەکانی میشکمان کاردەکات و گەر ١٪ی لەکار بکەوێت کارەسات روودەدات.

 

-خوێن لە ناو جەستەمان شینە بەهۆی ئۆکسجینی فرێشەوە

-بەپێی توێژینەوەیەک کە پسپۆڕی بایۆلۆجی Kienle et al ئەنجامی داوە دەرکەوەتووە بابەتەکە پەیوەستە بە وەرگرتنی تیشکی ڕوناکی لە لایەن پێستمانەوە و هاوکات دانەوەی تیشکەکەش نەک ئۆکسجین، چونکە کاتێک تیشکی ڕوناکی دەگات بە جەستەمان، گەر دەمارە خانەکان نزیکبن لە جەستەمانەوە ئاسانتر دەتوانن ڕەنگی شین وەربگرن و دواتریش هەر ئەو رەنگە دەدەنەوە، بەڵام گەر دەمارەکە قوڵتر بێت ئەوا رەنگەکەی سورە هەرچەندە ئێمە ناتوانین بە چاو بیبینین.

ریکلام

تەندروستی

چیرۆکی ئەو کچەی زڕباوکەکەی دەستدرێژی کردبوە سەر

خێزان

کچێکی تازەپێگەیشتوو هات بۆ پشکنین بۆ دڵنیابوون لە پەردەی کچێنی و ئایا دەستدرێژی کراوەتە سەر یان نا؟

پشکنینمان بۆی کرد و پشتڕاستمان کردەوە، بەڵێ بەڵگە هەیە بۆ بانگەشەکانی و دەتوانێت بەو ڕاپۆرتەی ئێمە لە پزیشکیی دادوەری بۆمان نووسیوە، بچێتە ناو دادگا و داوای مافی خۆی بکات.

سەرەتا من لە کچەکەم پرسی بۆ هاتووی بۆ پشکنین؟ دەستی کرد بە گریان و گووتی: نازانم! سەرەتا نەیدەویست قسە بکات و شەرمی دەکرد.
دوای هێورکردنەوە، باسی ئەو ڕووداوەی کرد کە بەهۆیەوە هاتبوو بۆ پشکنین. کەوتە قسەکردن و گووتی دایکم شووی کردووەتەوە، هەموو خوشک و براکانم هاوسەرگیرییان کردووە و لە ماڵی خۆیاندان، تەنها من ماوم لای دایک و زڕباوکەکەم.

کچەکە گوتیشی زڕباوکم دەستدرێژی دەکاتە سەرم بە دەستلێدان و ڕەفتاری ناشرینی تر.
وەکوو کچەکە باسیکرد: بە دایکمم گووت لەبارەی ڕەفتارەکانی زڕباوکەکەم، پێمی گوت تۆ منداڵی و نازانی ئەو شتانە چییە، دەنگ مەکە هەرچی بکات.
کچەکە گووتیشی: جارێک دایکم بەسەردا هات و کردیە دەنگە دەنگ و ماڵی بەجێهیشت و دواتر گەرایەوە.
لە درێژەی گێرانەوەکانیدا گووتی: دواجار برا گەورەکەم هاتبوو بۆ ماڵمان، بەسەردا هات و گوێی لێ بوو زڕباوکم پێم دەڵێ لەگەڵم وەرە ژووری سەرەوە! براکەم یەکسەر ڕاپێچمی کرد و چووینە دادگا و سکاڵای لەسەر زڕباوکم تۆمار کرد و وا ئیستا هاتووم بۆ پشکنین!
ئەمە بۆ ئێمە وەکو پزیشکانی دادوەری رووداوێکی دەگمەن نییە و زۆر حالەتی لەو جۆرەمان بینیوە.

لێرەدا دوو وانەی گرنگ هەیە بۆ کۆمەڵگە:
1- گرنگە بە وردی گوێ بۆ گێرانەوەی منداڵ بگیرێت و ئەو شتانەی باسیان دەکات بە هەند وەربگیرێن، نەک تەنیا بڵێین تۆ نازانیت ئەو کارانە چین و ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە پەردەپۆش بکەین!
2- ئەو خانمانەی دوای جیابوونەوە بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، دەبێ پلانیان تەنها بۆ ژیانی تایبەتی خۆیان و پەیداکردنی هاوبەشی ژیان نەبێ، بەڵکو ئاییندەی مندالەکانیشیان لەبەرچاوبگرن.
____________________________
دکتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن
پسپۆری پزیشکیی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

منداڵە تازە لە دایکبووەکەمان بەردەوام خەبەری دەبێتەوە؟ هۆکار چییە و چی بکەین؟

خێزان
دکتۆر گیان ئەو منداڵە تازە لە دایک بووەمان ژیانی لێ تاڵ کردووین زوو زوو خەبەری ئەبێتەوە؟؟ ئەمە پرسیاری زۆرێک لە دایک و باوکەکانە و لە خوارەوە زانیاری تەواوی لەسەر وەربگرە:
شێوازی خەوتنی منداڵی تازە لە دایک بوو:
منداڵی تازە لە دایک بوو خەوی زۆرە ٫ زیاتر لە ۱٦ بۆ ۱۷ کاتژمێر ئەخەوێت لە شەوو ڕۆژێکدا بەڵام کێشەی دایک و باوک ئەوەیە کە کەمتر لە ۲ بۆ ٤ کاتژمێر بەسەریەکەوە ئەخەوێت لە شەودا بێت یان لە ڕۆژ.
بۆچی خەوی منداڵی تازە لە دایک بوو چاوەڕوان نەکراوە؟
سووڕی خەوی منداڵی تازە لە دایک بوو زۆر کورت ترە بە بەراورد بە تەمەن گەورەتر ٫ هەوەها جۆری خەوەکەشی ( خەوی جوڵەی خێرای چاو ) جیاوازە ٫ چونکە ئەو جۆرە خەوە بۆ گەشەی مێشک لەو تەمەنەدا زۆر گرنگ و پێویستە.
لە تەمەنی ٦ بۆ ۸ هەفتە منداڵەکە جۆری خەوەکەی ئەگۆڕێت بە جۆرێک لە ڕۆژدا کەمتر ئەخەوێت و خەوی شەوی زیاد ئەکات ٫ زۆربەی منداڵ لە تەمەنی ٤ بۆ ٦ مانگی خەوی شەویان بۆ ۸- ۱۲ کاتژمێر زیاد ئەکات.
چۆن ئەتوانیت خەوی منداڵەکەت باش بکەیت؟
۱- زۆربەی منداڵ لە تەمەنی ٦-۸ هەفتە لە توانایدا نیە بۆ زیاتر لە ۲ دوو کاتژمێر بەخەبەر بێت ٫ بۆیە ئەگەر هەوڵ بدەیت بۆ ماوەیەکی زیاتر بەهەڵساوی بیهێڵیتەوە ٫ ئەوا زۆر ماندوو ئەبێت و خەوی لێ تێک ئەچێت.
۲- هەوڵ بدە کە یارمەتی منداڵەکە بدەیت کە لە تەمەنێکی زۆر کەمدا توانای جیاکردنەوەی شەوو ڕۆژی هەبێت ٫ چۆن؟
ئەو جیاکردنەوەیە تا تەمەنی ٤ هەفتە زۆر گرانە بەڵام لە دوای ئەو تەمەنەوە ئەو کاتانەی کە لە ڕۆژدا بەخەبەرە یاری زۆر لەگەڵ بکەیت و ماڵەکەت بە ڕووناکی بهێڵەرەوە و پەردەی پەنجەرەکانی ماڵەوەت لابدە ٫ هەوڵ مەدە دەنگە دەنگی خۆت و ئامێرە کارەباییەکان یان مۆسیقا کەم بکەیتەوە ٫ بەڵام هەر کە ئێوارە هات ماڵەکەت تاریک بکەو بێ دەنگی و هادیئی ماڵەکەت بپارێزەو یاری لەگەڵ منداڵەکەت مەکە( فەرمووش لەکەس مەکە بۆ ماڵەوەت واتە میوانداری مەکە لەو تەمەنەی منداڵەکەت).
۳- هەوڵ بدە لە منداڵەکەت تێبگەیت ٫ چۆن؟
ئەبێ نیشانەکانی ماندوو بوونی منداڵەکەت بناسیتەوە وەکو گوشینی چاو ٫ ڕاکێشانی گوێچکە ( بەداخەوە زۆربەی دایک و باوکی کورد وا ئەزانن کە ئەمە نیشانەی هەوکردنی [التهابی] گوێچکەیە) ٫ زۆرتر خەواڵوو دیار بوو.
ئەگەر تێبینی ئەو نیشانانەت کرد هەوڵبدە یەکسەر منداڵەکە بخەیتە جێگەی خەوتنەکەیەوە.
٤- هەوڵ مەدە شێوازێکی تایبەتی بۆ خەوتن وەک لە باوەش گرتن تا ئەخەوێت یان مۆسیقا یان هەر جۆرێکی تر کە لە داهاتوودا نەتوانیت بیکەیت چونکە کە گەورەش بوو هەمان شێوازی ئەوێت بۆ خەوتن بۆیە باشترە پێش ئەوەی بخەوێت بیخەیتە جێگای خەوەکەیەوە.
تکایە شەیری بکە بۆ ئەوەی زۆرترین دایک و باوک سوودی لێ ببینن.
ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند بەرهەمێکی سرووشتی زۆر باش و کاریگەر بۆ لابردنی مووی زیادە

خێزان

هەر لە کۆنەوە  خانمان و پیاوان و بەتایبەت خانمان چەندەها ڕێگەی جیاوازیان بەکار هێناوە بۆ لابردنی مووی زیادەی جەستە،  لێرەدا چەند ڕێگایەکی سروشتی کاریگەر دەخەینە ڕوو بۆ لابردنی مووی زیادە بە شێوازێکی ئاسان و بێ زیان دەتوانیت سوودی لێببینیت:

– تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و شەکر، تێکەڵەکە بە شێوازی مەساج کردن بە دژی ئاراستەی گەشەی تاڵە مووکان بەکار بهێنە، و بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک بەجێی بهێڵە، دواتر بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ.

– تێکەڵەی نیسک و پەتاتە، کەرەستەکان لە ڕێگەی ئامێری تێکەڵکردن بە باشی تێکەڵ بکە،و بۆ ماوەی 30 خولەک لە ناوچەی مەبەست بەجێی بهێڵە، دواتر بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ.

– تێکەڵەی ئارد و مۆز، تێکەڵەکە بە باشی لە ڕێگەی ئامیری کوتین تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 20 خولەک لە ناوچەی مەبەست بەجێی بهێڵە، بۆ ئەنجامی باشر 2 رۆژ لە هەفتەیەکدا تێکەڵەکە دوبارە بکەرەوە.

– تێکەڵەی ڕێحانە و پیاز، کەرەستەکان بە باشی تێکەڵ بکە بە ئامێری کوتین،بۆ ماوەی 20 خولەک لە ناوچەی مەبەست بەجێی بهێڵە، تێکەڵەکە 4 بۆ 3 جار لە هەفتەیەکدا دوبارە بکەرەوە بۆ ماوەی مانگێک.

-تێکەڵەی ئاوی گوڵ و زەردەچەوە، تێکەڵەیەکی زۆر کاریگەرە بەجۆرێک گەشەکردنی تاڵە مووەکان کەم دەکاتەوە، تێکەڵەکە لە ناوچەی مەبەست بەجێبهێڵە تاوەکو وشک دەبێتەوە، دواتر بەشێوەی مەساجکردنی بازنەی لێی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان