ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

هۆکارەکەی لە (خەڵک سپۆرت)وە بخوێنەرەوە… خولی نایابی لاوانی كوردستان دواخرا

وێنە: چێنەر فۆتۆگراف (لە پەیجی یانەی سیروانی نوێوە وەرگیراوە)

خەڵک-ئارام سەردار (وێنە: چێنەر فۆتۆگراف – لە پەیجی یانەی سیروانی نوێوە وەرگیراوە)

‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲۸ی کانوونی یەککەمی ۲۰۱۹ لە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپاردەی دەرکرد.
بڕیار و راسپاردەکانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بریتی بوون لە؛

1- دواخستنی خولی نایابی لاوانی كوردستان تا كۆتایی هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئه‌مه‌یش بۆ زیاتر ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ قوتابییان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست.
2- لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانی یاری نێوان سیروانی نوێ و زاخۆ له‌ خولی نایابی لاوانی كوردستان به‌رده‌وامه‌، تا گه‌یشتن به‌ ده‌رئه‌نجامی راست و دروست، بۆ ئه‌مه‌یش گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی كامێرای چاودێری یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ داواكراوه‌.

3- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ كاتی یاری پاشه‌كشه‌ بكات، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ (3-0) گۆڵ ده‌بێت بۆ یانه‌ی به‌رامبه‌ر.
3- دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ یاریی نێوان سۆران و هه‌ولێر له‌ خولی نایابی كوردستان، كه‌ سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندارانی یارییه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ بوون، بڕیاردرا به‌:

• هه‌ژماركردنی یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سۆران، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی پاشه‌كشه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یارییه‌كه‌.

• سزادانی یانه‌ی سۆران به‌ ئه‌نجامدانی دوو یاریی داهاتوویان به‌ بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر له‌ یاریگه‌ی خۆیان له‌ سۆران.
4- راگرتنی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان (عومه‌ر قادر) بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌ به‌رێوه‌بردنی یاری، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی هه‌ژماركردنی گۆڵێكی نادروست له‌ یاری نێوان سۆران و هه‌ولێر له‌ خولی نایابی كوردستان.
5- بڕیاردرا به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان له‌م رێكه‌وتانه‌ی خواره‌وه‌:

• یارییه‌كانی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2/1/2020.

• یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان له‌ رۆژی هه‌ینی 3/1/2020.

7- خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

8- ئاگاداری یانه‌كانی خولی نایابی لاوانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ دوو یانه‌ی ریزبه‌ندی دواوه‌ بۆ خولی پله‌ یه‌كی لاوانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زن، ئه‌مه‌یش له‌ لاپه‌ڕه‌ 12 له‌ بڕگه‌ی 26 ـی رێنماییه‌كانی په‌ڕاوی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان هاتووه‌.

9- له‌ ژێر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی یه‌كێتییه‌كه‌مان، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ راهێنه‌ران و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی تیپه‌كانی پێشكه‌وتووانی پله‌ نایاب و پله ‌یه‌ك و نایابی لاوانی كوردستان ئه‌نجامدرا، بڕیاردرا له‌ داهاتوو له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سزا و رێوشوێنی توندتر له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك و یانه‌یه‌ك بگرینه‌به‌ر، كه‌ له‌ یاریگه‌كان كێشه‌ و گرفت ده‌نێنه‌وه‌ و خوله‌كانی كوردستان ناشیرین ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانیش پێداگیریان كرد، كه‌ پێویسته‌ سزاكان توندتر بێت، ئێمه‌یش له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان پابه‌ند ده‌بین به‌ ته‌واوی یاساكانی تۆپی پێ و رێنماییه‌كانمان، به‌ هیوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی روویه‌كی جوان و شارستانی وه‌رزشی كوردستان پیشانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی كوردستان بده‌ین.

10- یاریی نێوان زاخۆ و دهۆک لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان، بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی هەردوو یانە لە یاریگەی زاخۆ ئەنجام دەدرێت.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان