ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یانەی سیروانی نوێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە: چیتر ناتوانین ئارام بگرین

خەڵک سپۆرت -پەڕەی تایبەتی یانەی سیروانی نوێ

بەهۆی هەژمارکردنی پەناڵتییەکی نایاسایی لەسەر یانەکەیان لەڕووبەڕوبونەوەی یانەی هەولێر، یانەی سیروانی نوێ ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە و تیایدا ڕەخنە لە بڕیارەکانی داوەری یاریی و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەگرێت، کە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە تەنانەت دوای ئەوەی بە بەڵگەی ڤیدیۆیی ڕاستی بابەتەکەیان سەلماندووە.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:

بەرێزان ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان، وەرزشكاران و هاندەرانی وەرزشی و رۆژنامەنوسان و راگەیاندنەكان.
لە یاریی رابردووی یانەكەمان لە گەری دەیەمی خولی نایابی كوردستان بەرامبەر یانەی هەولێر، لە تایمی دووەمداو دوای ئەوەی یانەی سیروانی نوێ‌ بە گۆڵێك لە پێش بوو، ناوبژیوانی ناوەراست( زانا عەبدوڵا ) لێدانێكی سزای نادروستی لە دژی یانەی سیروانی نوێ‌ هەژمار كردو بە هۆیەوە یانەكە لەسەركەوتن بێبەش كرا، دواتر یانەكەمان بە نوسراوی فەرمی و بەڵگەی ڤیدیۆیی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستانی ئاگاداركردەوە و سكاڵای فەرمی تۆماركرد، بەڵام بە داخەوەو ئەوەی ئێمە چاوەڕوانمان نەدەكرد روویدا ئەویش دواخستنی بریاردانە لەسەر ئەو حاڵەتە.
بەپێی زانیارییەكان لە كۆی سێ‌ ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانان دوو ئەندام پێیانوابووە ئەو حاڵە لێدانی سزا نیە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی ئەندامی سێیەمەوە بریارەكە دواخراوە، لە كاتێكدا بۆچونی ئەو دوو ئەندامە بەرێزە بە هەند وەرنەگیراوە.
ئێمە لە یانەی سیروانی نوێ‌ بۆ هەموولایەكی رووندەكەینەوە كە هەمیشە ویستومانە وەرزش بە شێوەیەكی تەندروست بكەین و هاوكارو پاڵپشتی هەموو لایەك بووین، بەڵام هەڵەكان بەرامبەر یانەكەمان چەند بارە دەكرێتەوە، بۆیە چیتر ناتوانین بێدەنگ بین و ئاراممان نەما، هەروەها ئیدانەی ئەو ناحەقیانە دەكەین كە بەرامبەرمان دەكرێت و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین رێگە نەدات مافی یانەكەمان پێشێل بكرێت، ئەگەر نا هەڵوێست و كاردانەوەی ترمان دەبێت.

یانەی سیروانی نوێ‌
4 / 1 / 2019

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان