ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4/1/2020 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.

1- نووسراوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لقی سلێمانی به‌ ژماره‌ 149 له‌ رێكه‌وتی 16/12/2019 په‌سند كرد، كه‌ خولێكی راهێنه‌رایه‌تی (C) ئاسیاییان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام تاكو رێكه‌وتی 16/12/2020 ناتوانن خولی راهێنه‌رایه‌تی (C) ئاسیایی بكه‌نه‌وه‌.

2- ئاگاداری سه‌رجه‌م راهێنه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه‌، دوا ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی كوردستان پێویسته‌ بڕوانامه‌ی باوه‌رپێكراویان ئاماده‌ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مافی راهێنه‌رایه‌تیان له‌ یانه‌كانیان نابێت.

3- ئاگاداری یانه‌ی هه‌ڵۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ یارییه‌كانی داهاتوویان له‌ خولی پله‌یه‌كی كوردستان، ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و توالێته‌كانیان به‌ پاك و خاوێنی ئاماده‌ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی سزا ده‌بن.

4- راگرتنی سه‌رپه‌رشتیاری یاری (تاریق سه‌عید) بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ یاری نێوان چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له‌ خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، كه‌ كه‌سانێكی زۆر بێ بوونی باجی تایبه‌ت له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌ بووینه‌.

5- ئاگاداری سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێش ته‌واو بوونی یارییه‌كان به‌ پێنج خوله‌ك، جگه‌ له‌ راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی هیچ كه‌سێكی دیكه‌ بۆی نییه‌ بێته‌ نێو یاریگه‌، ئه‌مه‌یش بۆ سه‌لامه‌تی سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانان و یاریزانان، بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنكارانیش كاره‌كانی خۆیان به‌ باشی ئه‌نجام بده‌ن.

6- ئاگاداری سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌یدسادق ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ ززوترین كات په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكات بۆ كاری پێویست.

7- دوا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌ رووداوه‌كانی یاری نێوان سیروانی نوێ و زاخۆ له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان، بڕیاردرا به‌:

أ‌- دابه‌زاندنی تیپی لاوانی نایابی یانه‌ی زاخۆ بۆ ریزی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی لاوانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021.

ب‌- هه‌ژماركردنی دووی یاری داهاتووی یانه‌ی زاخۆ به‌ ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌رامبه‌ری، ئه‌مه‌یش به‌ پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ په‌ڕاوی 2019/2020.

ت‌- راگرتنی ئه‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ تیپی لاوانی یانه‌ی زاخۆ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ رێكه‌وتی 4/1/2020 تاكو 4/1/2021
1- ئه‌حمه‌د چیایی ژماره‌ 7
2- یوسف ئه‌یوب ژماره‌ 6
3- شڤان مه‌حموود ژماره‌ 12
4- عه‌لی عه‌بدولره‌قیب ژماره‌ 10
5- زانا شڤان ژماره‌ 3
6- بێوار فه‌ریق ژماره‌ 77
7- عومران سامی ژماره‌ 17
8- وه‌لید وشیار ژماره‌ 4
9- كۆڤان سالم ژماره‌ 9
10- هۆگر عه‌لی ژماره‌ 22

پ‌- كارپێنه‌كردنی بڕوانامه‌ی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌رای لاوانی زاخۆ (تاهیر حه‌مدی) هه‌روه‌ها راگرتنی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.

ج‌- راگرتنی یاریده‌ده‌ری پزیشكی یانه‌ی لاوانی زاخۆ (عیسا حوسێن) بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.

ح‌- راگرتنی ئه‌م یاریزانانه‌ی تیپی لاوانی یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ رێكه‌وتی 4/1/2020 تاكو 4/1/2021

1- ژیار نامیق ژماره‌ 3
2- دیدار سیروان ژماره‌ 16
3- بیلال مه‌جید ژماره‌ 14

خ‌- گواستنه‌وه‌ی یاری داهاتووی لاوانی یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ یاریگه‌ی یانه‌ی كۆیه‌.

8- ئه‌م بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی یاری نێوان لاوانی سیروانی نوێ و زاخۆ، دوای لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی ورد له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی پێكهاتوو له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌ پشتبه‌ستن به‌ رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ په‌ڕاوی 2019/2020، له‌ خاڵی (16) بڕگه‌ی (ب) له‌ لاپه‌ڕه‌ (10) و خاڵی (17) له‌ لاپه‌ڕه‌ (14) دراوه‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو ئه‌م جۆره‌ كێشه‌ و گرفتانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و، به‌ هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵی بنبڕكردنی ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان بده‌ین.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان