ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ شتی مەترسیدار کە دۆناڵد ترامپ تا ئەم ساتەش لەتوانایدا هەیە ئەنجامی بدات

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ شتی مەترسیدارە کە   دۆناڵد ترامپ تا ئەم ساتەش لەتوانایدا هەیە ئەنجامی بدات بەو پێیەی هەموو دەسەڵاتەکانی ماوە وەک سەرۆکی ئەمریکا:

 

-چەکی ئەتۆمی

-سەرۆکی ئەمریکا تاکە کەسە کە لەتوانایدا هەیە فەرمانی بەکارهێنانی موشەکی ئەتۆمی بدات و بەدرێژایی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی کۆدی بەکارهێنانی موشەکەکانی لادەبێت.

 

-فەرمانی جێبەجێ کردن

-سەرۆکی ئەمریکا توانای فەرماندانی هەیە لە هەر بوارێکدا کە بیەوێت و گەر دژ بەیاسا و دەستوور نەبێت ئەوا پێویستە جێبەجێ بکرێت.

 

-شاردنەوەی زانیاریەکان

 

-سەرۆکی ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە هەر زانیاریەک کە بە پێویستی دەزانێت بە نهێنی بیهێڵێتەوە و ڕێگری لە بڵاوبونەوەی بکات، سەرۆکی ئەمریکا  ريتشارد نيكسون لە ئابڕوچونی Watergate هەوڵیدا ئەم دەسەڵاتەی بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی هیچ زانیاریەک نەدات، بەڵام دواتر دادگای باڵای فیدڕاڵی ناچاری کرد زانیاریەکانیان پێ بدات.

 

-ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ کوشتنت

-سەرۆکی ئەمریکا بەو پێیەی سەرکردەی یەکەمی هێزە چەکدارەکانە، دەسەڵاتی جوڵاندنی هێزی سەربازی هەیە و  گەر کەسێکیش بە تیرۆریست یاخود سەرچاوەی مەترسی بۆ ئاسایشی نەتەوەی بزانێت، دەتوانێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ بنێرێت و بیکوژێت، بۆیە گەر بچیتە لیستی تیرۆری ئەمریکا ئەوا ژیانت لە مەترسیدایە.

 

-نامە ناردن بۆ مۆبایل

-دەسەڵاتی ئەوەی هەیە لەکاتی پێویست نامەی ئاگادارکردنەوەی مۆبایل بۆ هەر کەسێک و لە هەر شوێنێک بێت بنێرێت.

 

-ڕاگرتنی ئەو درامایەی حەزت پێیەتی

-گەر فلیم یان درامایەکی تەلەفیزیۆنی بە مەترسی بزانێت بۆسەر ئاسایشی نەتەوەی، دەتوانێت فەرمانی ڕاگرتنی پەخشکردنی دەربکات، بۆنمونە باراک ئۆباما بەر لە پەخشکردنی بەشی شەشەمی درامای Game Of Thrones داوایکرد دراماکەی بۆ بنێرن تا لە کۆشکی سپی تەماشای بکات، پاشان ڕێگەیدا پەخش بکرێت.

 

-لێبوردنی تایبەت

-سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە لێبوردنی تایبەت بۆ هەر تاوەنبارێک کە بیەوێت دەربکات تەنانەت گەر زنجیرەیەک تاوانی گەورەشی ئەنجام دابێت.

 

-ژیانی شاهانە

-هەرچەندە موچەی سەرۆکی ئەمریکا ٤٠٠ هەزار دۆلارە لە ساڵێکدا، بەڵام خەرجیکەی زۆری دیکەی هەیە لە ستاف و سەرجەم پێداویستیەکانی دیکە و وەک پادشایەک لە کۆشکی سپیدا دەژین، لە پاش تەواوبونی ماوەی سەرۆکایەتی ساڵانە ٢٠٠ هەزار دۆلار وەک موچەی خانەنشینی وەردەگرن، ١٠٠ هەزاریش بۆ خەرجی ئەو ستافەیان کە لەگەڵیاندا دەمێننەوە.

ریکلام

ژیاندۆستی

٨ جۆری جلوبەرگ کە خانمان لە هەر تەمەنێکدا بن دەتوانن لەبەری بکەن و هەر جوانە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ستایلی ناوازەی جلوبەرگە کە خانمان دەتوانن بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن لە ٢٠ ساڵی و ٣٠ ساڵی ٤٠ ساڵیشدا لەبەری بکەن و کەشخەو جوان دەربکەون.

 

-چاکەتی Blazers  ستایلێکی فەرمی و جوانی هەیە و وەک خانمە خاوەنکارێک دەرت دەخات

-چاکەتی خوری درێژ، لە هەموو کاتێکدا جوان و سەرنج ڕاکێشە و دەتوانیت لەبەری بکەیت

– کراس و تیشێرتی نەخشی شەترەنجی بۆ هەموو تەمەنەکان جوان و گونجاوە

– کڵاو و شەپقە هەمیشە ناوازە دەرت دەخات

-چاکەتی کابۆ یەکێکی دیکەیە لەو جلوبەرگە ناوازانەی لە هەموو تەمەنێکدا دەتوانیت لەبەری بکەیت

-بەدلە ستایلێکی قەشەنگ و جوانە بۆ هەموو تەمەنێک، کچانی گەنج گەورەتر دەردەخات و خانمانی بەتەمەنتریش جوان و کەشخە

-بەکارهێنانی ملپێچ لەگەڵ پانتۆڵدا یەکێکە لە ستایلە جوانەکان

-پانتۆڵ یان کابۆی سپی یەکێکی دیکەیە لەو جلوبەرگە کەشخانەی کە دەتوانیت لەبەریان بکەیت

-کۆتی کلاسیکی بەهەمان شێوە یەکێکە لە ستایلە جوانەکان

 

-ئەو جلوبەرگانەی کە پشتێنی لەسەرەوە دەبەستیت بەهەمان شێوە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١١ زانیاری لەسەر شانشینی بووتان … ئەو وڵاتەی خانوو بە بەلاشە و زاوا دەچێتە سەر ماڵی خەزوور

خێزان

شانشینی بووتان وڵاتێکە لە باشووری کیشوەری ئاسیا، پایتەختەکەی شاری “تیمفوویە”، بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی  بووتان ٧٦٥،٥٥٢ کەس بووە، ئەمەی خوارەوەش چەند زانیارییەکە لەسەر ئەم شانشینە:

 

-هەتا ساڵی ١٩٩٩ لەو وڵاتەدا تەلەفیزیۆن و ئینتەرنێت نەبووە و پادشا قەدەغەی کردبوو، تا دواتر ئەو یاسایەی لابرد و ئێستا لە وڵاتەکە بەردەستە.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Dragon Cultural Tours (@dragonculturaltours) on


-لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە لەو وڵاتە وەزارەتی بەختەوەری هەیە، کە ئەرکی ئەوەیە دڵنیابێت لە دڵخۆشی خەڵکی وڵاتەکە.

-لە بووتان خەڵکی بێلانە بوونی نییە، چونکە گەر ماڵ و حاڵت نەما، دەتوانیت بچیتە لای پادشا و ئەویش خانوو و کێڵگەیەکت پێدەدات لە دەرەوەی شارەکان بۆ ئەوەی تێیدا بژیت و کاری تێدا بکەیت.

-لە بووتان سیستمی تەندروستی بۆ خەڵک بە خۆڕاییە و بە شێوازی کۆن و شێوازی نوێ چارەسەر بەردەستە و خۆت دەتوانیت هەڵی بژێریت کە بۆ کامیان دەچیت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Miguel Castela🇵🇹🇲🇽Exploratours (@explora_world) on


-خەڵکی ئەو وڵاتە بە ژن و پیاوەوە زیاتر جلوبەرگی نیشتمانی خۆیان لەبەردەکەن.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Hi. I’m Valerie (@no___boundary) on

-بەهۆی ئەوەی زۆربەی خەڵکەکەی بوزین، خواردنەکانیان زیاتر ڕووەکییە، جگەرەش بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە و وەک شتێکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Spiceafffairs (@spiceafffairs) on


-وڵاتەکە زۆر کراوە نییە بەڕووی گەشتیاردا و لە پاش ساڵی ١٩٧٤، ڤیزەی گەشتیاری کرایەوە، بەڵام تا ئێستاش بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێویستە لە ڕێگەی یەک کۆمپانیای گەشتیاریەوە داوا بکەیت و گەشتەکەت بە گرووپ بێت.

-ژنان لە کلتووری بووتانیەکان پێگەی تایبەتیان هەیە و لە پاش باوک کچی گەورە دەبێتە جێگرەوە نەک کوڕ.

-هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک کە بووتانی نەبێت قەدەغەیە، بۆیە دەبێت هەر لەنێو خۆیاندا هاوسەرگیری بکەن، لە پاش هاوسەرگیری کوڕەکە دێت لە ماڵی کچەکە دەژی تا ئەو کاتەی پارەی پێویستی خۆی کۆدەکاتەوە و دەچێت ماڵ جیادەکاتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Bhutan Traveller (@bhutantraveller) on


-لە شارەکانی وڵاتەکەدا ترافیک لایت بوونی نییە و فولکەکان بە شێوازی کلتووری درووستکراون.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Sam Jai Travel Diary (@onthesameplanet) on

-خانو و دوکان  و بازاڕیان بە شێوازی هەمەڕەنگ و جۆراجۆر دەڕازێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند ڕێگایەکی سەیر و ئاسان بۆ کێش دابەزاندن کە سەلماوە زۆر کاریگەرە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سەیر و ئاسانە بۆ کێش دابەزاندن کە سەلماوە زۆر کاریگەرە:

– بەر لەوەی نان بخۆیت بۆنی مۆز و سێو بکە، حەزی خواردنت کەمدەکاتەوە.

– دەوری شین بکڕە، چونکە خواردن لە دەوری شیندا حەزی خواردن کەمدەکاتەوە

– بەر لە خواردن وێنەی خواردنەکەت بگرە، ئەمە هەم وادەکات دواتر حەزت بۆ خواردنی کەمتر بێت هەم وردتربیت لەوەی کە ئەو شتانە نەخۆیت کە کێش بەرز دەکاتەوە.

– بەیانیان هێلکە بخۆ چونکە تاماوەیەکی زۆر تێرت دەکات، بۆ نیوەڕوانیش شتی توون بخۆ

– کاتێک شتێکی قورس دەخۆیت لەبەرامبەردا بڕیاری ئەوە بدە کە دایببەزێنیت، بۆنمونە بۆ خواردنی نەستەلەیەک ١٠ خولەک ڕابکە.

– لە ژوری سارددا بخەوە، جەستەت وادەکات کالۆری بسوتێنیت بۆ گەرمکردنەوە

– بەهێواشی نان بخۆ و جوان خواردنەکە بجوو، ئەمە وادەکات گەدەت بە بڕە خواردنێکی کەمتر هەست بە تێری بکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان