ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەڵامی سیروانی نوێ دەداتەوە: پەیاننامە لەسەر چ بنەمایەک؟

خەڵک سپۆرت – یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

“بەیاننامە لەسەر چ بنەمایەک”

وەڵامێک بۆ یانەی سیروانی نوێ ..

روونکردنەوەیەک بۆ شەقامی وەرزشی کوردستان ..

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە گەورەیی و چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە پێشنیار و ڕەخنە و گلەیی و سکاڵای یانەکان و ڕاهێنەران و یاریزانان و ڕاگەیاندنکاران و جەماوەری وەرزشی بە گشتی و درێخی ناکات لە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانە، بە مەرجێک لەسەر بنەما و سەرچاوەی راست و دروست بێ.

دیارە رۆژی شەممە ٤ـ۱ــ۲۰۲۰ یانەی وەرزشی سیروانی نوێ لەسەر بنەمایەکی ناڕاست و نەبوونی هیچ بەڵگەیەک، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا ناحەقی زۆر دەرحەق بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی تێدایە، هەر بەوەوە نەوەستاون ئەندامێکی بەرێزی کارگێڕی ئەو یانەیە لەکەناڵێکی ڕاگەیاندن ئەو ناحەقییەی دووپاتکردەوە، لێرەوە بە شەقامی وەرزشی گشتی و دەستەی کارگێری و هاندەرانی یانەی خۆشەوستی سیروانی نوێ رادەگەیەنین، راستە سکاڵا و سیدی رووداوەکە گەیشتووەتە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بەڵام بە پێی ئیتکی کار و رێنمایی یەکێتی تۆپی پێی كوردستان، دوای گەیشتنی هەر سکاڵا و بەڵگەیەکی دروست، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەکۆبوونەوەی خۆیدا لێژنەی چاودێر و ڤیدیۆی ناوبژیوانانی کوردستان رادەسپێرێ بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان، وەک چۆن له کۆبونەوەی دوێنی بڕیاردرا بەدواداچوونی ورد بکرێت بۆ سکاڵای بەرێزتان و پاشان لەکۆبونەوەی داهاتوو لەسەر راسپاردەی لێژنەکە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە تێکڕای ئەندامانی بڕیاری شیاو و دروست دەدات.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی لەکۆبوونەوەی دوێنی هیچ کام لە ئەندامانی لێژنەکەی بانگهێشتی کۆبوونەوە نەکردووە و هیچ راپۆرت و نووسراوێکی ئەندامانی لێژنەکە لە بەرنامەی کۆبونەوەکە بوونی نەبووە و، ڕا و بۆچونی هیچ کەسێکش وەرنەگیراوە، بۆیە سەرتاپای قسەکانی سەرچاوەکەتان دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە، بە دیدی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەبێت یانەی سیروانی نوێ کە کارگێڕیەکی نموونەی و راگەیاندێکی پرۆفیشناڵ و جەماوەرێکی دڵسۆزی لەپشتەوەیە، لە دوای گەڕانەوەی بۆ چالاکییەکان بە بەرنامەیەکی تۆکمە و درێژخایەن توانیویەتی ببێتە هەوێنی زیاتری جوان کردنی خولەکان و چەندان یاریزانی لاو و بەهرەمەند و کچەیاریزانی لێهاتووی شاری سلێمانی پێبگەیەنێت، پێویستە خۆی دوور بگرێت لە هەواڵی بێ بنەما و نادروست و رێگری بکات لەو کەسانەی گوایە دڵسۆزی یانەی سیروانی نوێن و هەواڵی نادروستیان پێ بدات.

لە کۆتاییدا هەمووان دڵنیا دەکەینەوە یەکێتی تۆپێ پێی کوردستان داکۆکیکاری راستەقینەی هەمووانە و ڕێگە نادات مافی هیچ یانەیەک و کەسێک بخورێت.

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
٥ـ۱ـ۲۰۲۰

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان