ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ هاتریکی تۆمار کرد و یوڤی گەڕاندەوە لوتکەی خولی ئیتاڵیا

خەڵک سپۆرت

چەند یارییەکی هەفتەی (١٨)ی خولی ئیتاڵیا ئەمشەو ئەنجامدران و یانەکانی یوڤانتۆس و ئاتالانتا سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

یانەی یوڤانتۆس لە “یوڤانتۆس ئارینا” میوانداری کالیاری کرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی تۆمار کرد.

لە خولەکی ٤٩ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، یاریزانانی یانەی یوڤانتۆس لەڕووەکانی هونەری و تاکتیکیەوە لە کالیاری بەهێزتربوون و کۆنتڕۆڵی ناوەندی یاریگایان کردبەڵام هێرشەکانیان لەکۆتاییهاتندا سەرکەوتوو نەبوو و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات (گۆڵێکی بێوەڵام).

لەتایمی دووەمدا ماوریزیۆ ساری تاکتیکەکانی گۆڕی سەربەستی زیاتری بە هێڵی هێرشبەری پێکهاتەکەی بەخشی، لە خولەکی ٦٧ کریستیانۆ گۆڵی دووەمی بەلێدانی سزا و لە خولەکی ٨١ گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد، پاش یەک خولەک (خولەکی ٨٢) سۆنی پورتوگال “کریستیانۆ” گەڕایەوە و گۆڵی چوارەم و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

بەم سەرکەوتنە “خانمە پیرەکە” بەکۆکردنەوەی ٤٥ خاڵ گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی و یاریی ئەمشەوی نێوان یانەکانی ئینتەرمیلان و ناپۆلی کاریگەری لەسەر پێگەی یانە زەبەلاحەکەی تۆرینۆ دروست دەکات.

لەڕووبەڕوبونەوەیەکی تردا، یانەی ئەی سی میلان ڕووبەڕوی یانەی سامپدۆریا بووەوە و ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانە مێژووییەکە دوای پێکانی تیۆ هێرناندێز لە خولەکی ٥٥ بەرشداریی بە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی کرد، بەڵام بەشداریکردنی زەبەلاحەکەی سوید کاریگەری لەسەر ئەنجامەکە دروست نەکرد و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

ئەنجامەکانی ئەمشەو (تائێستا):

بۆلۆنیا ١ – ١ فیۆرنتینا

ئاتالانتا ٥ – ٠ پارما

یوڤانتۆس ٤ – ٠ کالیاری

میلان ٠ – ٠ سامپدۆریا

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان