ماڵداری
تا ئێستا هێلكه‌ت كوڵاندووهو ئه‌و پارچه لیمۆیهت تێنه‌كردووه؟ كارێكی نادرووسته!

خێزان
كاتێك هێلكه ده‌كوڵێنین خه‌ممان ئه‌وه‌یه كه توێكڵه‌كه‌ی به‌باشی لێنه‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌و كاره ئاسان ده‌بێت گه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م تاكتیكه به‌كار بهێنیت.
له كاتی كوڵاندنی هێلكه‌دا یه‌ك پارچه‌ی بچوك لیمۆ بكه‌ره ناو ئاوه‌كه‌وه، ئیدی پاش ئه‌وه زۆر به ئاسانی و جوانی توێكڵه‌كه‌ی لێده‌بێته‌وه.
گه‌ر هه‌ر لیمۆشت له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ده‌توانیت كهوچكهچایهك سۆده‌ی تێبكه‌یت و هه‌مان ڕۆڵ ده‌بینێت.
ماڵداری
قەیسی وشک و هەنگوین تێکەڵبکە و گیراوەیەکی بۆ مووی روخسارت لێ درووستبکە، زۆر کاریگەرە

خێزان
به‌شێك له خانمان كێشه‌ی بونی موویان هه‌یه له ده‌وروبه‌ری لێویان كه وه‌ك سمێڵێكی ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر بۆ لابردنی مووه‌كه به‌كارده‌هێندرێت.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ لابردن و نه‌هێشتنی ئه‌و مووه گیراوه سروشتیه‌كانه كه چه‌ند جۆرێكیی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌كێكه له باشترین و گونجاوترین گیراوه‌كان.
پێداویستیەکان:
-نیو كوپ قه‌یسی وشك
-کەوچکەچایەک هەنگووین
قەیسیە وشکەکە جوان بیشێله تا ده‌بێته هه‌ویرێك، دواتر ههنگوینەکەی تێبكه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ویره‌كه‌دا جوان تێكی وه‌ربده بیده له‌و شوێنه‌ی ڕوخسارت كه ده‌ته‌وێت مووه‌كه‌ی نه‌مێنێت و بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 خولهك پێوه‌ی به‌جێ بهێڵه، پاشانیش به ده‌سته‌كانت بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌كێك بڵاوی بكه‌ره‌وه و دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆره‌وه.
ماڵداری
بۆ کابانەکان: گەر هێلکەت لێبڕا دەتوانیت مۆز بەکاربهێنیت و هەمان تامی هەیە

خێزان
كاتێك ده‌ته‌وێت كێك یان كولینچه یان هه‌ر كارێكی دیكه‌ی هه‌ویركاری دروستبكه‌یت و له‌ناكاو پێی ده‌زانیت كه هێلكه‌ت نه‌ماوه، ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای ئێمه ئاسانه.
ده‌توانیت له جیاتی هێلكه مۆز به‌كار بهێنیت و دڵنیاش به له‌وه‌ی كه تامی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ناگۆڕێت و هه‌ر هه‌مان شێواز ده‌بێت گه‌ر خۆشتریش نه‌بێت.
بۆ قهبارهكهش له جیاتی هه‌ر یه‌ك هێلكه‌یه‌ك كه ده‌ته‌وێت بیكهته ناو كاره ههویریهكهتهوه، نیو مۆز وردبكه و بیكه‌ره ناوی.
ماڵداری
٤ ڕێگای ئاسان و کاریگەر بۆ ئەوەی قژت والێبکەیت وەک شوشە ڕەونەق بداتەوە

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند گیراوە و ڕێنماییەکی جوانکارییە بۆ قژت کە بۆ خانمان زۆر بەسوودە:
-بۆدرەی منداڵ لەگەڵ سۆدی نان تێکەڵبکە و بیدە لە قژت و پێی دابهێنە، دواتر قژت بشۆرەوە، قژەکە جوان و ڕەونەقدار دەکات.
-مایۆنیز بدە لەقژت و نیو کاتژمێر پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر بیشۆرەوە و قژەت زۆر ڕەونەقدار دەکات.
-سەرەتا قژت بە بیرەیەک بشۆرە و دواتر بە ئاو و شامپۆی ئاسایی، قژت زۆر جوان و ڕەونەقدار دەکات.
-کەمێک کۆندیشنەری قژ بکەرە ئاوەوە و دواتر بیکەرە قتویەکەوە و لەکاتی پێویست کەمێک بەسەر قژتدا بپرژێنە، قژەکەت زۆر ڕەونەقدار دەکات.