ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11/1/2020 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- ره‌زامه‌ندى وه‌رگیرا، كه‌ یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى ئاڵتون كۆپرى لە خولی پلەیەکی کوردستان له‌ یاریگه‌ى یانه‌ى باباگوڕگوڕ له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت.

2- داوا له‌ لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى (V.D) و نوێنه‌رى یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌كه‌ین، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتییه‌كه‌مان رۆژى شه‌ممه‌ 18/1/2020 له‌ كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.

3- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ كاتى پێشكه‌شكردنى هه‌ر سكاڵایه‌ك یان په‌ڵپه‌ێك و روونكردنه‌وه‌یه‌ك، ته‌نیا له‌ كاتى په‌سند كردنى له‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێیه‌جێ كردن و كارى پێده‌كرێت.

4- خولى نایابى لاوانى كوردستان له‌ رۆژى هه‌ینى 24/1/2020 ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

5- بۆ له‌مه‌ودوا سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خولى نایاب و پله‌یه‌ك و نایابى لاوانى كوردستان، له‌ كاتژمێر 2:30 ـى ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

6- یارییه‌كانى گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 15/1/2020 ئه‌نجام ده‌درێت.

7- یارییه‌كانى گه‌ڕى دوازده‌یه‌مى خولى نایابى كوردستان، له‌ رۆژانى پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینى به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت:

پێنجشه‌ممه‌ 16/1/2020

هه‌ندرێن × دهۆك
زاخۆ × برایه‌تى
ده‌ربه‌ندیخان × زێره‌ڤانى
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر × پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى

هه‌ینى 17/1/2020

هه‌ولێر × نه‌ورۆز
سۆران × سیروانى نوێ

8- له‌ یارى نێوان سه‌یدسادق و ئاڵتون كۆپرى له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ هۆى رووداو و كێشه‌ و گرفته‌كانى یارییه‌كه‌ بڕیاردرا به‌:

• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى سه‌یدسادق به‌ بڕى 150,000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى به‌كارهێنانى یارى ئاگرین و هه‌ڵدانى بۆ نێو یاریگه‌.

• راگرتنى یاریزانى یانه‌ى سه‌یدسادق (به‌ڕێز حه‌سه‌ن) ژماره‌ 28 بۆ دوو یارى.

• غه‌رامه‌كردنى یاریزانى ناوبراو به‌ بڕى 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

• بانگهێشت كردنى یاریزانى ناوبراو به‌ ئاماده‌بوونى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتییه‌كه‌مان، له‌ رۆژى شه‌ممه‌ 18/1/2020 له‌ كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى.

9- له‌ یارى نێوان كۆیه‌ و چه‌مچه‌ماڵ له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ هۆى ته‌قه‌ كردن له‌ لایه‌ن هانده‌رێكى یانه‌ى كۆیه‌ و، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى یارى ئاگرین له‌ لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى كۆیه‌ن بڕیاردرا به‌:

• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى كۆیه‌ به‌ بڕى 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

• ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى كۆیه‌، له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ یارییه‌كانیان ده‌گواسترێته‌وه‌ یاریگه‌ى یانه‌ى به‌رامبه‌ر.

10- ئاگادارى یانه‌ى زێره‌ڤانى ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ یارییه‌كانى داهاتوویان له‌ سەرجەم تیپەکانیان، لە كه‌ش و هه‌واى ناله‌بار، رۆژێك پێش یارى یاریگه‌ى یه‌ده‌گ دابین بكه‌ن.

11- به‌ هۆى نه‌شیاوى یاریگه‌ى (شاهۆ حه‌مه‌ فه‌ره‌ج) كه‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، به‌ نه‌بوونى ژوورى جلگۆڕینى یاریزانانى تیپى میوان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان، بڕیاردرا به‌ گواستنه‌وه‌ى یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بۆ یاریگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، تا ئاماده‌كردن و دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى یاریگه‌ى شاهۆ حه‌مه‌ فه‌ره‌ج.

12- له‌ یارى نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و رزگارى له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ هۆى په‌لاماردانى یاریده‌ده‌رى ناوبژیوان له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ هانده‌ره‌كانى یانه‌ى رزگارى، بڕیاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى رزگارى به‌ بڕى 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

13- لە یاری نێوان زێرەڤانی و هەولێر لە خولی نایابی کوردستان، بە هۆی دەرکردنی لە یارییەکە، بڕیاردرا بە غەرامەکردنی راهێنەرانی گۆڵپارێزانی یانەی هەولێر (دیدار حامد) بە بڕی 250,000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، پێویستە پێش یاری داهاتوو بڕی غەرامەکە رادەستی ژمێریاری یەکێتییەکەمان بکرێت.

14- له‌ به‌رده‌وامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رووداوه‌كانى یارى نێوان (جیهان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى) له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 دواى گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى جیهان بڕیاردرا به‌:

• دابه‌زاندنى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان بۆ ریزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان.

• راگرتنى ته‌واوى ستافى هونه‌رى و سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له‌ رێكه‌وتى 11/1/2020 تا 11/1/2021 به‌شدارى پێنه‌كردنیان له‌ ته‌واوى چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان.

• راگرتنى سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان، كه‌ ناویان له‌ لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) نووسراوه‌ بۆ وه‌رزى 2018/2019، بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له‌ رێكه‌وتى 11/1/2020 تا 11/1/2021.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان