ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

جەنگاوەرێکی تیمی ماکگریگۆر وردەکاری پێکدادانی نێوانی و خابیب ئاشکرا دەکات

خەڵک سپۆرت

جەنگاوەرێکی تیمی کۆنۆر ماکگریگۆر وردەکاری ئەو پێکدادانە ئاشکرا دەکات، کە لەکۆتایی ڕووبەڕوبونەوەی نێوان خابیب نورماگۆمۆدۆڤی ڕوسی وکۆنۆری ئێرلەندی ڕوویدا.

دیلۆن دانیس جەنگاوەری ئەمریکی ئەندامی تیمی ماکگریگۆر لەچاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “MMA Junkie” ڕاگەیاندووە :” نور محەمەد هیچ لێدانێکی بەر من نەکەوت، هەڵسوکەوتەکانی پێکەنیناوی بوون، بەسەر پەرژینی حەلەبەدا هەڵگەڕا و خۆی فڕێدا بەرەو ڕووی ئێمە، دەست و پێیەکانی کردبووەوە نەمدەزانی بەتەمایە چۆن لێدانم ئاڕاستە بکات، بەدەستی یان پێیەکانی؟ منیش ئامادەکاریم کرد و بە دەستی ڕاست لێدانێکم ئاراستەکرد، بەبیرم دێت بەهۆی لێدانەکەوە بەرەوپێش پەڕاندم، دواتر لێدانێکم لەژێرەوە ئاڕاستەکرد لەجۆری ئەپەرکەت”.

هەروەها دەڵێت :” دۆخێکی سەیربوو هەمووان تێکەڵببوون، گێژاوی ڕاستەقینە بوو، هەمووان شەڕیان بوو وو پیاوانی پۆلیسیش چواردەوریان دابووین، بەڵام دڵنیابن حەبیب پەنجەی بەر من نەکەوت، لەو کاتەدا چەند لێدانێکی باشم ئاڕاستەکرد، ویستی لەدەستم ڕابکات، منیش سەریم گرت وئەپەرکەتم لێدا، لێدانەکانم زۆر خێرابوون”.

حەبیب نور محەمەدی ڕوسی ناسراو بە “جەنگاوەرە موسوڵمانەکە” کێبڕکێی پشتوێنی پاڵەوانی جیهانی لە کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵەوانی ئێرلەندی بردەوە و ڕکابەرەکەی ناچارکرد خۆبەدەستەوە بدات، بەهۆی ئەنجامەکەوە تیمی ماکگریگۆر لەلایەن خۆیانەوە لەدەرەوەی حەلەبە سوکایەتیان بە حەبیب نور محەمەد کرد و ئەویش لەدەرەوە ڕووبەڕویان بووەوە.

لەئێستادا ئەندامانی تیمی ماکگریگۆر ئەم جۆرە لێدوانانە دەدەن بۆ ئەوەی “خابیب” ناچاری یاریی “ڕیماچ” بکەن، بەڵام ناودارە ڕوسیەکە کە هەڵگری پشتوێنی پاڵەوانە هیچ وەڵامێکی فەرمی نەبووە بۆیان.

ریکلام

جیهانی

درێسەکەی مایکڵ جۆردان بە 320 هەزار دۆلار فرۆشرا

خەڵک – وەرزش

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە ناوەندی مەزادی (بێڤەرلی هیڵز) درێسە تایبەتەکەی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکایی مایکڵ جۆردان، بە 320 هەزار دۆلار فرۆشراو بوو بە گرانترین پارچەی یادگاریی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو مەزادەکە تۆمارکرا.

 

خانەی مەزادی گۆلێن لە (بێڤەرلی هیڵز)، ڕایگەیاندووە؛ فرۆشتنەکە ڕیکۆردێکی جیهانی بۆ مەزادکردنی درێسەکەی جۆردان تۆمارکرد، کە تەمەنی بۆ ساڵی 1984دەگەڕێتەوە.

 

ئەو خانەی مەزادە زیاتر لە 500 پارچە یادگاری دەگمەنی تێدایە، هەر لەوچوارچێوەیەدا درێسێکی باسکەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا فرۆشرا، کە نرخەکەی 192 هەزار دۆلار بوو.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دوای 15 ساڵ وازهێنانی لە بۆکسێن، تایسۆن بەرامبەر جۆنز یەکسان بوو

خەڵک – وەرزش

مایک تایسۆنی ئەمریکایی، پاڵەوانی کێشی قورس، کە 15 ساڵە دەستبەرداریی یاریی بۆکسێن بووە، لە رووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ رۆی جۆنز، نیشاندا کە هێشتا هێزێکی زۆری هەیە کاتێک پاش چاوەڕوانیەکی زۆر گەڕایەوە بۆ ناو گۆڕەپانی بۆکسێن و لە نمایشێکی ڕکابەریدا بەرامبەر ڕۆی جۆنزی ڕکابەری وەستایەوە و بە پێچەوانەی پێشبینییەکان یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتایی هات .

شەوی ڕابردوو لە کۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، یارییەکی خێرخوازی لە نێوان تایسۆن و جۆنز بەڕێوە چوو، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی کۆمەک بوو بۆ هەژاران، و یارییەکە لە هەشت خولدا خۆی بینییەوە، کە سەرەنجام بە یاکسان بوون کۆتایی هات.

دوای یارییەکە تایسۆنی 54 ساڵ وتی ” دڵخۆشم بەم نمایشەو بەردەوامبوونم لەم چالاکییە وەرزشیانەدا، ئەمڕۆ هەستم بەوەکرد کە هێشتا هێزو تواناکەی جارانم هەر ماوە”.

دوا یاریی پیشەیی تایسۆن 15 ساڵ لەمەوبەر بوو، کە تێیدا بە کێڤن ماکبرایدی ئیرلەندی دۆڕا، بەڵام لە کۆتایی یاریەکەدا تایسۆن کۆنترۆڵی جۆنزی 51 ساڵی کردبوو .

تایسۆن وتیشی”ئەمە زیاتر لە یارییەکە، ئێمە گرنگی بە کارە مرۆییەکان دەدەین و یارمەتی خەڵک دەدەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای 150 خولەک وەرزشکردن دەکات

خەڵک – وەرزش

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوا لە گەنجاون و تازە پێگەیشتووان دەکات لە هەفتەیەکدا لایەنی کەم 150 خولەک چالاکی وەرزشی بۆ باشی جەستەیان ئەنجام بدەن.

لە یەکەم ڕێنماییدا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بۆ یەکەمجار رێکخراوی تەندروستی جییانی داوا لە تازە پیگەیشتووان دەکات بە لایەنی کەمەوە لەهەفتەیەکدا 150 خولەک لە کاتیان تەرخان بکەن بۆ چالاکی جەستەیی، کە بۆ تەندروستی دەروونی و پاراستنی یادگەو بەهێزی بەرگرییان لە سەروەختی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گرنگ و پڕ بایەخە.

 

ڕێکخراوەکە پێشنیاری ئەوەی کردووە، کە منداڵان و نەوجەوانان بە ڕێژەی یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا وەرزش بکەن و کات لەبەردەم شاشەی تەلەڤزیۆنەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا کەم بکەنەوە .

 

لە ئێستادا رێکخراوەکە کەمپەینی “هەموو جووڵەیەک گرنگە” ی دەستپێکردووە و دەڵێت، بۆ ئەوەی بەر لە نەخۆشی بگرن و تەمەنیان زیاتر بێت پێویستە خەڵکی لەهەموو تەمەنێک قەرەبووی چالاکییە جەستەییە ناچالاکەکەیان بکەنەوە .

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە بەتەمەنەکاندا لە چوار کەس، یەک کەس و لە پێنج هەرزەکاریش چوار یان بە پێی پێویست چالاکی جەستەیی ئەنجام نادەن، کە بریتین لە ڕۆیشتن بە پێی و پاسکیل سواری.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکە، زیادبوونی چالاکی جەستەیی نەک تەنیا یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 و شێرپەنجە، بەڵکو نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و یادەوەری باشتر دەکات و مرۆڤ لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان