تەندروستی
٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:
-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.
-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە
-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.
-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.
-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە
-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.
-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.
تەندروستی
٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان
دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.
-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.
-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.
-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.
-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.
– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.
-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.
تەندروستی
٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان
خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕهتبكهیتهوه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له سوده‌كانی:
– یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
– یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
– تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
– بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.
تەندروستی
چی لەسەر غوودە دەزانیت؟ لێرە هەموو شتێک ڕونکراوەتەوە

خێزان
غوددە ئه‌و ئه‌ندامه گرنگه‌ی جه‌سته‌یه که شێوه‌یه‌کی په‌پوله‌یی هه‌یه‌و ده‌که‌وێته به‌شی پێشه‌وه‌ی مله‌وه له‌پێش بۆری هه‌ناسه‌وه، زۆرێکمان کێشەی غوددەمان هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی شارەزاییمان لەسەری نییە پێی نازانین، لەم بابەتەدا بە ئاڵگی غوودە ئاشنا بە.
غودده له‌ڕێی هۆرمۆنه‌کانی (TRIJODTHYRONIN(T3و (THYROXIN(T4و CALCITONIN کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تێکڕای جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، بەڵام غوده بۆ دروستکردنی ئه‌و هۆرمۆنانه پێویستی به‌ماده‌ی یۆد هه‌یه که له‌ڕێی خۆڕاکی پڕ یۆده‌وه پێیده‌گات.
خواردنی ماسی‌و گیانله‌به‌ره ئاویه‌کان به‌گشتی رێژه‌یه‌کی باش له‌یۆدمان پێده‌به‌خشێت، خواردنی ١-٢ جار ماسی له‌هه‌فته‌یه‌کدا سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی یۆده. هه‌روه‌ها سپێناغ‌و شیر‌و به‌روبومه‌کانی رژه‌یه‌کی که‌م یۆدیان تێدایه.
که‌می ماده‌ی یۆد له‌جه‌سته‌دا ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشکه‌وتنی غوده‌و ههڵئاوسانیو دروستبونی گرێ‌و لوو تێیداو تێکچونی ئاستی هۆرمۆنه‌کانی، هه‌ربۆیه له‌زۆرینه‌ی وڵاته رۆژئاواییه‌کان رێنمایی ده‌درێت بهدروستکردنو به‌بازاڕکردنی خوێی چێشتی پڕ یۆد بۆ پڕکردنه‌وه‌ی به‌شێکی پێداویستی به‌کارهێنه‌ران به‌ماده‌ی یۆد.
به‌هۆی بونی ماده‌ی Zyanid له‌جگه‌ره‌دا، که رێگری له‌وه‌رگرتنی یۆد له‌لایه‌ن غوده‌وه ده‌کات، جگه‌ره‌کێشان زیانی زۆر به‌غوده ده‌گه‌یه‌نێت، کارابونی غوده‌و توانای دروستکردنی هۆرمۆنهکانیو له‌کاتی پێویستدا، رژاندنی ئه‌و هۆرمۆنانه بۆ ناو خوێن له‌ڕێی هۆرمۆنی THS که له‌به‌شێکی خواره‌وه‌ی مێشک‌دا (HYPOPHYSE) دروستده‌کرێت، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌رکه‌کانی غودده
له‌پاڵ دروستکردنی سێ هۆرمۆنی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌پێکراودا به‌شداری له‌نه‌شونمای ئێسک‌و مێشک‌و ده‌مارو ماسولکه، به‌شداری له‌سوڕی گۆڕینی خۆراک بۆ وزه‌و له‌و رێیه‌وه پێدانی گه‌رمی به لهشو هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی رێژه‌ی چهوریو کاربۆهیدرات له‌خوێندا، به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن‌و لێدانی دڵ، راگرتنی هاوسه‌نگی راده‌ی کالیسۆمو فۆسفات له‌نێوان خوێن‌و ئێسکدا، کاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاکبونی ریخۆڵه هه‌ندێک لهئهرکو کاریگه‌ریه‌کانی غوده‌ن له‌سه‌ر جه‌سته له‌ڕێی ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی دروستیده‌کات.
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دوچاری غودده ده‌بن و توانای کارکردنی سنوردار ده‌که‌ن زۆر‌و هه‌مه‌جۆرن، لێره‌دا تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر دوو جۆری سه‌ره‌کی له‌و نه‌خۆشیانه، که بهرزکارکردن (HYPERTHYREOSE)و نزم کارکردنی غوده (HYPOTHYREOSE) ناسراون.
به‌رز کارکردن‌و نیشانه‌و گرفته‌کانی
گهورهبونو هه‌ڵئاوسانی به‌رچاوی مل‌و غوده، خێرا لێدانی دڵ، دابه‌زینی خۆنه‌ویستی کێش، هه‌ڵه‌شه‌یی‌و توڕهبونو نائارامی، له‌ڕزینی جه‌سته، سکچون، ئاره‌قکردنه‌وه‌ی زۆر، ده‌نگنوسان، تێکچونی ریتمی خه‌وتن، به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، ئازار‌و لاوازی ماسولکه، تێکچونی سوڕی مانگانه‌ی خانمان، نزمبونه‌وه‌ی ئاره‌زوی سێکسکردن، گه‌وره‌بونی گلێنه‌ی چاو و سوربونه‌وه‌ی چاو، هه‌ندێکجار بینی دوو وێنه‌یی دیمه‌نه‌کان…هتد.
نزم کارکردن (هێواشو لاواز)و نیشانه‌کانی
هه‌میشه هه‌ستکردن به‌سه‌رمابون، هه‌میشه ماندویی، خهمۆکیو دابڕان له‌کۆمه‌ڵگه، زیادبونی کێش‌و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری له‌له‌شدا، زیادبونی پێداویستی به‌خه‌وتن، بیرکۆڵی، ئاوسانی قاچ‌و قۆڵ‌و ده‌موچاو به‌هۆی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمفه‌کانه‌وه، لاوازی نینۆک‌و قژ، قژڕوتانه‌وه، دهنگنوسانو خاوبونه‌وه‌ی قسهکردنو ده‌نگ گڕی، هه‌میشه قه‌بزبون، هه‌ندێکجار هه‌ڵئاوسانی غودده، کۆبونه‌وه‌ی ئاوی لیمفه‌کان له‌ناو پێڵوی چاودا، تێکچونی سوڕی مانگانه‌ی خانمان، لاوازبون‌و که‌مبونه‌وه‌ی خواستی سێکسی، پیاوان هه‌ندێکجار توشی نه‌زۆکی ده‌بن، خاوبونه‌وه‌ی لێدانی دڵ، نزمبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن‌و هه‌ندێکجار به‌رزبونه‌وه‌ی، لاوازبونی ماسولکه‌ی دڵ، کۆبونه‌وه‌ی ئاو له‌ناو په‌رده‌ی دڵدا.
تێبینی..مه‌رج نیه ته‌واوی نیشانه‌کان له‌که‌سێدا به‌دی بکرێن.
به‌وپێیه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی غودده زۆر به‌ربڵاون، له‌جێی خۆیدایه له‌چوارچێوه‌ی پشکنینی ساڵانه‌دا غودده فه‌رامۆش نهکرێتو پشکنینی ده‌ست لێدان‌و سۆناری بۆ بکرێت‌و ئه‌و جۆره نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن.
ئامادەکردنی: زانا ئەحمەد قادر
پسپۆڕ لە بواری چارەسەری فیزیکی و وەرزشی