ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سكرتێری حزبی شیوعی عیراق بۆ (خەڵك): خۆپیشاندانەكان بوونە ڕاپەڕین

خەڵًك- ئیدریس جەبار
سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراقی پێیوایە خۆپیشاندانەكان بوونە ڕاپەڕین و هەروا بە ئاسانی كۆتاییان نایەت، ڕەتیشیدەكاتەوە بە پاشەكشەكردنی لایەنێك یان چەند لایەنێكی سیاسی لەنێو خۆپیشاندەران، تەوژمەكانی ناڕەزایی دابمركێن و كۆتاییان بێت.

ڕائید فەهمی، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “خۆپیشاندانەكان لەئێستادا بونەتە ڕاپەڕین، ئەم ڕاپەڕینەش توێژێكی بەرفراوانی گەلی بەلای خۆیدا پەلكێش كردووە بۆ پشتیوانی لە داواكارییەكانی، لەو پێناوەشدا سەدان كەس شەهید بوون و هەزارانی تر برینداربوون و ڕووبەڕووی چەندان جۆری پێشێلكاری بووەوە، بۆیە بە پاشەكشەكردنی لایەنێكی سیاسی كۆتایی نایەت”.

بە وتەی ڕائید فەهمی، “كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان كاری دەستەبژێرێكی دیاریكراو نییە، كە هەڵگری بیروبڕوای ئایدۆلۆژی بێت، درێژەدان بەو خۆپیشاندانە لەلایەن ئەو لاوانەوەیە، كە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵاندایە و گوزارشت لە ئازار و نەهامەتییەكان و ڕەتكردنەوەی ئەم واقعە دەكەن، كە سوكایەتییان پێدەكات، بۆیە دەكرێت بڵێین فاكتەرەكانی قوڵبوونەتەوە لەنێو كۆمەڵگەدا، بۆیە هەروا بەئاسانی ناكرێت لەڕێی سەركوتكردن و زیادكردنی گوشارەكان كۆتایی پێ بهێنرێت، بۆنمونە لەمڕۆدا خێمەكانیان دەسووتێنرێت، لە ڕۆژی دواییدا خێمەی نوێ‌ هەڵدەدەن، كەسێكیان شەهید دەبێت، دەیانی تر و سەدانی تر جێگەی دەگرنەوە”.

بە بۆچوونی سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراقی، “دەكرێت پێشبینی بكرێت، ئەم بزاوتنەی ئێستا هەرچەندە گوشارەكانی لەسەر توند بكرێت و ڕووبەڕووی سەركوتكاری ببێتەوە، چاوقایمتر دەبێت و هەنگاوە بەرەو ئەو گۆڕانكارییە هەڵدەنێت، كە چاوەڕوان دەكرێت”.

ڕئید فەهمی دەڵێت: “خۆپیشاندانەكان، جێ‌ پەنجەی خۆیان بەسەر ڕەوشی ئێستاوە بەجێهێشتووە و زەمینەسازییان بۆ گۆڕانكاری ڕەخساندووە، مانەوەی ڕەوشەكەش بەمشێوەی ئێستا، كە هەندێك لایەن گرەو لەسەر ماندووبوون و دامركادنەوەی دەكەن، بەرەنجامی ئەرێنی بەدەستەوەنادات و چەقبەستنێكی سیاسی بێهودە دێنێتەئارا”.

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی 2019، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراقییان گرتۆتەوە و تێیاندا خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و بنبڕكردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی هەلی كار و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكانیان كرد، دواتر داواكارییەكان گەیشتنە ئاستی ڕووخاندنی حكومەت و وازهێنانی توێژی سیاسی دوای 2003 ، بەهۆی پێكداهەڵپژانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانیش، تائێستا زیاتر لە 600 كەس كوژراون و نزیكەی 25 هەزار كەسی تریش برینداربوون.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان