ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نوێنەرێك: بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق توركیاش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەێنێت، بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق توركیاش دەگرێتەوە.

ڕۆژی 5ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارێكی بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق دەركرد، بەپێی بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، چونكە سەر بە عیراقە و ئەمەش لە دەستوردا چەسپاوە.

لەوبارەیەوە، ئەڵماس فازڵ ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فڕاكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” ئەو بڕیارە تا ئێستا نەكراوە بە یاسا، بۆیە پێویستە حكومەت ئەو بڕیارە بكات بە یاسا، لە ڕاستیدا ئەگەر بێتو بڕیارێك هەبێت بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان كە ئەوان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكدا هاتوون بۆ لەناوبردنی داعش ئەوە كات كارەكانیان تەواو بووە و پێوستە لەو چوارچێوەیەدا بڕیار بدرێت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فڕاكسیۆنی یەكێتی ڕوونیشیكردەوە:”ئەگەر باس لە دەركردنی هێزی بیانی بكەین، بڕیارەكە هەموو وڵاتەكان دەگرێتەوە، بە ئەمریكا و ئێران و توركیاشەوە، بڕیارەكەش بۆ كەمكردنەوەی ئەو گوشارە گەورانەیە كە لەسەر عیراق هەیە، كە لە بنەڕەتدا ململانێیەكی گەوەری نێودەوڵەتی لە عیراق هەیە، بەداخەوە عیراق بووەتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان بە تایبەت ململانێی سیاسی كە سەروەری خاكی پێشێل دەكرێت، بۆیە بڕیاری دەكردنی هێزی بیانی توركیاش دەگرێتەوە”.

ك.ج

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان