ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

زیاتر لە 30 كۆمپانیای فڕۆكەوانی گەشتەكانیان بۆ چین ڕاگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ زاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەدۆزسینەوەی هیچ چارەسەرێك بۆی تا ئێستا، چەندین كۆمپانیای فڕۆكەوانی وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی گەشتەكانیان بۆ چین ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوە تەندروستییەكان، تا ئێستا 14 هەزار و 500 كەس لەسەر ئاستی جیهان تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بەهۆیەوە 304 كەس لە چین و كەسێكیش لە فلیپین گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لە ئەمریكا 7 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بڕیاریدا بە ڕاگەیاندنی باری لەناكاوی جیهانی و جەختیشی كردەوە، كە ئەو باری لەناكاوە نابێتە هۆی سەپاندنی كۆتوبەند لەسەر بازرگانی و گەشتیاری لەسەر ئاستی هەموو جیهان.

هاوكات هەر ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی بۆ وڵاتی چین دەركرد و بڕیارەكەش بۆ ماوەی یەك مانگ كاری پێ‌ دەكرێت و جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو بڕیارە بە مەبەستی ڕێگرییە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

دوێنێ‌-ش وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤایرۆسەكە ڕاگەیاند، كە تێیدا جەخت لە قەدەغە كردنی هاتنە ناوەوەی گەشتیارانی بیانی هاتوو لە چین-ەوە بۆ هەرێم كردووە و ئەو هاووڵاتییە كوردانەش، كە چوونە ئەو وڵاتە دەبێت بە ڕێكاری پشكنینی تایبەتدا تێبپەڕن لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانی هەرێم.

بۆ خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە، 30 كۆمپانیای فڕۆكەوانی بڕیاریاندا گەشتەكانی هاتن و چوون بۆ چین ڕابگرن، كە ئەمانەن:
– هێڵی ئاسمانی كەنەدا
– هێڵی ئاسمانی فەڕەنسا
– هێڵی ئاسمانی هند
– هێڵی ئاسمانی نیوزلەندا
– هێڵی ئاسمانی سیئۆل كۆریا
– هێڵی ئاسمانی تەنزانیا
– هێڵی ئاسمانی ئەمریكا
– هێڵی ئاسمانی بەریتانیا
– هێڵی ئاسمانی دەلتا ئەمریكا
– هێڵی ئاسمانی میسر
– هێڵی ئاسمانی ئەسیبیا
– هێڵی ئاسمانی ئیمارات
– هێڵی ئاسمانی فنلەندا
– هێڵی ئاسمانی هاینانی چین
– هێڵی ئاسمانی كینیا
– هێڵی ئاسمانی لیۆن ئەندەنوسیا
– هێڵی ئاسمانی لۆت پۆڵەندا
– هێڵی ئاسمانی لوفسانسا- ئەڵمانیا
– هێڵی ئاسمانی فلیپین
– هێڵی ئاسمانی كانتاس ئوسترالیا
– هێڵی ئاسمانی قەتەر
– هێڵی ئاسمانی مەغریب
– سەرجەم كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ڕوسیا
– هێڵی ئاسمانی ڕواندا
– هێڵی ئاسمانی ساس ئەسكەندەنافیا
– هێڵی ئاسمانی سكۆت سەنگافورە
– هێڵی ئاسمانی شەنگەهای چین
– هێڵی ئاسمانی سەنگافورە
– هێڵی ئاسمانی توركیا
– هێڵی ئاسمانی توركمانستان
– هێڵی ئاسمانی یونایتد ئەمریكا
– هێڵی ئاسمانی UPS بۆ گواستنەوەی كەلوپەل
– هێڵی ئاسمانی ڤیتجێت-ی ڤێتنام
– هێڵی ئاسمانی ڤێتنام
– هێڵی ئاسمانی ڤێرجین ئەتڵەنتیك
– هێڵی ئاسمانی سعودیە
– هێڵی ئاسمانی عومان

جیهان

گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی ترەمپ دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێش باڵەخانەی كۆنگرێس لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێكساس دەستیپێكرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكاییەكە، بەشداربووانی گردبوونەوەكە چەكیان پێیە لە جۆری دەمانچە و بۆمب و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییە ئەمنییەكان لە ویلایەتی تێكساس بۆ بەرەوڕوبوونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان.

رۆژی هەینی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی هۆشداری دا لە ئەگەری بوونی بۆمب لەنێو خۆپیشاندەرانی دژی دانانی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی چوار شەممە.

بەپێی بڵاوكراوەی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف بی ئای كە تۆڕی دەنگۆباسی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردووەتەوە، مەترسیەكی گەورە لەسەر پیاوانی ئاسایش و رەوشی گشتی هەیە لە حاڵی بەركارهێنانی بۆمب لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە كاتی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە 20ی ئەم مانگەدا.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی دیكەی ئێف بی ئای كە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، خۆپیشاندەران پلانیان داناوە بۆ گردبوونەوەی چەكداری لە نزیك نوسینگەكانی كۆنگرێس لە سەرانسەری ئەمریكا لە 17ی كانوونی دووهەم.

لە ئەمریكا رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بە تایبەت لە واشنتن بە هەزاران ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە.

هاوكات شەوی رابردوو چەكدارێكی لایەنگری دۆناڵد ترەمپ كە دەمانچەی پێبووە لە كاتی هەوڵی تێپەڕاندنی خاڵێكی پشكنینی كۆنگرێس دەستگیركرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران مووشەكێكی ئاڕاستەی نزیك هێزە ئەمریكاییەكان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ئاشكرایكرد مووشەكێكی ئێرانی لە زەریای هیندی لە دووری 100 میل لە فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز كەوتووەخوارەوە.

كاربەدەستانی ئەمریكایی رونیانكردەوە كە مووشەكە ئێرانییەكە بە لای كەمەوە 20 میل لە دووری كەشتییەكی بازرگانی كەوتووەتەخوارەوە، بەڵام وردەكاری دیكەیان ئاشكرانەكردووە.

فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز نزیكەی 100 میل لە دووری شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكە ئێرانییەكە بووە كە لە جۆری بالیستی بووە.

كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكە ئێرانییە لە نزیك فڕۆكەهەڵگرە ئەمریكاییەكە، هاوكاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی ئێرانە لە ناوچەی بیابانی ئێران لە نێوەڕاستی وڵات.

ئەم رووداوە هاوكاتی توندكردنەوەی فشارەكانی ئەمریكایە لەسەر ئێران و زیادبوونی مەترسی بەریەككەوتنی هەردوو وڵات بەتایبەت لە رۆژەكانی كۆتایی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە نزیكی كۆنگرێس چەكدارێك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی ئەمریكا لەنزیك گۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا چەكدارێكی دەستگیركرد.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكایی ئاشكرایكرد هێزەكانی پۆلیس پیاوێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی كۆنگرێس ببڕێت.

ئاشكراشیكرد ئەو كەسە چەكێكی لە جۆری دەمانچە پێبووە و گومانلێكراو بووە.

چەند رۆژێكە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا هۆشداری داوە بە هێزەكانی پۆلیس كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ جۆ بایدن لە ئەمڕۆ تا چوار شەممە ئەگەری دروستبوونی ناڕەزایەتی و جوڵانەوەی چەكداری هەیە لە سەرانسەری ئەمریكادا بەتایبەت لە پایتەختی ویلایەتەكان بەتایبەتتر واشنتن.

بۆ رێگری لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو لە بە هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتن بڵاوەیانپێكراوە و باری نائاسایی راگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان