ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

هاوسەری کۆبی براینتی ئەفسانە سوپاسی ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

خەڵک سپۆرت

دێربی مەدرید لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدرا و دوو یانە زەبەلاحەکە کۆبی براینتی ئەفسانەیان ڕێزدار کرد.

بەر لەدەستپێکی ڕووبەڕوبونەوەکە، هەردوو یانە لەناوەندی یاریگا ڕووبەڕوو ساتێک بۆ گیانی کۆبی براینتی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا وەستان، پاشان دەستیان بەیاریکردن کرد.

لەم بارەیەوە ڤانیسا براینتی هاوسەری کۆبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی: هەڵوێستێکی جوانی تر بۆ کۆبی براینت، سوپاسی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەم.

کۆبی براینتی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا لەتەمەنی ٤١ ساڵیدا و لەگەڵ کچە ١٣ ساڵانەکەی بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گیانیان سپارد، ئەم کارەساتە چاوەڕواننەکراوەش کاردانەوەی سەرجەم میدیا و هاندەران و ناودارانی بواری تۆپی پێی لێکەوتەوە.

چەندین یاریزان لەنمونەی ئەستێرەکانی (ئێن بی ئەی) و یاریزانانی بواری تۆپی پێ هەڵوێستیان نیشاندا و لە خولەکانی (٢٤)، یاخود لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵدا ئاماژەیان بە ژمارە (٢٤) کرد کە گوزارشت لەدرێسە مێژووییەکەی براینتی ئەفسانە دەکات.

ڤانێستا براینت حاڵی حازر لەگەڵ سێ کچی لەژیاندا ماون و لەماوەی ڕابردوودا ئاشکرای کرد، کە لەدوای گیان سپاردنی هاوسەر و کچەکەی بەتەواوی خێزانەکەی توشی ڕوخان هاتووە و پێویستیان بە هەڵوێستی هەمووانە، سوپاسی هەموو ئەوانەشی کرد کە خەمباریان بەرامبەر کارەساتەکە نیشانداوە.

جیهانی

درێسەکەی مایکڵ جۆردان بە 320 هەزار دۆلار فرۆشرا

خەڵک – وەرزش

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە ناوەندی مەزادی (بێڤەرلی هیڵز) درێسە تایبەتەکەی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکایی مایکڵ جۆردان، بە 320 هەزار دۆلار فرۆشراو بوو بە گرانترین پارچەی یادگاریی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو مەزادەکە تۆمارکرا.

 

خانەی مەزادی گۆلێن لە (بێڤەرلی هیڵز)، ڕایگەیاندووە؛ فرۆشتنەکە ڕیکۆردێکی جیهانی بۆ مەزادکردنی درێسەکەی جۆردان تۆمارکرد، کە تەمەنی بۆ ساڵی 1984دەگەڕێتەوە.

 

ئەو خانەی مەزادە زیاتر لە 500 پارچە یادگاری دەگمەنی تێدایە، هەر لەوچوارچێوەیەدا درێسێکی باسکەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا فرۆشرا، کە نرخەکەی 192 هەزار دۆلار بوو.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دوای 15 ساڵ وازهێنانی لە بۆکسێن، تایسۆن بەرامبەر جۆنز یەکسان بوو

خەڵک – وەرزش

مایک تایسۆنی ئەمریکایی، پاڵەوانی کێشی قورس، کە 15 ساڵە دەستبەرداریی یاریی بۆکسێن بووە، لە رووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ رۆی جۆنز، نیشاندا کە هێشتا هێزێکی زۆری هەیە کاتێک پاش چاوەڕوانیەکی زۆر گەڕایەوە بۆ ناو گۆڕەپانی بۆکسێن و لە نمایشێکی ڕکابەریدا بەرامبەر ڕۆی جۆنزی ڕکابەری وەستایەوە و بە پێچەوانەی پێشبینییەکان یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتایی هات .

شەوی ڕابردوو لە کۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، یارییەکی خێرخوازی لە نێوان تایسۆن و جۆنز بەڕێوە چوو، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی کۆمەک بوو بۆ هەژاران، و یارییەکە لە هەشت خولدا خۆی بینییەوە، کە سەرەنجام بە یاکسان بوون کۆتایی هات.

دوای یارییەکە تایسۆنی 54 ساڵ وتی ” دڵخۆشم بەم نمایشەو بەردەوامبوونم لەم چالاکییە وەرزشیانەدا، ئەمڕۆ هەستم بەوەکرد کە هێشتا هێزو تواناکەی جارانم هەر ماوە”.

دوا یاریی پیشەیی تایسۆن 15 ساڵ لەمەوبەر بوو، کە تێیدا بە کێڤن ماکبرایدی ئیرلەندی دۆڕا، بەڵام لە کۆتایی یاریەکەدا تایسۆن کۆنترۆڵی جۆنزی 51 ساڵی کردبوو .

تایسۆن وتیشی”ئەمە زیاتر لە یارییەکە، ئێمە گرنگی بە کارە مرۆییەکان دەدەین و یارمەتی خەڵک دەدەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای 150 خولەک وەرزشکردن دەکات

خەڵک – وەرزش

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوا لە گەنجاون و تازە پێگەیشتووان دەکات لە هەفتەیەکدا لایەنی کەم 150 خولەک چالاکی وەرزشی بۆ باشی جەستەیان ئەنجام بدەن.

لە یەکەم ڕێنماییدا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بۆ یەکەمجار رێکخراوی تەندروستی جییانی داوا لە تازە پیگەیشتووان دەکات بە لایەنی کەمەوە لەهەفتەیەکدا 150 خولەک لە کاتیان تەرخان بکەن بۆ چالاکی جەستەیی، کە بۆ تەندروستی دەروونی و پاراستنی یادگەو بەهێزی بەرگرییان لە سەروەختی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گرنگ و پڕ بایەخە.

 

ڕێکخراوەکە پێشنیاری ئەوەی کردووە، کە منداڵان و نەوجەوانان بە ڕێژەی یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا وەرزش بکەن و کات لەبەردەم شاشەی تەلەڤزیۆنەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا کەم بکەنەوە .

 

لە ئێستادا رێکخراوەکە کەمپەینی “هەموو جووڵەیەک گرنگە” ی دەستپێکردووە و دەڵێت، بۆ ئەوەی بەر لە نەخۆشی بگرن و تەمەنیان زیاتر بێت پێویستە خەڵکی لەهەموو تەمەنێک قەرەبووی چالاکییە جەستەییە ناچالاکەکەیان بکەنەوە .

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە بەتەمەنەکاندا لە چوار کەس، یەک کەس و لە پێنج هەرزەکاریش چوار یان بە پێی پێویست چالاکی جەستەیی ئەنجام نادەن، کە بریتین لە ڕۆیشتن بە پێی و پاسکیل سواری.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکە، زیادبوونی چالاکی جەستەیی نەک تەنیا یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 و شێرپەنجە، بەڵکو نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و یادەوەری باشتر دەکات و مرۆڤ لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان