ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

چیرۆكێكى دوو كاتژمێرى به‌ نێو یاریگه‌ى كامپ نوى یانه‌ى بەرشەلۆنە

به‌رشه‌لۆنه‌ – هه‌رێز جه‌مال

به‌ ماوه‌ى نیو كاتژمێر دوور له‌ میترۆى سه‌ره‌كى فرۆكه‌خانه‌ى ئالبێرت له‌ شارى به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ده‌گه‌یت به‌ یه‌كێك له‌ یاریگا مێژوویه‌كانى جیهان و یانه‌یه‌ك كه‌ ته‌نیا هێنانى ناوه‌كه‌ى موچڕكه‌ به‌ له‌شى مرۆڤ ده‌هێنێت ، یاریگاى ( كامپ نو ) .

زۆر به‌ ده‌گمه‌ن ئه‌گه‌ر له‌و فرۆكه‌خانه‌ گه‌وره‌یه‌ى ئیسپانیا دابه‌زیت و پرسیار له‌ چوون بۆ یاریگه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ بكه‌یت ، خه‌ڵكه‌كه‌ى ئه‌و شاره‌ و ته‌نانه‌ت كارمه‌نده‌كانى ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ به‌ رێزه‌وه‌ ئه‌درێسه‌كه‌ت پێ نه‌به‌خشن .

پاش ئه‌وه‌ى له‌ فرۆكه‌خانه‌ هاتمه‌ ده‌ر راسته‌وخۆ له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ى میترۆى ئه‌و شاره‌، له‌ لای خانمه‌ پلیت بره‌كه‌ى وێستگه‌كه‌ داواى پلیتى چوون بۆ وێستگه‌ى نزیك یاریگه‌ى كامپ نوم كرد چونكه‌ مه‌به‌ستى یه‌كه‌مم له‌و سه‌ردانه‌ى ئیسپانیا بینینى یاریگه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌شه‌ جیاكانى یاریگه‌یه‌ك بوو كه‌ ناسراوه‌ به‌ دۆزه‌خى یانه‌كان .

پاش ئه‌وه‌ى پلیته‌كه‌م وه‌رگرت ئیدى میترۆكه‌ كه‌وته‌ رێگه‌و به‌ بڕینى ٨ وێستگه‌ گه‌یشته‌ وێستگه‌ى كۆبالاك كه‌ پاش دابه‌زین له‌و میترۆیه‌ ته‌نیا به‌ ٥ ده‌قیقه‌ كه‌متر ده‌گه‌یته‌ یاریگه‌ى كامپ نو .

ره‌نگه‌ كامپ نو، له‌و یاریگه‌یانه‌ى جیهان بێت كه‌ كه‌مترین سات ده‌رگاكانى دابخرێت ، ئه‌و رۆژه‌ى من گه‌یشتمه‌ كامپ نو شه‌وى پێشتر به‌رشه‌لۆنه‌ یارى هه‌بوو ، بۆیه‌ ئاسه‌وارى یارییه‌كه‌ى ئه‌و شه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنیان بۆن و به‌رامه‌ى هه‌ر به‌ یاریگه‌وه‌ مابوو .

راسته‌وخۆ له‌ كامپ نو له‌ ده‌رگه‌ى سه‌ره‌كى بچیته‌ ژووره‌وه‌ ، شوشه‌یه‌كى تایبه‌ت دانراوه‌ بۆ برینى پلیت بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى ئه‌و یاریگه‌و بینینى دیمه‌نه‌ جیاوازو مۆزه‌خانه‌و ستۆرى یانه‌كه‌و ته‌نانه‌ت خواردنگه‌كانى .

یانه‌كه‌ به‌ چه‌ندین ( كاته‌گۆرى) جیاواز پلیتى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى هه‌یه‌ پلیته‌كان له‌ ٢٩ یۆرۆ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ١٤٩ یۆرۆ، كه‌ به‌ پێى جۆرى پلیته‌كان و نرخه‌كه‌ى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌چن سه‌یرى یاریگه‌كه‌ ده‌كه‌ن ئۆفه‌ره‌كان ده‌گۆڕێت ، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنه‌ وا بیرى كردۆته‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌ كه‌مترین نرخیش كه‌سى پلیت بڕو سه‌ردانكه‌رو زۆرترین سوومه‌ند ببنینێت ئه‌ویش له‌ دیمه‌نى سه‌یركردنى مۆزه‌خانه‌ چوونه‌ نێو یاریگه‌كه‌وه‌ .

پاش ئه‌وه‌ى پلیته‌كه‌م وه‌رگرت ، راسته‌وخۆ چوومه‌ مۆزه‌خانه‌ى یانه‌كه‌ ، مۆزه‌خانه‌یه‌ك كه‌ له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌رى شوێنێك نه‌ماوه‌ بۆ ته‌ماشاكردنى ئه‌و نازناوانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ده‌ستى هێناوه‌ له‌ ته‌واوى خوله‌كان هه‌ر له‌ ساڵى ١٨٩٢ تاوه‌كو ئێسته‌ ته‌نانه‌ت له‌ به‌شێكى مۆزه‌خانه‌كه‌ش به‌ردى بناغه‌ى یانه‌كه‌ش پارێزراوه‌ .

هه‌ر له‌ مۆزه‌خانه‌ ته‌واوى ئه‌و تۆپه‌ ئاڵتونیانه‌ى یاریزانانى یانه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ریان كردووه‌ به‌ شه‌ش تۆپه‌ ئاڵتونه‌كه‌ى لیۆ مێسیش له‌ نێو شوشه‌ پارێزراوه‌و دانراوه‌ ، گه‌شتیاران و سه‌ردانیكه‌ران ده‌توانن وێنه‌ى یادگارى له‌گه‌ڵ نازناوه‌كان بگرن ، ته‌نانه‌ت جارى وا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نه‌ جمه‌ى دێت ئه‌و مۆزه‌خانانه‌ ده‌بێت چه‌ندین خوله‌ك بوه‌ستیت بۆ وێنه‌گرتێنك.

به‌ده‌ر له‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى داتاشۆوه‌ ته‌واوى ئه‌رشیفى یانه‌كه‌ له‌ هۆڵى جیاواز په‌خش ده‌كرێت به‌ به‌رده‌وامى ، هه‌روه‌ها ستۆرى تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ كه‌ بۆ فرۆشتنى كه‌پولى یانه‌كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ستۆره‌كان له‌ جیهان داده‌نرێت به‌ ته‌واوى پێداویستیه‌ ئۆرجینه‌كاڵ به‌رده‌سته‌ بۆ كریاران و سه‌ردانیكه‌ران ئه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ چه‌ندین خواردنگه‌ كه‌ ٢٤ كاتژمێر به‌رده‌وام هه‌یه‌ .

چوونه‌ ناو كامپ نو له‌ خه‌ونه‌وه‌ بۆ ڕاستى

یاریگه‌ى كامپ نو كه‌ هه‌ڵگرى دروشمى یانه‌كه‌یه‌ ‘Mes Que Un Club’ زیاتر له‌ یانه‌یه‌ك ، ره‌نگه‌ پێش سه‌ردانیكردم باوه‌رم به‌و دروشمه‌ بریقه‌داره‌ زۆر ئاڵۆزتر بووبێت ، به‌ڵام له‌ ساتى پێخستنه‌ نێو ئه‌و یاریگه‌ ته‌واو سه‌د له‌ سه‌د ڕاستی و بەرجەستە بوونی ئه‌و دروشمه‌م بۆ ڕوون بووەوە هەكه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ ئێمه‌ له‌ یارییه‌كى ٩٠ خوله‌كى بچووكى بكه‌ینه‌وه‌، ئاخر ئه‌و یانه‌یه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌شێكى گه‌وره‌ى كردۆته‌ بزنس ، ئه‌وه‌ ته‌نیا خوا ده‌زانێت رۆژانه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ هێنان و سه‌ردانیكردنى گه‌شتیاران چه‌ند پاره‌ ده‌چێته‌ خه‌زێنه‌كه‌یه‌وه‌ ، یانه‌یه‌ك لێوان لێو له‌ نازناو چۆن كار به‌ كه‌رتى گه‌شتیارى وڵاته‌كه‌ ده‌كات .

پاش ئه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌كه‌یته‌وه‌ دواتر ده‌توانیت سه‌ردانى نێو یاریگه‌ بكه‌ى پێشتر هه‌ر له‌ رێگه‌ى پلیته‌كه‌ته‌وه‌ ده‌توتنى بچێته‌ چه‌ندین هۆڵ و ژوورى جیاواز ، شوێنى جلگۆرینى یاریزانان ، ژوورى خۆگه‌رمكردن ، هۆڵى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى و دواتر ده‌روازه‌ى چوونه‌ نێو كامپ نو .

ئه‌و یاریگه‌ى كه‌ ده‌چیته‌ ناوى هه‌ر له‌ راره‌وه‌كه‌ى به‌ گۆرانیه‌ ناوداره‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ پێشوازى ده‌كرێیت ، ئه‌وه‌ى رۆژانێك بووه‌ له‌ شاشه‌كان و وێنه‌كانه‌وه‌ بینیووته‌ ئیتر خه‌ونێكه‌ بۆ راستی و ته‌نانه‌ت تۆ بۆت هه‌یه‌ بچیته‌ شوێنه‌كه‌ى لیۆ مێسى ئه‌گه‌ر یه‌ده‌گ بێت دانیشى و وێنه‌یه‌كى یادگارى به‌ جێ بهێڵیت له‌و شوێنه‌وه‌ى ئێستاى ( كیكى ستین)ى راهێنه‌ر رێنمایى به‌ یاریزانان ده‌كات .

دوا وێستگه‌شت له‌ نێو یاریگه‌ شوێنێك هه‌یه‌ كه‌ چیمه‌ن و بڕاوه‌ى زیاده‌ى یاریگه‌ى له‌ شێوه‌ى قتوى بچووك لێ ده‌فرۆشێت له‌ ١٠ یۆرۆه‌ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ٥٠ یۆرۆ ده‌توانیت وه‌ك یادگارى بیگرێت خۆ ئه‌گه‌ر ئامانجى زیاترو ئالوده‌ بوویه‌ك بووى به‌و یانه‌یه‌ ده‌توانیت تۆوى یانه‌كه‌ بكریت و بیهێنێته‌وه‌ بیچنێت و باخه‌كه‌ت بكه‌ى به‌ یاریگه‌ى كامپ نو .

تێبینى : مه‌ڵێ چۆن چوویت و مه‌یكه‌ به‌ ته‌یاره‌ شته‌كه‌ پشت به‌خوا ببه‌سته‌و هه‌وڵ بده‌ رۆژێك تۆش ده‌توانیت ئه‌وانه‌ى نووسیمه‌ته‌وه‌ به‌ دوو كاتژمێر و ٣٨ ده‌قه‌ى گه‌ران به‌و یاریگه‌ بچيت و ته‌ماشاى بكه‌ى

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان