ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کێبڕکێی کیکی و زێدان… (١٥) یاریی داهاتوو پاڵەوانی ئەم وەرزەی ئیسپانیا دەردەخات

خەڵک سپۆرت

لەچەند هەفتەی داهاتوودا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ململانێی ئێسک شکێن لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا لەنێوانیاندا دروست دەبێت، بەوپێیەی هەردوو یانە لە کۆتایی وەرز و کۆتا تاقیکردنەوەکانی ٢٠١٩/٢٠٢٠ نزیکدەبنەوە.

پاش تێپەڕبوونی ٢٣ هەفتەی خولی ناوخۆی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی شاهانە بەکۆکردنەوەی ٥٢ خاڵ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە، هەروەها یانەی بەرشلۆنەی ڕکابەری بەکۆکردنەوەی ٤٩ خاڵەوە لە پلەی دووەمدایە و یانەکانی تر بە جیاوازییەکی زۆرەوە دەکەونە پلەکانی سێیەم تا کۆتایی.

تا کۆتایی وەرز دوو یانە زەبەلاحەکەی ئیساپانیا ١٥ یاریی تر ئەنجام دەدەن و لەم ڕووبەڕوبونەوانەشدا ڕوخساری پاڵەوان دەردەکەوێت.

بەر لەوەی لەمانگی سێی ٢٠٢٠ کلاسیکۆی گەڕانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت، ڕیاڵ مەدرید دوو ڕووبەروبوونەوە بەرامبەر یانەکانی سێلتا ڤیگۆ لەیاریگای خۆیی و لیڤانتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات، یانەی بەرشلۆنەش دوو یاریی لە کامپ نو بەرامبەر یانەکانی خیتافی و ئیبار ئەنجام دەدات، لە ڕووبەڕوبونەوەی یەکەمدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک براوە بووە.

ئەگەر دوو جەمسەرە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا لەو یارییانەدا سەرکەوتووبن، یاریی کلاسیکۆ یەکلاکەرەوە دەبێت، لەحاڵی بردنەوەی ڕیاڵدا بە جیاوازی شەش خاڵەوە پێشەنگی دەگرێت و لە ئەگەری دۆڕاندنیشدا یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی هەمان ژمارە خاڵ (٥٨ خاڵ) گێچی ململانێکان سفر دەکاتەوە.

لەدوای کلاسیکۆ، زێدان و کوڕانی مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆیان ڕووبەروی (ڕیاڵ بیتیس، سۆسیداد، ئیسپانیۆل، بلباو، گرانادا، لیگانێس) دەبنەوە و لەیاریگای خۆشیاندا بەرامبەر یانەکانی (ئیبار، ڤالێنسیا، مایۆرکا، ئالاڤێس و ڤیاڕیاڵ) یاریی دەکەن.

یانەی بەرشلۆنە لەلایەکی ترەوە لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕوی یانەکانی (ئیبار، سۆسیداد، لیگانێس، بلباو، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئیسپانیۆل، ئۆساسۆنا) دەبێتەوە، لە دەرەوەی یاریگای خۆشیاندا بەرامبەر یانەکانی (مایۆرکا، سڤیلیە، سێلتا ڤیگۆ، ڤیاڕیاڵ، بەلەد وەلید  وئالاڤێس) دەوەستنەوە.

ئەمانەش دەریدەخەن کە ئەگەرەکانی سەرکەوتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهێزترە، بەتایبەت بەهۆی ئەو یارییانەی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئیسپانیۆل و ئۆساسۆنا و سڤیلیە ئەنجامی دەدات.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان