ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە و ناپۆلی یەکسانبوون و بایرن ئەنجامێکی گەورەی بەرامبەر چێڵسی تۆمارکرد

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو دوو یاریی گرنگی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەیاریگاکانی سان پاولۆ و ستامفۆرد برئج ئەنجامدران و بەرشلۆنە و ناپۆلی یەکسانبوونیان تۆمارکرد و بایرن بە سێ گۆڵ چێڵسی کوتا بەزەویدا.

لەیاریگای سان پاولی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەنێو هاندەرانیدا میوانداری بەرشلۆنەی ئیسپانی کرد.

لەتایمی یەکەمدا یانەی خاوەن یاریگا باشتر یارییان کرد چەندین هەلی گۆڵکردنیان لەسەر گۆڵی یانە کەتەلۆنیەکە دروست کرد.

لە خولەکی ٣٠ درایس مێرتێنزی بەلجیکی گۆڵی یەکەمی بۆیانە شینە ئاسمانییەکە تۆمار کرد و لەدوای ئەم گۆڵەش بەهەمان شێواز و ڕیتم بەردەوامبوو، بۆیە هیچ جیاوازییەکان دروست نەکرد.

لەتایمی دووەمدا مێسی و گریزمان و هاوەڵانیان لەسوڕی سڕبوون هاتنەدەرەوە و سینارۆکانیان پێچەوانە کردەوە، سەرەڕای باڵادەستیان لەڕووەکانی تاکتیکی و تاکە کەسییەوە لە خولەکی ٥٧ گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان لەڕێگەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسییەوە تۆمار کرد.

بەرشلۆنە لەهێرشەکانی بەردەوامبوو تا لەکۆتا خولەکەکاندا ئارتورۆ ڤیدالی چیلی بەکاردی سور لەیاریگا کرایە دەرەوە، لێرەدا ڕووبەڕوبونەوەکە خاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ئەنجامی یەکسانبوون بەگۆلێک کۆتایی هات.

لەڕووبەڕوبونەوەی دووەمدا یانەی چێڵسی لەیاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی کرد.

سەرەڕای ئەوەی یاریی چوون لەیاریگای ستامفۆرد بریدج ئەنجامدرا، بەڵام ئەڵمانییەکانی بایرن پشتبەست بە ئەزمون توانیان کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەن.

سەرەڕای ئەنجامدانی یارییەکی کراوە لەڕووی تاکتیکیەوە، بەڵام هیچکام لە هانز فلیک وفرانک لامپارد نەیانتوانی کلیلەکانی تۆماری گۆڵ بەدەستبهێنن.

لەتایمی دووەمدا ئەستێرەکانی بایرن میونشن بەهێزەوە دەرکەوتن و سێ گۆڵییان لە خولەکەکانی (٥١ و ٥٤ و ٧٦) بەپێیەکانی سێرج گنابری (دوو گۆڵ) و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی تۆمار کرد، لەکۆتا ساتەکانیشدا (خولەکی ٨٢) مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری بلوزی لەندەن بە کاردی سور لەیاریگا بەکاردی سور کرایە دەرەوەو  یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات (سێ گۆڵی بێوەڵام).

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان