ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یەکێتی تۆپی پێی عیراق لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوە

خەڵک سپۆرت

پاش ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق بەبێ هاندەر، دوێنێ یەکیتیەکە لە بڕیارەکەی پەشیمانبووەوە.

دوێنێ ڕێکەوتی ٢٦/٢ یارییەکانی خولی نایابی عیراق دەستیانپێکردەوە، لە یەکەم رووبەڕوبونەوەدا یانەی شوڕتە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆلێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئەمانە بەغداد تۆمار کرد، هاندەرانیش لە یاریگادا ئامادەبوون.

ئەحمەد عەباس سەرۆکی کاتیی یەکێتی تۆپی پیی عیراق بە سایتی غەدی ڕاگەیاندووە، ” یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا ڕووبەڕوبونەوەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی عێراقی بەبێ هاندەر ئەنجام بدرێن، بڕیارەکەش لەسەر داواکاری وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لەسەردراوە، ئێمە سورین لەسەر پاراستنی هاندەرانمان ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

ئەوەی سەیرە، لەدوای چەند کاتژمێرێک لەم بڕیارە، یەکێتیەکە بەفەرمی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە و بڕیاریدا یارییەکان بە ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام بدرێت، لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە کە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی دەکات لەو بارەیەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ و ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو چەندین رووبەڕوبونەوەی تر لەیاریگا عیراقییەکان ئەنجام بدرێن و تا ئێستا نەزانراوە، یەکێتی تۆپی پێ لەبارەیانەوە بڕیارێکی جیاواز دەدات یان نا.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی عیراق پێنج حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاندووە، بەم هۆیەشەوە خوێندن لە زۆرینەی ناوچەکانی وڵات لەکارخراوە تا کاتێکی نادیار.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان