ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یەکێتی تۆپی پێی جیهان لەهاوینی ٢٠٢٠وە گۆڕانکاری لە یاسای گواستنەوەی یاریزاناندا دەکات

خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بڕیاریداوە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠وە گۆڕانکاری لە یاساکانی گواستنەوەی یاریزاناندا بکات.

ساڵانە یانەکانی مانچستەر سیتی و چێڵسی ئینگلیزی لەنێو سەرجەم یانەکانی تری ئەوروپا چەندین یاریزانی لاو بەشێوەی خواستن ئاڕاستەی یانەکانی تر دەکەن، تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی دوو یانەی ناوبراو هاوشێوەی بزنس و سەرچاوەی بەدەستهێنانی داهات کار لەسەر ئەم پڕۆسەیە دەکەن و ساڵانە ملیۆنان پاوەند بەدەست دەهێنن.

بەپێی یاساکانی فیفا، هیچ یاریزانێک نابێت بەدەست یانەیەکەوە ببێتە کەرەسەی بازرگانی و ئەوەش یەکێتیەکەی جیانی ئینفانتینۆی ناچارکردووە پلانێکی نوێ دابڕێژێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەڕۆژنامەی “مارکا”وە بڵاودەکرێنەوە، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان پاش گفتوگۆ و ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای یەکێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریداوە لە هاوینی ٢٠٢٠وە گۆڕانکاری لە یاسای گواستنەوەی یاریزاناندا بکات.

بەپێی یاسا نوێیەکە، هەر یانەیەک لە هاوینی ٢٠٢٠وە دەتوانێت تەنها هەشت یاریزان بەشێوازی خواستن ڕەوانەی یانەکانی تر بکات، لە وەرزەکانی دواتر ٢٠٢٢/٢٠٢٢ ئەو ڕێژەیە بۆ شەش یاریزان کەمدەکرێتەوە.

هەروەها لەڕووی داراییەوە ڕێژەی باج لەسەر گواستنەوەکان زیاتر دەکرێن و ئەوەش دەرفەتی کۆکردنەوەی داهاتی زیاتر بە فیفا دەدات، لەهەمان کاتدا یانەکانیش ناچار دەکات ڕێژەی خواستنەکان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کەمبکەنەوە.

بەبۆچونی فیفا، ئەم بڕیارە زیاتر یاریدەدەر دەبێت بۆ پێگەیاندنی لاوان و برەودان بەتواناکان لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان