ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە بردەوە و گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا لەیاریگای سانتیگاۆ بێرنابیۆ ئەنجامدرا و یانەی  ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر بەرشلۆنە بەدەستهێنا.

لەتایمی یەکەمدا یاریزانانی شاهانە فشاری توندیان لەسەر بەرشلۆنەی میوان دروستکرد، توانیان چەندینجار هەلی مەترسیدار دروست بکەن، بەرشلۆنەش بە بەرگریکردنێکی کاتیی وەڵامی هێرشی یانەی خاوەن یاریگایان دەدایەوە.

پاش تێپەڕینی ٢٠ خولەک مێسی و هاوڕێیانی خۆیان گرتەوە و کۆنتڕۆڵی ناوەندی یاریگایان کرد، سەرکەوتوبوون لە پێچەوانەکردنەوەی سیناریۆکان و زیاتر لە چوار هەلی گۆڵکردنیان دروستکرد، گرنگترینیان لەلایەن ئەنتوان گریزمان و لیۆ مێسییەوە لەدەستدران.

لەنێوان بێنەوبەردەی بەرگریکار و هێرشبەرانی هەردوو یانەدا، ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەسەرەتاکانی تایمی دووەمدا پێکهاتەی سیتین بەهێزەوە دەرکەوتن و فشاریان خستەسەر گۆڵی ڕیاڵ، بەڵام فشارەکان هێندەیان نەخایاند یاریزانانی ڕیاڵ گەڕانەوە و لە وردەکارییە تاکتیکیەکان و بەریەککەوتنە تاکە کەسییەکاندا سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

لەڕووی هونەرییەوە ڕیاڵ مەدرید لە چارەکی یەکەمی تایمی دووەمەوە توانیان چمکی یارییەکە بگرنە دەست.

خولەکی ٧١ ڤینیسیۆز جونیۆر تۆپێکی لە باڵی چەپەوە گەیاندە ناوچەی سزای بارسا و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

لەدوای ئەم گۆڵە کیکی سیتین چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی هاوسەنگی بەدەستبهێننەوە و لەکۆتا خولەکەکاندا هەردوو یانە ماندووبوون.

لێرەدا زیرەکی زێدان بە ئاڵوگۆڕی دانی کارڤاخال بە ماریانۆ دیاز دەرکەوت، توانی بۆشاییەکانی نێو یاریگای بارسا بەخێرایی ئەو یاریزانە بقۆزێتەوە و لە خولەکی ٩٢ ماریانۆ دیاز گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی یارییەکەی تۆمارکرد، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە (٢ – ٠) کۆتایی هات.

بە داتاشینی سێ خاڵ لە بەرشلۆنە، ڕیاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٥٦ و لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیسپانیایان بەدەستهێنایەوە.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان