ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

كاتێك ئێمە تەوقە و باوەش ناكەین، ئەوا كۆرنا فایرۆس ڕێگاكەی خۆی دەگۆڕێت و كارمان تێناكات

خەڵک – بەشی خێزان

زمانی جەستە و ئەتەكێت لە سەردەمی كۆرۆنافایرۆسدا
كاتێك ئێمە تەوقە و باوەش ناكەین، ئەوا كۆرنا فایرۆس ڕێگاكەی خۆی دەگڕێت و كارمان تێناكات

چەند ڕێنماییەك لە چوارچێوەی زمانی جەستەدا
– تەوقەنەكردن(No handshakes) لە شوێنی ئەمە دەستبخرێتە سەرسنگ، با زەردەخەنەی گەرم و كۆنتاكتی چاو ئەركی بەركەوتنەكە بگرنە ئەستۆ (Instead, try a direct gaze, or maybe a hand gesture.). لە گەڵیشدا دەربرینێكی ڕێزدارانە بەزەردەخەنەوە‌ بخەڕوو بۆ نمونە (با هۆكارێك نەبم بۆ نەخۆشبوونت، دڵم نایە تەوقەت لەگەڵا بكەم) .
ئەگەر ناچاربویت تەوقەیەك بكەیت ئەوا با كاتەكەی كەم بێت ودواتر دەست خاوێنبكرێتەوە، لە زۆربەی دەوڵەتان تەوقەكردن ڕاگیراوە وەك (چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ڕۆمانیا، پۆڵەندا و ئێران، ئوستورالیا و بەریتانیا) با ئێمەش بۆ ماوەیەكی كاتی ئەم كەلتورە بگۆڕین.

– جاران پێشنیارمان دەكرد لەكاتی قسەكردن و وەستان لەگەڵا بەرامبەر، پەیڕەوی باشترین جۆری مەودا بكەین، كە ئەویش مەودای كەسییە(Personal distance) كە پێوستە (50سم بۆ 1.20م) لە بەرامبەر دووربین و مەودای گەرم نەبەزێنین، بەڵام ئێستا باشترە مەوداكە فروان بكەین بۆ مەودای كۆمەڵایەتی (Social distance) كە لە (1.20م دەستپیدەكات بۆ 2.50م)، لە ئێستادا مەودای كەسیش لێكەوتەی نەرێنی دەبێت.

– بەركەوتنی جەستە لەگەڵا كەسە نزیكەكانیش نەهێڵین بۆ نمونە دەستدان لە ڕوخسار و دەست و پشت و مەچەك وەك نیشاندانی ڕێز و نزیكایەتی، ئەم تێگەیشتنە لە ئێستادا هەڵەیە، لەڕاستیدا ئەم بەركەوتنە ڤایرۆس دەگوازێتەوە نەك هەست و سۆز.

– لەو شوێنانەی چڕی دانیشتوان تێیدا زۆرە، وەك ناو پاس، مەسعەد، بازار، شوێنە گشتییەكان، هەستیارتر مامەڵە بكەین لەوانیتر نزیك نەبینەوە.

– ئەگەر دەتەوێت بیسەلمێنی كە متمانەت بەخۆت هەیە، قەلەق نیت و ئەوەی دەیڵێت ڕاستە، دەست مەبە بۆ روخسارت، سودێكی دیكەی ئەمە لەسەردەمی كۆرۆنا ڤایرۆسدا، نەگواستنەوەی ڤایرۆسەكەیە بۆ كۆئەندامی هەناسە(Respiratory system).

چەند ڕێنماییەك لە چوارچێوەی ئەتەكێتدا
1- ئەگەر كەسێك كۆكەی هەبوو یان پژمەی كرد، دەشێت ئەنفلۆنزایەكی ئاسایی، هەبێ جوان نیە لەوكاتەدا بە خێیرایی لێی دووربكەوینەوە و بەڕەفتار و قسەكانمان ئازاری بدەین، وەك ئەوەی ئێستا لە دەوڵەتانی تر بەرامبەر هاوڵاتیانی چینی دەكرێت، دەبێت بزانین هەستەكانی مرۆڤ هەرگیز توشی ڤایرۆس نابن!با ئازاریان نەدەین.
2- منداڵەكان گرنگ نیە چەندێك لێمانەوە نزیكن، گرنگ ئەوەیە ماچیان نەكەین و بەركەوتنی ڕاستەوخۆمان نەبێت لەگەڵیاندا (ئەمە گرنگی پێدانی ڕاستەقینەیە)، لە ئێستادا كەس حەز ناكات لەلایەن ئەوانیترەوە منداڵەكەی ماچ بكرێت.
3- ئەتەكێت وادەخوازێت، زیاتر لەجاران دووربكەینەوە لەوەی لەپەنجەكردن بە لوتدا، یان گوێ و هەڵگڵۆفینی چاو، پژمەو كۆكەش بەبێ كلینێكس و ڕوو وەرنەگێران، تفكردنەوە بۆ زەوی، هەموو ئەمانە ئاستی كەسایەتی چەند پلەیەك دەهێنێتە خوار.
4- ماچكردن و بەركەوتنی گەرم(no peck on the cheek) لەگەڵ ئەو كەسانەی پەیوەندی گەرممان لەگەڵیان هەیە، بە تەواوی سنوورداربكەین.
5- نانخوارن لە دەرەوە و هاوبەشیكردنی خواردن (no sharing food) لەگەڵ كەسە نزیكەكانمان ڕابگرین، یان هەر كەرەستە و بابەتێكی تر(metal straws) كە ئەگەری هاوبەشیكردنیان هەیە.

هاوكار ڕەفیق: ڕاهێنەری زمانی جەستە و گەشەپیدانی مرۆیی

تەندروستی

٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:

 

-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.

 

-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە

-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.

-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.

-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە

-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.

-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان

دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.

-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.

-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.

-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.

-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.

– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.

-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان