ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید داوای هالاند دەکات و دۆرتمۆند مەرجێکی قورسی خستۆتەسەر مێزی گفتوگۆکردن

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری گەشەکردنی خێرای ئێرلینگ هالاندی نەرویجی دەکەن لە یانەی دۆرتمۆند، بڕیاریشیانداوە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بۆندی پێشکەش بکەن.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی نزیک لە یانەی شاهانەی مەدرید بڵاویکردۆتەوە، لە ئێستادا بەرپرسانی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید چاودێری توندیان خستۆتەسەر ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نوێی یانەی بروسیا دۆرتمۆند، دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بکەن کە ٧٥ ملیۆن یورۆیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە هەڵوێستی یانە ئەڵمانییەکە کردووە و نوسیویەتی: ئیدارەی یانەی دۆرتمۆند لارییان نەبووە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا دەستبەرداری هێرشبەرە نوێیەکەیان ببن، بەڵکو پێیان وایە لەم وەرزە زیاتر لە یانەکەیان بەڕێناکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆری یانە زەبەلاحەکان تەماعیان لە گواستنەوەیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت بزنسێکی گەورەی پێوە بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی دۆرتمۆند مەرجێکی خستۆتە بەردەم ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید، داوای بڕی ٧٥ ملیۆن یورۆی نرخی شکاندنی بۆندەکەی دەکەن، هەروەها داواشیانکردووە لەگەڵ ئەم گواستنەوەیەدا ڕاستەوخۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری لوکا یوڤیچی سڕبی ببێت، بەوشێوەیە گواستنەوەکە هاوشێوەی ئاڵوگۆڕ و زیاتر لە ٥٠ ملیۆن یورۆ دەردەچێت.

دیفێنسا دووپاتی دەکاتەوە، تائێستا یانەی شاهانە وەڵامیان بۆ مەرج و داواکارییەکانی دۆرتمۆند نەبووە، بەڵام ئەگەر زۆرە بەو شێوازە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بۆندەکە واژوو بکەن.

هالاند لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی بەدرێسی دۆرتمۆندەوە پێشکەش کردووە و لەکۆی نۆ یاریی ١٢ گۆڵی تۆمارکردووە، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ١٩ ساڵە، بەڵام چاوەڕوانی داهاتویەکی پرشنگداری لێدەکرێت.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان